كچە یاریزانی تێنسی سەرزەوی رۆمانی سیمۆنا هالیپ خەڵاتی باشترین كچە یاریزانی لەتۆپی زەردی پێدرا، دوای ئەوەی توانی پێگەی خۆی لە پێشەنگی لیستی پۆلینی جیهانی بپارێزێت، لەگەڵ بەدەستهێنانی یەكەمین نازناوی لەخولەكانی گراند سلام لەكاروانی وەرزشیدا. دوای ئەوەی جامی رۆلان گارۆسی بەدەستهێنا، خەڵاتەكانی دیكەش درایە هەردوو یاریزان باربۆرا كرگچیكۆڤا و كاترینا سینیاكۆڤا وەكو باشترین دوانەی ئەم یارییە، كچە یاریزانی هۆڵەندی كیكی پیرتنێز خەڵاتی باشترین یاریزانی پێشكەوتنی ئاستی وەرگرت، هەروەها سیرینا ویلیامێز خەڵاتی باشترین یاریزانی گەڕاوەی پێدرا، هەروەها ئارینا سابالینكا خەڵاتی باشترین كچە یاریزانی تازەپێگەیشتووی وەرگرت.









