خهبات: نەبەز روستایی
رۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی راپۆرتێكی بڵاوكردەوە كە تیایدا ئاماژەی بەدابەزینی ژمارەی هاندەرانی ریال مەدریدی ئیسپانیا كردووە لەسەر پەیژەكانی یاریگای سانتیاگۆ برنابیۆ لەكاتی بەڕێوەچوونی یارییەكانی یانەی شاهانە لەسەر ئاستی هەردوو خولی ناوخۆ و ئەوروپا. رۆژنامەكە دەڵێت: لەدوایین یاری ریال مەدرید لەسەر یاریگای برنابیۆ بەرامبەر یانەی رایۆ ڤالیكانۆ لەگەڕی 17ی لالیگادا، تەنها 55229هاندەر ئامادەی یارییەكە بوون، لەكاتێكدا یاریگای جێگای 81044هاندەر دەبێتەوە. لەدوایین گەڕی قۆناغی گرووپەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا كە گەڕی شەشەم بوو، كە تیایدا ریال مەدرید لەسەر یاریگای خۆی بەرامبەر سیسكا مۆسكۆی رووسی بە3گۆڵی خاوێن دۆڕا تەنها 51363 هاندەر ئامادەی یارییەكە بوون، بەگشتی ئامادەبوونی هاندەرانی ریال مەدرید لەسەر یاریگای سانتیاگۆ لەكەمی داوە، كە بەرێژەی 5509هاندەر بووە بۆ هەر یارییەك، لەكاتێكدا ئاستی دابەزینی هاندەران لەیاری خولی یان پاڵەوانەكانی ئەوروپا نزیكەی 11.000هەزار هاندەر بووە بۆ هەر یارییەك. رۆژنامەكە ئەمەی زەقكردۆتەوە، كە رۆیشتنی رۆناڵدۆ بۆ یانەی یۆڤنتۆسی ئیتاڵی هۆكاری دابەزینی ئاستی هاندەرانە، بەتایبەتی لەكاتێكدا لەهیچ یارییەك یانەی مێرینگێ نەیتوانیوە تەواوی بلیتەكانی بفرۆشێت. یاریگای برنابیۆی بەناوبانگ زۆرترین ئامادەبوونی ئەم وەرزەی لەسەر ئاستی هاندەران لە 12یاریدا 60هەزار هاندەر ئامادەی بینینی تیپەكەیان بوون. كە ژمارەی پێوانەیی ئەم وەرزە لەسەر ئاستی ئامادەبوونی هاندەران بۆ سەر یاریگای سانتیاگۆ لەیاری دێربی بەرامبەر ئەتلەتیكۆ مەدرید بوو كە 78682هاندەر بوو.









