سەگڤان هالو
سەرەتای‮ ‬وتارەكەم بەوە دەستپێدەكەم كە پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان پارتە كۆڵنەدەر و تێكۆشەرەكەی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمرە كە لە ساڵی‮ ‬1946وە دامەزراوە و ئامانج لە دامەزراندنی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان لە زەروورەتێكی‮ ‬حەتمیەوە سەرچاوەی‮ ‬گرتووە،‮ ‬كە ئەویش رزگاركردنی‮ ‬كورد بوو لەو بێئومێدییە گەورەیەی‮ ‬باڵی‮ ‬بەسەر كوردستاندا كێشابوو بە دامەزراندنی‮ ‬ڕێكخراوێكی‮ ‬سیاسی‮ ‬وەك پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان هیوا و ئومێد گەڕایەوە بۆ تاكی‮ ‬كورد و ئەمەش بووە هۆی‮ ‬بەهێزبوونی‮ ‬ئینتیمای‮ ‬نیشتیمانی‮.‬

‮ ‬پارتی‮ ‬و بارزانی‮ ‬مێژوویێكی‮ ‬پڕ‮ ‬لە شانازی‮ ‬و سەروەریان تۆماركردووە و خەباتێكی‮ ‬پاك و بێگەرد،‮ ‬قوربانییەكی‮ ‬ئێكجار زۆر و رووبەڕووی‮ ‬گشت تەحەدییەكانی‮ ‬عێراق و ناوچەكە و جیهان بوونەتەوە،‮ ‬چونكە پارتی‮ ‬و بارزانی‮ ‬بە بڕوایەكی‮ ‬پتەوەوە بە دۆزی‮ ‬رەوای‮ ‬نەتەوەی‮ ‬كورد بەرگریان كردووە لە كورد و كوردستان‮.
‬
شایانی‮ ‬گوتنە پارتی‮ ‬و بارزانی‮ ‬لە سەختترین قۆناغەكاندا واتە لە گەرمەی‮ ‬شەڕی‮ ‬سارددا لە ساڵانی‮ ‬شەستەكان و حەفتاكاندا مەزنترین شۆڕشیان لە باشووری‮ ‬كوردستان بەرپاكرد دوای‮ ‬زەمینەسازیەكی‮ ‬باش و بە رێكخسنەوەی‮ ‬نێوماڵی‮ ‬كوردی‮ ‬و توانیان بۆ ماوەی‮ ‬نزیكەی‮ ‬چواردە ساڵ بەردەوام بێت،‮ ‬شۆڕشێك كە توانی‮ ‬پارێزگاری‮ ‬لە كورد و ناسنامە نەتەوەییەكەی‮ ‬بكات و چۆكیش بە دوژمنانی‮ ‬كورد دابدات لە ساڵی‮ ‬1970دا‮. ‬سەرۆك مەسعود بارزانیش كە لە دوای‮ ‬ساڵی1979 ‮ ‬كە هاوكاتە لەگەڵ ماڵئاوایی‮ ‬كردنی‮ ‬بارزانی‮ ‬باوك لە كۆنگرەی‮ ‬نۆیەمی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان بەردەوامی‮ ‬بە خەبات و تێكۆشان دەدات لەسەر رێبازی‮ ‬پیرۆزی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر تاكو ئەمڕۆ جەنابیان‮ ‬ڕووبەڕووی‮ ‬زۆرێك لە تەحەدیات بوویەوە وەك سەرۆكی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان و وەك سەرۆكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانیش هەتاكو ئێستا و توانی‮ ‬هاوسەنگی‮ ‬بپارێزێت بە دیپلوماسییەتێكی‮ ‬بەهێز و سیاسەتێكی‮ ‬حەكیمانە ئەمە و لە خەباتی‮ ‬چەكداریشدا بە هەمان شێوە بارزانی‮ ‬پێشمەرگە ئاسا رۆڵێكی‮ ‬مەزنی‮ ‬بینی‮ ‬هەم لە‮ ‬ڕووبەڕووبوونەوەی‮ ‬رژێمی‮ ‬بەعسی‮ ‬گۆڕبەگۆڕ‮ ‬و هەمیش لە شەڕی‮ ‬دژی‮ ‬تیرۆریزم نێودوەڵەتیدا لە ئایندەشدا بارزانی‮ ‬رۆڵ و كاریگەریەكی‮ ‬گەورەی‮ ‬دەبێت لەنێو گۆڕەپانی‮ ‬سیاسەتی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬و ناوچەیی‮ ‬و نێوخۆیی،‮ ‬چونكە جیهان بە گشتی‮ ‬وەك تاكە مەرجەعی‮ ‬كورد لە بارزانی‮ ‬دەڕوانێت‮. ‬

سەرۆك مەسعود بارزانی‮ ‬لەسەر هەموو ئاستەكاندا واتە سیاسی،‮ ‬دیپلۆماسی،‮ ‬ئابووری،‮ ‬سەربازی،‮ ‬ئەمنی‮ ‬كە هەموویان تەواوكەری‮ ‬پرەنسیبی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و نیشتیمانین پێگەی‮ ‬بەهێزی‮ ‬خۆی‮ ‬بەكارهێناوە بەمەبەستی‮ ‬پاراستنی‮ ‬گەل و خاكی‮ ‬پیرۆزی‮ ‬كوردستان،‮ ‬چونكە دۆزی‮ ‬كورد خاوەن دوژمنی‮ ‬سەرسەختە لەناوچەكەدا ئەمەش سیاسەتێكی‮ ‬حەكیمانە و عەقڵانی‮ ‬پێویستە بۆ دوورخستنەوەی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان لە هەڕەشەكانی‮ ‬عەقڵییەتی‮ ‬ئینكاركردنی‮ ‬ناسنامەی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬كورد،‮ ‬كەواتە لە دووماهیدا بوونی‮ ‬پارتی‮ ‬و بارزانی‮ ‬لە دوێنێ و بۆ ئەمڕۆ و لە ئەمڕۆ و بۆ داهاتوو زەروورەتێكی‮ ‬حاشاهەڵنەگرە ببوو مانەوەی‮ ‬كورد و ناسنامە نەتەوەییەكەی‮ ‬و بەهێزبوونی‮ ‬پێگەی‮ ‬بارزانی،‮ ‬واتە بەهێزبوونی‮ ‬پێگەی‮ ‬كورد و كوردستانە لە هەمان كاتدا‮.‬