بڕیاردرا تیروپشكی‮ ‬جامی‮ ‬كوپا ئەمریكای‮ ‬2019 ‮ ‬لە‮ ‬24 ‮ ‬كانوونی‮ ‬دووەمی‮ ‬داهاتوو لەشاری‮ ‬ریۆ دی‮ ‬جانیرۆی‮ ‬بەرازیلی‮ ‬بەڕێوە بچێت‮. ‬یارییەكانی‮ ‬ئەم خولە لەماوەی‮ ‬14 ‮ ‬حوزەیرنی‮ ‬داهاتوو تا‮ ‬7تەمموزی‮ ‬2019 بەردەوام دەبێت،‮ ‬كە شارەكانی‮ ‬بیلۆ هۆریزۆنتی‮ ‬و بۆرتۆ ئەلیگری‮ ‬و ریۆ دی‮ ‬جنیرۆو سالڤادۆر و ساوپاولۆی‮ ‬بەرازیلی‮ ‬بەڕێوەدەچێت‮. ‬لەم خولەدا‮ ‬10 هەڵبژاردەی‮ ‬ئەندام لە‮ ‬یەكێتی‮ ‬كۆنمیپۆل بەشداری‮ ‬دەكەن،‮ ‬لەگەڵ دوو هەڵبژاردەی‮ ‬ئاسیا ئەوانیش ژاپۆن و قەتەر،‮ ‬جێگای‮ ‬وەبیرهێنانەوەیە هەڵبژاردەی‮ ‬ئۆرگوایی‮ ‬خاوەنی‮ ‬ژمارەی‮ ‬پێوانەیی‮ ‬نازناوەكانی‮ ‬ئەم خولەیە بە‮ ‬15 نازناوو پاشان ئەرژەنتین‮ ‬14 نازناوو ئینجا بەرازیل بە‮ ‬8 نازناو دێت‮.