كاروان محەمەد
چەند رۆژێكە هەندێك میدیای‮ ‬سەر بە‮ (‬باڵێكی‮)‬؟‮! ‬حكوومەتی‮ ‬كۆماری‮ ‬ئیسلامی‮ ‬ئێران،‮ ‬راگەیاندنی‮ ‬پارتی‮ ‬بەوە تۆمەتبار دەكەن گوایە دووبەرەكی‮ ‬دەخاتە نێو نەتەوە و تایفە و مەزهەبەكانی‮ ‬عێراق و شاری‮ ‬كەركووك‮. ‬لە كاتێكدا مەسەلەی‮ ‬كەركووك كێشەیەكی‮ ‬ناوخۆی‮ ‬عێراقە و بوونی‮ ‬هەیە و دەستووری‮ ‬عێراقیش ماددەیەكی‮ ‬تایبەتی‮ “‬مادەی‮ ‬140‮”‬ بۆ رەخساندووە،‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬چارەسەر بكرێ،‮ ‬بۆیە پێویست ناكات ئەو میدیایە هەوڵەكانی‮ ‬چارەسەری‮ ‬كێشەی‮ ‬كەركووك بە دووبەرەكی‮ ‬بۆ رای‮ ‬گشتی‮ ‬وێنا بكات،‮ ‬ئەگەر نیازی‮ ‬خرابی‮ ‬نەبێ؟‮!‬ لەم رووەوە رۆژی‮ ‬2018/12/17‮ ‬ماڵپەڕی‮ (‬بۆلتن نیوز‮) ‬گوتارێكی‮ ‬بڵاو كردۆتەوە،‮ ‬بێگومان لە رووی‮ ‬ئازادی‮ ‬بیرورادەربڕین ماڵپەڕی‮ ‬ناوبراو ئازادە هەر‮ (‬با و بالوورێك‮) ‬بڵاوبكاتەوە و هەر قەوانێكی‮ ‬سواوی‮ ‬دیماگۆگیەت وەرچەرخێنێت،‮ ‬وێدەچێ ئەمە ئەركی‮ ‬ئەوان بێت‮!. ‬گرنگ ئەوەیە كە خەڵكی‮ ‬كوردستان بە كورد و عەرەب و توركمان و كلد و ئاشوور و ئێزدی‮ ‬و سابیئە و‮.. ‬هتد،‮ ‬هەموویان نابەلەد نین لە مێژووی‮ ‬خەبات و تێكۆشانی72 ‮ ‬ساڵەی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان‮. ‬ هەروەها هەموو خەڵكی‮ ‬كوردستان چاك دەزانن كە بەپێچەوانەی‮ ‬قەوانە سواوەكەی‮ ‬ئەو ماڵپەڕە،‮ ‬یەكێك لە پرەنسیپە ستراتیژییەكانی‮ ‬پارتی‮ ‬بریتییە لە لێبوردەیی‮ ‬و پێكەوەژیانی‮ ‬هەموو نەتەوە و ئاین و ئاینزاكانی‮ ‬كوردستان بەبێ جیاوازی‮ ‬لە چوارچێوەی‮ ‬هەرێم و حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان كە كیانێكی‮ ‬چالاك و لێهاتوو و سەركەوتووی‮ ‬عێراقی‮ ‬فیدراڵە‮. ‬ لەلایەكی‮ ‬دیكەشەوە مێژووی‮ ‬خەباتی72 ‮ ‬ساڵەی‮ ‬پارتی‮ ‬شایەتی‮ ‬ئەوەیە كە پارتی‮ ‬خەباتكار و داكۆكیكاری‮ ‬ماف و ئازادیی‮ ‬هەموو نەتەوە و ئاین و ئاینزاكانی‮ ‬كوردستانە بەگشتی‮. ‬هەروەها لەم چەند ساڵەی‮ ‬رابردوودا لە شەڕی‮ ‬داعش تەنها پارتی‮ ‬و حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بوون كە بوونە پارێزەر و فریادرەسی‮ ‬لێقەوماوانی‮ ‬شەڕی‮ ‬داعش لە عەرەب و توركمان و شیعە و سوننە و مەسیحی‮ ‬و ئێزدی،‮ ‬كاتێك‮ “‬تیرۆرستانی‮ ‬داعش‮” ‬لەپێش چاوی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬دراوسێ و كۆمەڵگای‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬ئەوانی‮ ‬ئەنفال دەكرد لە مووسڵ و كەركووك و ئەنبار و حەویجە و تەلەعفەر و شنگال و دەشتی‮ ‬نەینەوا و‮.. ‬هتد‮. ‬ كێشەی‮ ‬كەركووكیش هەروەك باسمان كرد كێشەیەكە بوونی‮ ‬هەیە لەوەتەی‮ ‬دامەزراندنی‮ ‬وڵاتی‮ ‬عێراق و بەردەوام ئەگەری‮ ‬ناكۆكی‮ ‬ناوخۆی‮ ‬عێراق بووە،‮ ‬بۆیە پێویستە ئەم كێشەیە چارەسەر بكرێ‮. ‬ئێستاش هەلی‮ ‬باش هاتۆتە پێش بۆ چارەسەری‮ ‬ئەم كێشەیە‮. ‬ بۆیە زۆر سەیرە ؟‮!! ‬كە ئێستا‮ (‬ئەمڕۆی‮ ‬عێراق‮) ‬پاش گەڵاڵە بوونی‮ ‬پێكهاتنی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬نوێی‮ ‬عێراق و هاتنەپێشی‮ ‬دەرفەتی‮ ‬چارەسەری‮ ‬كێشە ناوخۆییەكانی‮ ‬عێراق،‮ ‬ئەمڕۆ ماڵپەڕی‮ ‬ناوبراو و‮ (‬هاوشێوەكانی‮) ‬لەو دیوی‮ ‬سنوورەوە كێشە ناوخۆییەكانی‮ ‬نێوان عێراق و كوردستان بە تائیفی‮ ‬و دووبەرەكی‮ ‬بەرای‮ ‬گشتی‮ ‬دەناسێنن‮!. ‬وەك ئەوەی‮ ‬بڵێی‮ ‬خەڵكی‮ ‬عێراق و كوردستان پارتی‮ ‬نەناسن و ئاشنا نەبن بە كێشە ناوخۆییەكانی‮ ‬عێراق‮!. ‬ با ماڵپەڕی‮ ‬ناوبراو بزانێ هەروەك عەرەب دەڵێن‮: (‬اهل مكە ادری‮ ‬بشعابها‮) ‬و خەڵكی‮ ‬عێراق و كەركووك كێشەو ئێش و ئازاری‮ ‬خۆیان باش دەزانن و بەنیازن چارەسەری‮ ‬بكەن،‮ ‬بۆیە بڵاوكراوەكەی‮ ‬ئەوان لەو دیوەی‮ ‬سنوورەوە بێجگە لە دەستوەردان لە كاروباری‮ ‬عێراق هیچی‮ ‬دیكە نییە‮!!. ‬