سەرۆكی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند رایگەیاند، بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامەی هەرێمی كوردستان كاری پێنەكراوە و بۆ تاوتوێكردنی ئەو بابەتە لەگەڵ بەغدا لە گفتوگۆدان.
ئەمڕۆ سامی جەلال، سەرۆكی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی
كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە هەولێر رایگەیاند: بڕیاری
هەڵوەشاندنەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامەی هەرێمی کوردستان لەلایەن
بەغداوە، لە هەرێمی کوردستان کاری پێنەکراوە و کارەکانیش بەشێوەیەکی ئاسایی
بەڕێوەدەچن.
گوتیشی: لیژنەیەکی باڵا لە وەزارەتی ناوخۆ پێکهێندراوە و لەگەڵ بەغدا
گفتوگۆ لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامەی هەرێمی
کوردستان دەکەن.
جێگای ئاماژەبۆكردنە لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا حكومەتی بهغدا بڕیاریداوه بە هەڵوەشاندنەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامەی هەرێمی كوردستان .










