فاتیح عەبدولسەلام
هەواڵی‮ ‬دەستگیركردنی‮ ‬رۆژنامەنووسان لە جیهانی‮ ‬عەرەبی،‮ ‬یان تیرۆركردنیان،‮ ‬یان دوورخستنەوەیان‮ ‬بەردەوامە،‮ ‬پێدەچێت رۆژنامەنووس لاوازترین ئەڵقە بێت،‮ ‬كە لەمیانییەوە كێشەكان‮ ‬یەكلایی‮ ‬دەكرێنەوە،‮ ‬حكوومەتەكان كە لە‮ ‬یەكتری‮ ‬تووڕە دەبن،‮ ‬تۆڵە لە رۆژنامەنووسەكان دەكەنەوە،‮ ‬كە هەندێجار بە جۆرێك بەربەست لەسەر رێگەیان دێتە پێش چاویان،‮ ‬هەروەها پارت،‮ ‬بەرپرسان،‮ ‬میلشیا و هەموو ناوەندەكانی‮ ‬هێز لە كۆمەڵگەكانی‮ ‬عەرەبیش،‮ ‬هەمان شت دەكەن‮. ‬ئەوانە هەموویان دەزانن،‮ ‬رۆژنامەنووس كەسی‮ ‬لە پشتەوە نییە،‮ ‬كەس داكۆكیی‮ ‬لێ ناكات و كەسیش داوای‮ ‬خوێنی‮ ‬ناكات‮.

‬لەبەر لاوازترین هۆ،‮ ‬رۆژنامەنووس دەستگیر دەكرێت،‮ ‬لە قەیرانەكانیشدا هەموو بەدوای‮ ‬رۆژنامەنووسان دەگەڕێن‮ ‬بۆ گوێگرتن لە هەواڵ و راپۆرتەكان،‮ ‬كە رۆژنامەنووسان لەخۆبردوویی‮ ‬لە پێشكەكردنیاندا دەكەن،‮ ‬كاتێك‮ ‬یەكێك گوللەیەكی‮ ‬بەر دەكەوێت،‮ ‬یان‮ ‬یاریزانێكی‮ ‬گۆڕەپانی‮ ‬سیاسی‮ ‬یان جەنگی،‮ ‬رۆژنامەنووسێكی‮ ‬بزۆز لە كۆڵی‮ ‬خۆی‮ ‬بكاتەوە،‮ ‬كە پابەندی‮ ‬هێڵی‮ ‬بەرپرسەكە‮ ‬یان ناوەندی‮ ‬هێز نابێت،‮ ‬دەبینین هەواڵی‮ ‬فەوتانی‮ ‬رۆژنامەنووسەكە،‮ ‬كەس لە جەماوەر بەدوایدا ناگەڕێت‮. ‬یەكێتییەكانی‮ ‬رۆژنامەنووسانی‮ ‬عەرەبی‮ ‬و سەندیكاكانیان،‮ ‬زۆرجار دەخرێتە نێو دیمەنی‮ ‬سیاسییەوە،‮ ‬هەندێكیان بێ تاوانن،‮ ‬چونكە رەوشی‮ ‬وڵاتەكانیان لە لایەن دەسەڵاتدارانی‮ ‬تەناهی‮ ‬كۆنترۆڵكراوە،‮ ‬كە ئەوەی‮ ‬لەسەر كاغەزی‮ ‬رۆژنامەكان دەنووسرێت،‮ ‬لەگەڵ ئەوەی‮ ‬لەسەر كاغەزی‮ ‬ئاودەستەكان دەنووسرێت،‮ ‬وەكو‮ ‬یەك تەماشا دەكات،‮ ‬بەڵام هەندێ وڵات سەندیكای‮ ‬رۆژنامەنووسان،‮ ‬بەبێ هیچ پاساوێك،‮ ‬لەگەڵ كەشوهەوای‮ ‬سیاسیی‮ ‬گشتیی،‮ ‬بەشێوەیەكی‮ ‬پاشكۆیی‮ ‬پیشەیی‮ ‬تێكەڵاو دەكات،‮ ‬كە هیچ بوار بۆ داكۆكیكردن لە مافی‮ ‬رۆژنامەنووسان ناهێلێتەوە‮.‬

راگەیاندنی‮ ‬ئەلیكترۆنی‮ ‬بووەتە سەرچاوەی‮ ‬نیگەرانیی‮ ‬بۆ بەشێكی‮ ‬زۆری‮ ‬دەسەڵاتەكان،‮ ‬یەكێتیی‮ ‬رۆژنامەنووسانیش هێشتا ناتوانێت ئەو لایەنە تازەیەی‮ ‬راگەیاندن،‮ ‬بەشێوەیەكی‮ ‬شیاو رێكبخات،‮ ‬كە كەلێنەكان پڕ‮ ‬بكاتەوە،‮ ‬بەهاكانی‮ ‬رۆژنامەنووسی‮ ‬و ئاكارەكانی‮ ‬پیشەیی‮ ‬بپارێزێت‮. ‬لە ئاكامی‮ ‬ئەو نیگەرانەیشدا،‮ ‬كە هەندێجار بە زیادەڕەوی،‮ ‬یان كەمتەرخەمی‮ ‬سەندیكاكانی‮ ‬تێدایە،‮ ‬كە رۆژ لە دوای‮ ‬رۆژ لە زیادبوون دایە،‮ ‬وای‮ ‬لێهاتووە رۆژنامەنووسانی‮ ‬راستەقینە لەنێو ئەو دەسەڵاتانە ون بووینە،‮ ‬كە میهریان نییە،‮ ‬لەگەڵ ئەو سەندیكایانەی‮ ‬دەرگاكانیان بە واڵایی‮ ‬جێهێشتووە بۆ ئەوەی‮ ‬سیاسەتكار و قازانج ویستان،‮ ‬بێ جیاكردنەوە و تاوتوێكردن دزەی‮ ‬تێدا بكەن،‮ ‬ئەوەش لەوانەیە دیمەنێكی‮ ‬ناڕوونی‮ ‬لێبكەوێتەوە‮ ‬كە نەتوانێت نزیكترین ناساندن بۆ راستی‮ ‬بكات،‮ ‬بەوەی‮ ‬رۆژنامەگەریی‮ ‬دەسەڵاتی‮ ‬چوارەمە‮. ‬سەندیكاكانی‮ ‬رۆژنامەنووسی‮ ‬لەسەریانە،‮ ‬كۆنگرەی‮ ‬قووڵ ئەنجامبدەن و تێیدا گفتوگۆ لەسەر پەیوەندی‮ ‬لەگەڵ دەسەڵاتەكاندا بكەن،‮ ‬نەوەكو سیاسەت بە تەنیا،‮ ‬بەڵكو لایەنی‮ ‬ئایینی،‮ ‬هۆزایەتی‮ ‬و ئەوانی‮ ‬دیكەش،‮ ‬هەروەها كاركردن لەسەر بەشداریپێكردنی‮ ‬كەسایەتییە جۆراوجۆرەكان لەو دەسەڵاتانە لە گفتوگۆكاندا،‮ ‬بۆ دەرچوون بە چەند چارەسەرییەك،‮ ‬نەوەكو تەنیا لەسەر كاغەزەكان بمینێتەوە‮. ‬ئایا بەڕاستی‮ ‬هێشتا رۆژنامەگەریی‮ ‬دەسەڵاتی‮ ‬چوارەمە؟

و‮: ‬رەمزی‮ ‬میرەكانی
سەرچاوە ‮ ‬www.azzaman.com