لیۆنێل مێسی خەڵاتی پێڵاوی زێڕینی پێدرا، كە ساڵانە دەدرێتە باشترین گۆڵكاری ئەوروپا لەسەر ئاستی هەموو خولەكانی كیشوەری پیر، مێسی لەوەرزی رابردوو 34 گۆڵی تۆماركرد و بەمەش بووە خاوەنی پێنجەمین خەڵات لەمێژووی و توانی پێش كریستیانۆ رۆناڵدۆی خاوەن 4نازناو بكەوێتەوە، مێسی لەوەرزەكانی 2009-2010 توانی 34گۆڵ تۆمار بكات، وەرزی 2011-2012 توانی 50گۆڵ تۆمار بكات، وەرزی 2012-2013 توانی 46گۆڵ تۆمار بكات، وەرزی 2016-2017 توانی 37گۆڵ تۆمار بكات. بەمەش بەرشلۆنە بووە خاوەنی 7نازناوی پێڵاوی زێڕین، كە 5جار مێسی و یەكجار سوارێز و جارێكیش رۆناڵدی بەرازیلی لەوەرزی 1996-1997.