نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی ئوسترالیا ڕه‌وشی ناوچه‌كه‌یان تاووتوكرد و لە دیدارەکەدا باڵیۆزی ئوسترالیا ئاماده‌ییی وڵاته‌كه‌ی بۆ په‌ره‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئوسترالیا و هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی.
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 16/10/2018 نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كودستان، پێشوازی له خاتوو جوانا لۆندێز باڵیۆزی
ئوسترالیا له عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له دیدارێكدا خاتوو لۆندێز خۆشحاڵیی خۆی به سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی
هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ربڕی و له‌مباره‌یه‌وه پیرۆزبایی له
سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كرد، هه‌روه‌ها هیوای خواست هه‌وڵه‌كان
بۆ پێكهێنانی هه‌ردوو كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان
سه‌رکه‌وتوانه به‌ڕێوه بچن و سه‌قامیگری و ئاسایش بۆ ناوچه‌كه
بگه‌ڕێنرێته‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به پڕۆژه خزمه‌تگوزاری و
هاوكارییه مرۆیییهكانی وڵاته‌كه‌ی بۆ ناوچه ئازادكراوه‌كان له ده‌ستی
تیرۆر كرد و داوای كرد هاوكارییان بكرێت بۆ جێبه‌جێكردنیان، هه‌روه‌ها
ئاماده‌ییی وڵاته‌كه‌یشی بۆ په‌ره‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان
ئوسترالیا و هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه‌ی
كرد و ئاماده‌ییی حکوومه‌تی بۆ هه‌ر هاوكاری و ئاسانكارییه‌ك به‌مه‌به‌ستی
جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كانی ئوسترالیا له بواری هاوكاریی مرۆیی ده‌ربڕی و
هیوای خواست په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا له هه‌موو بواره‌كاندا
زیاتر په‌ره‌یان پێ بدرێت.
تاوتوێكردنی چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ندیدار به ڕه‌وشی ناوچه‌كه و عێراق و
هه‌رێمی كوردستانه‌وه، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.









