سەردار حوسێن
بۆڵتن نیوز،‮ ‬ئەو سایتە فارسی‮ ‬زمانەی‮ ‬لەماوەی12 ‮ ‬ساڵی‮ ‬تەمەنیدا زۆرترین بڵاوكراوەكانی‮ ‬ئاراستەكراون و هیچ بەهاو ئیتێكێكی‮ ‬میدیای‮ ‬ئەلیكترۆنی‮ ‬لەخۆ نەگرتووە،‮ ‬ئەگەر بۆ زۆرینەی‮ ‬خەڵك‮ (‬بە دانیشتووانی‮ ‬ئێرانیشەوە‮) ‬نامۆ بێت،‮ ‬بەڵام بەو مانایە نایەت كەس نەزانێ چۆن و لەكوێ و بە چ‮ ‬ئامانجێك ئاراستە دەكرێت‮..!‬بۆڵتن نیوز لەكاتێكدا دەبینێت سەرۆك مەسعود بارزانی‮ ‬و پارتی‮ ‬و كەسە نزیكەكانی‮ ‬بارزانی‮ ‬بەرەو لووتكە هەنگاو دەنێن،‮ ‬ناتوانێت لە بەهای‮ ‬ئەو بەرزفڕینەی‮ ‬بارزانی‮ ‬كەمبكاتەوەو بەناچارییەوە پڕ‮ ‬دەداتە میدیای‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان،‮ ‬لەبەر ئەوەیش كە ناتوانێت هیچ خەوشێك لە میدیای‮ ‬پارتیش بدۆزێتەوە،‮ ‬ئیدی‮ ‬هەندێك وشە ریز دەكات و بەیتوبالۆرەیەكی‮ ‬بێ سەروبەر دەهۆنێتەوە،‮ ‬بەستەزمانانە و دوور لە هەموو عورف و ئیتیكێكی‮ ‬نووسین،‮ ‬شتێك بڵاودەكاتەوە كە نە خۆیان و نە ئێمەیش نازانین ناوی‮ ‬بنێین‮ (‬وتار،‮ ‬نووسین،‮ ‬بەدواداچوون،‮ ‬راپۆرت‮) ‬یان شتێكی‮ ‬دیكە،‮ ‬بەڵام لەبەر ئەوەی‮ ‬ئێمە دەزانین بە چ مەبەستێك هەوڵدەدرێت ئەم جۆرە ژەهرەیش بخرێتە نێو كاسەی‮ ‬هەندێك كەسی‮ ‬نەزان و دژبە پرۆسەی‮ ‬رێكخستنەوەی‮ ‬نێو ماڵی‮ ‬كورد،‮ ‬بە پێویستی‮ ‬دەزانین قسەیەكی‮ ‬لەسەر بكەین‮. ‬ بە پێی‮ ‬وشە ریزكراوەكانی‮ ‬بۆڵتن نیوز‮ (‬بارزانییەكان بۆ مافی‮ ‬كورد و شاری‮ ‬كەركووك هەوڵیان نەداوەو تەنها چاویان لە نەوتی‮ ‬كەركووكە‮) ‬جارێ هەر لەسەرەتادا ئەوە بۆڵتن نیوز نییە بڕیار لەسەر هەوڵ و خەبات و قوربانیدان و خوێنبەخشینی‮ ‬بارزانییەكان بدات كە لەپێناوی‮ ‬كوردستانیبوونی‮ ‬كەركووك بەخشیوویانە،‮ ‬بەڵكو گەلی‮ ‬كوردستان و ئەوانەیش كە هەشت ساڵ خوێناویترین شەڕیان لەدژی‮ ‬هاوزمان و دەسەڵاتدارانی‮ ‬بۆڵتن نیوز هەڵگیرساند و قڕكردنی‮ ‬كوردیشیان بە ئامانج گرتبوو،‮ ‬شایەدی‮ ‬ئەو راستییەن،‮ ‬كە بارزانییەكان و خوودی‮ ‬بنەماڵەی‮ ‬بەڕێزی‮ ‬بارزانی‮ ‬چۆن خەباتیان لە پێناوی‮ ‬كەركووك كردووە و زۆرترین قوربانیشیان داوە تا سەلماندوویانە ناسنامەی‮ ‬كەركووك كوردستانییە و جگە لە كورد خەڵكی‮ ‬دیكەشی‮ ‬تیادەژین‮. ‬ لە پەرەگرافێكی‮ ‬دیكە و بە قسەی‮ ‬بۆڵتن نیوز بارزانی‮ ‬دەیەوێ شەڕ‮ ‬لەنێوان شیعە و سوننە،‮ ‬كورد و عەرەب هەڵبگیرسێنێت و بۆ ئەم مەبەستەیش میدیای‮ ‬پارتی‮ ‬ئەو هەواڵانە بڵاو دەكاتەوە كە باس لە داگیركاری‮ ‬كەركووك دەكەن و ناكۆكی‮ ‬نێوان لایەنە عیراقییە شیعی‮ ‬و سوننیەكان گەورە نیشان دەدەن و‮.. ‬هتد‮. ‬لە راستیدا ئەم قسانەی‮ ‬بۆڵتن نیوز ئەگەر لە بێئاگایی‮ ‬بووایە شیاوی‮ ‬وەڵامدانەوە نەبوون،‮ ‬بەڵام چونكە بە مەبەست نووسراون،‮ ‬دەبێ پێیان بگوترێت‮: ‬ئایا پەیوەندی‮ ‬نێوان لایەنە شیعی‮ ‬و سوننیەكانی‮ ‬عیراق هێندە بەهێزە،‮ ‬تا هەوڵی‮ ‬تێكدانی‮ ‬بدرێت؟‮! ‬ئەگەر سەركردە و حزب و لایەنە سیاسییە عیراقییەكانی‮ ‬شیعە و سوننە هێندە تەبان،‮ ‬بۆچی‮ ‬هەموویان داوا لە سەرۆك مەسعود بارزانی‮ ‬دەكەن دەستپێشخەرییەك لە سەرجەم عیراق رابگەیەنێت و لایەنە ناكۆكەكان لە هەولێر كۆبكاتەوە؟‮! ‬ئەگەر كەركووكیش بە رێنوێنی‮ ‬و بەشداری‮ ‬سەركردە و پاڵپشتیكارانی‮ ‬بۆڵتن نیوز داگیر نەكراوە،‮ ‬كوا دەسەڵاتی‮ ‬كورد لەو شارەی‮ ‬زۆرینەی‮ ‬دانیشتووانەكەی‮ ‬كوردە و كوا ئەو هێزانەیش كە رێخۆشكەری‮ ‬داگیركارییەكە بوون لەوشارە دەتوانن بەبێ ناسنامە و رێپێدانی‮ ‬حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬سەردانێكی‮ ‬ناوشار بكەن؟‮!. ‬ بۆڵتن نیوز لە بەشێكی‮ ‬دیكەدا دەڵێت‮: ‬لەیەكتر نزیكبوونەوەی‮ ‬كورد و عەرەب،‮ ‬شیعە و سوننە لە ئێستادا بۆ پارتی‮ ‬و بارزانی‮ ‬بۆتە گرێی‮ ‬دەروونی‮. ‬ئەوەیان قسەیەكی‮ ‬زۆر كۆمیدی‮ ‬و تا ئەوپەڕیش درۆیەكی‮ ‬نەفامانەیە،‮ ‬چونكە راستییەكەی‮ ‬ئەوەیە كورد و عەرەب لەیەكتر نزیكبن‮ ‬یان دوور،‮ ‬بارزانی‮ ‬بریاردەرە و هەر پەیوەندییەكیش لەنێوان كورد و عەرەب بەبێ رەزامەندی‮ ‬و پشتگیری‮ ‬بارزانی‮ ‬مایەپووچ دەمێنێتەوە،‮ ‬ئەوەیان راستییەكە نەك تەنها سەركردە و نەتەوە و پێكهاتە عیراقییەكان،‮ ‬بەڵكو هەموو جیهان بە رۆژئاوایشەوە لەوە تێگەیشتوون،‮ ‬كە بارزانی‮ ‬مەرجەعی‮ ‬كوردەو ئەو ئاشتەواییەی‮ ‬دوای‮ ‬رووداوەكانی‮ ‬16ی‮ ‬ئۆكتۆبەری2017 ‮ ‬و لە ئێستادا هاتۆتە ئارا،‮ ‬لە ئەنجامی‮ ‬ئەو تێگەیشتنەیە كە گەلی‮ ‬عیراق دوای‮ ‬ریفراندۆم بۆیان درووستبووە و سەركردە و حزب و لایەنە شیعی‮ ‬و سوننییە عیراقییەكانیش گەیشتنە ئەو باوەڕەی‮ ‬بارزانی‮ ‬نوێنەرایەتی‮ ‬زۆرینەی‮ ‬رەهای‮ ‬گەلی‮ ‬كورد دەكات،‮ ‬ئاخر رێژەی‮ ‬92.7ـی‮ ‬دەنگدەرانی‮ ‬ریفراندۆم سەنگی‮ ‬مەحەكی‮ ‬هێز و توانا و لێهاتوویی‮ ‬سەرۆك مەسعود بارزانی‮ ‬ـیەو پێویست بە سەلماندنی‮ ‬دیكە ناكات‮. ‬ئەگەریش بۆڵتۆن نیوز پێیوابێت بارزانی‮ ‬هۆكاری‮ ‬ناكۆكی‮ ‬نێوان لایەنە شیعی‮ ‬و سوننیە عیراقییەكانە،‮ ‬ئەوەیان پێویست بە وەڵامدانەوە ناكات و جگە لە قسەیەكی‮ ‬بێ بنەما شتێكی‮ ‬دیكە نییە‮.‬ لە بەشێكی‮ ‬دیكەی‮ ‬قسەكانیدا بۆڵتۆن نیوز دەڵێت‮: (‬ئەو میدیایانەی‮ ‬سەربە پارتی‮ ‬و بارزانین هەوڵی‮ ‬هەڵگیرساندنی‮ ‬شەڕ‮ ‬لە نێو پێكهاتەكانی‮ ‬كەركووك دەدەن‮). ‬لێرەدا دەبێ هەڵوەستەیەك بكەین،‮ ‬هەڵوەستە لەسەر میدیای‮ ‬پارتی‮ ‬نا،‮ ‬بەڵكو هەڵوەستەكردن لەسەر ئامانجی‮ ‬ئەم قسەیە،‮ ‬چونكە ئەوەیان تەنها قسەیەكی‮ ‬رووت نییە،‮ ‬بەڵكو هاندانی‮ ‬هەندێك كەس و لایەنە دژ بە پرۆسەی‮ ‬كوردستانێكی‮ ‬بەهێزە،‮ ‬كوردستانێكی‮ ‬بەهێزیش هەم ئامانجی‮ ‬پارتی‮ ‬و هەمیش جێگەی‮ ‬ئومێدی‮ ‬رۆژئاواییەكانە،‮ ‬بۆیەش بۆڵتن نیوز دەیەوێت لەم رێگەیەو بەم ئاراستەیە جارێكی‮ ‬دیكەیش دەست و پێوەندەكانی‮ ‬خۆیان هانبداتەوە و بیانوویان بۆ بدۆزێتەوە تا دژ بە پارتی‮ ‬و بەو پاساوە بكەونە درووستكردنەوەی‮ ‬دووبەرەكی‮ ‬و ئاژاوەو كاولكارییەكی‮ ‬دیكەی‮ ‬هاوشێوەی‮ ‬16ی‮ ‬ئۆكتۆبەر،‮ ‬هەرچەندە بۆڵتن نیوز بەئاگایە لەوەی‮ ‬جارێكی‮ ‬دیكە دەرفەتی‮ ‬وەها بۆ ئەو گرووپ و تاقمانە هەڵناكەوێتەوە،‮ ‬بەڵام درووستكردنی‮ ‬ناكۆكی‮ ‬و دووبەرەكی‮ ‬لەنێو میدیای‮ ‬كوردی‮ ‬و بەتایبەتیش میدیای‮ ‬فەرمی‮ ‬حزب و لایەنە سیاسییەكان بەگشتی،‮ ‬چەندیش بچووك و خۆیان گوتەنی‮ “‬بێ ئەرزش‮” ‬بێت،‮ ‬بەڵام بۆ سایتێك كە دەزگایەكی‮ ‬هەواڵگری‮ ‬و سەربازی‮ ‬بەڕێوەی‮ ‬ببات هەر گرنگە و بە چالاكی‮ ‬هەژمار‮ ‬دەكرێ‮. !.‬