سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له‌گه‌نجینه‌ى هه‌رێم به‌مالپه‌ری كوردستان تیڤى راگه‌یاندوه ، مووچه‌ى مانگی 10 ى 2018 ، له‌ڕۆژى 7 ى 1 ى 2019 ده‌ست به‌دابه‌شكردنى ده‌كرێت
سه‌رچاوه‌كه هۆكاری دابه‌شكردنى مووچه له‌و كاته‌دا گه‌ڕاندیه‌وه بۆ پشووه‌كانی سه‌ری ساڵ و رۆژی پشووی دامه‌زراندنی سوپای عێراق ، چونكه جیاواز له‌مانگه‌كانى پێشوو كه له‌هه‌ر 4 و 5 ى مانگێك ده‌ست ده‌كرا به‌دابه‌ش كردنى مووچه ی فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم
سه‌رچاوه‌كه‌ى گه‌نجینه‌ى هه‌رێم ڕاشیگه‌یاند ، وه‌ك سه‌رجه‌م مانگه‌كانى
پێشوو له‌ده‌ستپێك مووچه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ، یه‌كه‌ى 70 ، 80 ،
دواتر په‌روه‌رده دابه‌ش ده‌كرێت
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه ، له‌ڕۆژانى دواتر مووچه‌ى ته‌واوی
شوێن و وه‌زاره‌ته‌كان به‌پێى ئه‌و خشته‌یه‌ى ئاماده‌كراوه دابه‌ش
ده‌كرێت










