خەبات: هاوار مورتكەیی
فام نام هو كچە شەترەنجزانێكی ڤێتنامە و خاوەنی میدالیای زێڕی ئەو شارەیە كە تیایدا دەژی، ئەو تەمەنی 27 ساڵەو حەز دەكات لە شارەكەیان شەترەنج پێشبكەوێ، هەربۆیە خۆی داوەتە فێركردنی منداڵانی شاری های فۆنگ، لە لێدوانێكی بۆ لاپەڕەی رۆژنامەی خەبات ئاماژە بەم هەنگاوە و چەند دەسكەوتێكی دەكات لەم بوارەوە.
فام نامی ڤێتنای دەڵێت: لە شاری های فۆنگی ڤێتنامی لەدایك بووم، لەتەمەنی 8 ساڵی باوكم فێری یاری شەترەنجی كردم، رۆژانە لەماڵەوە لەگەڵ هاوڕیكانم و باوكم یاریمان دەكرد، بەشێوەیەك شەترەنج لەگەڕەكەكەمان تەشەنەی كردبوو كە بەیەكەوە لەگەڵ یەكتر یاریمان دەكرد، دواتر هەمووان بەشداری پاڵەوانێتی شارەكەمان دەكرد، و چەند جاریكیش بوومەتە پاڵەوانێتی های فۆنگ، لەسالێ 2017 میدالیای زێڕی پاڵەوانێتی فۆنگ سیتیتم بەدەست هێنا.
هەروەها ئەو كچە شەترەنجزانە ڤێتنامیە گوتی: ئارەزووم هەر لەبواری شەترەنجە ئەویش فێركردنی منداڵانی شارەكەم، چونكە لە شارەكەم كەس نییە دەستی منداڵان بگرێت و لە بواری شەترەنج پێشیان بخات، بۆیە من ئەو ئەركەم لە ئەستۆ گرتووه، ئێستا منداڵان فێر دەكەم بۆ ئەوەی لەداهاتوودا ببنە نوێنەری شارەكەم لە پاڵەوانێتییەكانی ڤێتنام. دواجار نام هو سو دەڵێت: منداڵ ئەو بڕوایەیان بەخۆیان نییە كە بتوانن رووبەرروی گەورەكان ببنەوە چونكە دەترسن لە دۆڕان، ئەوە لە میانی راهێنانەكانمدا هەستم پێیان كردووە و كار لەسەر ئەمە دەكەم بۆ ئەوەی متمانە و بڕوایان بەخۆیان هەبێت.









