شەنگە هاوار كاكەیی
پاش گیانفیدایی و قوربانیدانێكی بێسنوور، راپەڕین هاتەكایەوە بۆ راماڵینی جەوروستەمی عەفلەقییەكان لە باشووری كوردستان لە هەوێنی ئەم سەروەرییە دروستبوو، كەنارێكی ئارام لە سەكۆی نیشتمان بریتییە لە كۆمارێكی بچووك لە چەقی دەسەڵاتدا بە هەناسە و نەفەسێكی كوردی، دیارە لەم ماڵە گەرمەدا، بایەخێكی ئەوتۆ دراوە بە بۆنە نیشتمانییەكان كە گوزارشت بوون بۆ پێناسەمان دەردەبڕێ، لەوانە.
رۆژی17/12 تەرخانكراوە بۆ رۆژی ئاڵای كوردستان و بووەتە جێگای خۆشحاڵی هەموو چینوتوێژێك لە هەر پنتێكی بچووكی ئەم دەڤەرەدا، بە هۆی هۆگربوونی تاكەكان بەم ناسنامەیە، بەم ئاڵایە وەكو هێمایەكی رەسەنایەتی لە رێچكەی كوردبووندا لە دڵ و دەروونی هەموو هاونیشتمانییەك كە لە دەوراری ئەم سێبەریدا هەوای سەرفرازی هەڵدەمژن و هەست بە ئاسوودەیی و حەسانەوەیەكی بێ وێنەی دەكەن كە هەردەم خلیسكاوەو بە هەمیشەیی لە گۆشەی چەپی دڵدا، لە راستیدا هەموو تاكێكی كوردی بە سەدای ئاوازی یەكدەنگ لە خوێندنەوە دان و كڕنۆشی بۆ ئەبەن و سەری بۆ دەنوێنن، لەم رۆژە پڕ شكۆیە، دەبێ ئەوە بگوترێت كە پەیامی قازی و بارزانی بە ئەی رەقیبەكەی زیندووە، مایەی سەروەری و شانازییە لە دڵ و دەروونی هەموو هاووڵاتییەك بڕوای بە هاوسۆزی كوردبوونی هێنابێت، چوون ئاڵاندنی لەم رۆژە چركاندنی هێزە بۆ شادەمار و خوێنگەیەنەرەكانی تێكڕای دڵەكان، ئەگەر هەر دڵێك هەڵكۆڵی وێنەی یەك هێما دەدۆزیتەوە، چونكە جەستەی مرۆڤ بریتییە لە یەك جەستە و یەك دڵ، بۆیە خۆینبەر و گەیەنەرەكان هەڵگری نەخشەی یەك هێما و رەسەنایەتییە.
كە بە شكۆوە بەرجەستە بووە وەكو مۆركێكی نیشتمانی بۆ لە هەر چوار پارچەی كوردستان، هەڵبەتە هۆگربوون بە واتای ئەم واتایە تەلبەندبووە و بەرگری جەستە و دەروون كە گوزارشتێكە بۆ سەلماندنی رەسەنایەتی نەتەوەیی. كە بە كۆدەنگی كۆكراونەتەوە، هەرچەندە دەستنیشانكردنی یەك رۆژ، وەكو وادەی زەمەنی زۆر كەمە، بۆ خاڵی بوونی كەف و كۆلی چەقبەستووی دەروون، بەڵام دەڕوات لە دەورانی رۆژگار وەكو رۆژێكی نائاسایی پڕ لە شكۆ و دیارە كەشی تەبایی سیاسی لە هەریمی كوردستان سەبارەت بەم یادە هیچ ناكۆكییەكی لێ نەكەوتەوە، بە بەراورد بە باكووری كوردستان بە جیاواز تێپەڕی، بەو پێەیەی كە هیچ ئامادەگیی بۆ نەكرا وەكو بۆنەیەكی نێونەتەوەیی كە ئەم دژە هەڵوێستە خۆی لە خۆیدا جێگای نەنگی و شەرمەزارییە و مایەی دڵگرانییە چوون كورد لە هەر چوار پارچەكەیدا لە ژێر یەك پەرچەم كۆكراونەتەوە كە پەرچەمی ئاڵای كوردستانە، بچووك راگرتنی ئەم بۆنە نەتەوەییە بە هەند وەرنەگرتنی لە باكووری كوردستان واتای هەنگاونانە بۆ كاڵبوونەوەی سۆزی كوردبوون، سڕینەوەی پەیامی پێشەوا لەم دەڤەرەدا بە روانینی حزبی بوونی خەفاندی بە قاڵبی ئایدولۆژی گوناهێكی گەورەیە و كەوتووەتە ئەستۆیان، بەو پێیەی هەڵكۆڵین درز هەڵماڵینی خشتە لە ماڵی كوردی، هەرگیز لە خزمەت بەرهەڵستاكاران و دوژمنانی گەلەكەمان وەكو پاداشت بۆیان دەمێنێ، چونكە پەیامی كوردبوون باكگراونداوییە و دەستپێكی گیرساندنی لە كۆماری مەهابادەوە بەرەو هەرێمی كوردستان هەنگاوی ناوە، بۆیە بەم بەرز راگەتنی ئەم كۆشەشە پیرۆزیی لە دەست نادات و كاڵ نابێتەوە، هەرگیز و هەرگیز قوفڵ و كلیلی ناشكێت لە دڵ و دەرووندا هەر بە شكۆوە تێپەڕ دەبێت لە تافی زەمەن چوون نیشتمانمان كە بریتییە لە یەك دڵ و لە یەك كۆمار، وەسیەتنامەی قازی و بارزانییە بۆ گەلی كوردان.









