لێكوڵینەوەیەكی‮ ‬زانستی‮ ‬لە ئاستێكی‮ ‬بەرز ئاماژەی‮ ‬بۆ ئەوە كردووە،‮ ‬كە پەیوەندی‮ ‬نێوان هەواو هەستی‮ ‬زیرەكیی‮ ‬مرۆڤ لە بەركەوتن بەهەوای‮ ‬پیس بۆ ماوەیەكی‮ ‬زۆر هەستەكان پەك دەخات بەتایبەت بۆ بەتەمەنەكان‮، ئەم توێژینەوەیە،‮ ‬كە زانایان لە زانكۆی‮ ‬پەكینی‮ ‬پایتەختنی‮ ‬چین‮ ‬و زانكۆی‮ ‬بییل لە نەتەوە‮ ‬یەكگرتووەكان ئەنجامیان داوە،‮ ‬باس لەوە دەكات بەركەوتن و پێكگەیشتنی‮ ‬مرۆڤ لەگەڵ پیسبوونی‮ ‬هەوا تواناكانی‮ ‬رۆشنبیری‮ ‬پەك دەخات‮ ‬(الادراك)‮ ‬بەتایبەتیش لە تاقیكردنەوەی‮ ‬دەربڕین و ماتیماتیك‮. ‬زاناكان وتویانە لەگەڵ چوونەناو تەمەن،‮ ‬كاریگەری‮ ‬نەرێنی‮ ‬لەسەر ئاستی‮ ‬دەربڕین (نطق)‮ ‬بەڕوونی‮ ‬دەردەكەوێت بەتایبەت سەبارەت بە پیاوان‮.‬

كۆمەڵێك سامپڵ‮ ‬عینە‮‬ی‮ ‬لێكۆڵینەوەكان كە زیاتر لە‮ ‬25 هەزار كەس لە‮ ‬162 شوێنی‮ ‬وڵاتی‮ ‬چین و بە هەڕەمەكەی‮ ‬هەڵبژێردراون و چاودێری‮ ‬خوێندنەوەی‮ ‬رۆژانەیان كردووە لە سێ جۆری‮ ‬پیسبوونی‮ ‬هەوا كە لەم شوێنانە بڵاوبۆتەوە كە بەشدرابووەكانی‮ ‬لێ دەژین‮، سریا سماون،‮ ‬لە‮ ‬ڕێكخراوی‮ ‬نەتەوە‮ ‬یەكگرتوەكانی‮ ‬ژینگە دەڵێت‮: ” ‬پیسبوونی‮ ‬هەوا هەڕەشەیەكی‮ ‬گەورە لە تەندروستی‮ ‬گشتی‮ ‬دەكات‮”‬،‮ ‬بۆیە ئەو سور بوو لەسەر ئەوەی‮ ‬كە گرنگی‮ ‬لێكۆڵینەوەكە لە دەرخستنی‮ ‬خراپی‮ ‬ئەو پیسبونە لەسەر دەماغ،‮ ‬بەتایبەت لەلای‮ ‬بەتەمەنەكان دەبێ بگاتە ئەنجام‮.‬
پرۆفیسۆر شی‮ ‬تشن،‮ ‬لە كۆلێژی‮ ‬بیل بۆ تەندروستی‮ ‬گشتی‮ ‬روونیكردەوە كە‮ ” ‬هەوای‮ ‬پیس لەوەیە ئاستی‮ ‬فێربوون لەلای‮ ‬كەسێك‮ ‬یەك ساڵ بگەڕێتەوە دواوە و ئەمەش مەترسیەكی‮ ‬گەورەیە‮”.‬

زاناكان گوتویانە كە ئەو زیانەی‮ ‬بە دەماغ‮ ‬دەگات بەهۆی‮ ‬پیسبوونی‮ ‬هەواوە كاریگەری‮ ‬گەورەی‮ ‬هەیە لەسەر تێكچوونی‮ ‬تەندروستی‮ ‬و ئابووری‮ ‬بۆ تاك و كۆمەڵگە،‮ ‬هەروەها ئاماژەیان بەوەكردوە‮ ” ‬كاریگەری‮ ‬ناڕاستەوخۆی‮ ‬هەیە لەسەر چاودێری‮ ‬كۆمەڵایەتی،‮ ‬كە زۆر زیاترە لەوەی‮ ‬پێشتر باسی‮ ‬كراوە‮” رێكخراوی‮ ‬تەندروستی‮ ‬جیهانی،‮ ‬دەڵێت‮: ‬حەوت ملیۆن كەس ساڵانە بەهۆی‮ ‬بەركەوتنیان بە هەوای‮ ‬پیس دەمرن‮. ‬كە پەیوەستە بە سێ نەخۆشی‮ ‬كوشندە ئەوانیش وەستانی‮ ‬دەماغ‮ ‬سكتە دماغ‮ ‬و نەخۆشی‮ ‬دڵ و سییەكان و شێرپەنجە‮. ‬

جیهان لە رووبەڕوبونەوەی‮ ‬پیسبوونی‮ ‬هەوا لە جوڵەی‮ ‬بەردەوامدایە بە بەرەنگاربوونەوەی‮ ‬كێشەی‮ ‬پیسبوونی‮ ‬هەوا‮، ” هەناسەی‮ ‬ژیان‮” ‬هەڵمەتێكی‮ ‬جیهانیە،‮ ‬كە‮ “‬هاوپەیمانی‮ ‬كەشوهەوای‮ ‬خاوێن‮ ” ‬سەرۆكایەتی‮ ‬دەكات‮ ‬و ‮ ‬39 شار و ناوچە و وڵاتی‮ ‬گرتۆتەوە و كاریگەری‮ ‬لە سەر زیاتر لە ‮ ‬80ملیۆن كەس دەبێت‮، ئاژانسی‮ ‬نەتەوە‮ ‬یەكگرتووەكان كە گرنگی‮ ‬بە كەشوهەوا و ژینگە دەدات دەڵێت‮: ‬بەكارهێنانی‮ ‬نوێبوونەوە و وەبەرهێنان لە سەرچاوە نوێیەكان،‮ ‬بارودۆخێكی‮ ‬نمونەیی‮ ‬دروست دەكات كە جیاوازی‮ ‬زۆر روودەدات لە بەرەنگاربوونەوەی‮ ‬پیسبوونی‮ ‬هەوا‮.‬

و‮: ‬شلێر سەعید
سەرچاوە‮:‬عن”اخبار الامم المتحدە‮”‬وەرگێڕدراوە