‮كتێبەكانی‮ ‬بیرمەند و نووسەری‮ ‬گەورەی‮ ‬تورك ئیسماعیل بێشكچی،‮ ‬كە دەربارەی‮ ‬دۆزی‮ ‬كورد نووسیونی‮ ‬و بە هۆی‮ ‬ئەو كتێبانەیەوە چەند ساڵێكی‮ ‬لە زیندان بەسەربردووە،‮ ‬وەردەگێڕدرێنە سەر زمانی‮ ‬كوردی‮ ‬و چاپ دەكرێن‮. ‬
چەند رۆژێك بیرمەند و نووسەری‮ ‬گەورەی‮ ‬تورك ئیسماعیل بێشكچی‮ ‬لە كوردستان بوو،‮ ‬لە‮ ‬یەكێك لەسەردانەكان،‮ ‬لە لایەن بەڕێز مەسرور بارزانی‮ ‬پێشوازیی‮ ‬لێكرا،‮ ‬ئیبراهیم گوربوز كە نڤیسكارە و لە وەقفی‮ ‬ئیسماعیل بێشكچی‮ ‬كار دەكات بە‮ ‬خەبات‮ ‬ی‮ ‬راگەیاند‮: ‬لەو دانیشتنەدا بەڕێز مەسرور بارزانی‮ ‬بڕیاریدا كتێیبەكانی‮ ‬ئیسماعیل بێشكچی‮ ‬بكرێنە كوردی‮ ‬كرمانجی‮ ‬خواروو-سۆرانی‮ ‬و چاپ بكرێن‮. ‬

‮ ‬كتێبەكانی‮ ‬بیرمەند و نووسەری‮ ‬گەورەی‮ ‬تورك ئیسماعیل بێشكچی،‮ ‬كە دەربارەی‮ ‬دۆزی‮ ‬كورد نووسیونی‮ ‬و بە هۆی‮ ‬ئەو كتێبانەیەوە چەند ساڵێكی‮ ‬لە زیندان بەسەربردووە،‮ ‬وەردەگێڕدرێنە سەر زمانی‮ ‬كوردی‮ ‬و چاپ دەكرێن‮. ‬
چەند رۆژێك بیرمەند و نووسەری‮ ‬گەورەی‮ ‬تورك ئیسماعیل بێشكچی‮ ‬لە كوردستان بوو،‮ ‬لە‮ ‬یەكێك لەسەردانەكان،‮ ‬لە لایەن بەڕێز مەسرور بارزانی‮ ‬پێشوازیی‮ ‬لێكرا،‮ ‬ئیبراهیم گوربوز كە نڤیسكارە و لە وەقفی‮ ‬ئیسماعیل بێشكچی‮ ‬كار دەكات بە‮ ‬خەبات‮ ‬ی‮ ‬راگەیاند‮: ‬لەو دانیشتنەدا بەڕێز مەسرور بارزانی‮ ‬بڕیاریدا كتێیبەكانی‮ ‬ئیسماعیل بێشكچی‮ ‬بكرێنە كوردی‮ ‬كرمانجی‮ ‬خواروو-سۆرانی‮ ‬و چاپ بكرێن‮. ‬

ئیبراهیم گوربوز نڤیسكار

لەبارەی‮ ‬ژمارەی‮ ‬كتێبەكانی‮ ‬بێشكچییەوە گوتی‮: ‬تا ئێستا‮ ‬45 كتێبی‮ ‬چاپكردووە،‮ ‬پێشتر كتێبەكانی‮ ‬بەهۆی‮ ‬ئەوەی‮ ‬قەدەغەكرابوون،‮ ‬بواری‮ ‬چاپكردنیان نەبوو،‮ ‬بەڵام دوای‮ ‬دامەزراندنی‮ ‬وەقفی‮ ‬ئیسماعیل بێشكچی‮ ‬كتێبەكان چاپكران‮. ‬ساڵی‮ ‬2013 پاش ئەوەی‮ ‬بێشكچی‮ ‬بۆ‮ ‬یەكەم جار سەردانی‮ ‬كوردستانی‮ ‬كرد،‮ ‬ژمارەیەك لە كتێبی‮ ‬لەسەر ئەركی‮ ‬بەڕێز نێچیرڤان بارزانی‮ ‬چاپكران‮. ‬

بێشكچی‮ ‬17‮ ‬ساڵ و نیو لەسەر دۆزی‮ ‬كورد لە توركیا گیراوە

لەبارەی‮ ‬ژیان و هەڵوێست و كارەكانی‮ ‬ئیسماعیل بێشكچی‮ ‬گوتی‮: ‬ئیسماعیل بێشكچی‮ ‬لە كانوونی‮ ‬دووەمی‮ ‬1939‮ ‬لە دایكبووە،‮ ‬ماوەی‮ ‬17‮ ‬ساڵ و نیو لەسەر دۆزی‮ ‬كورد لە توركیا گیراوە،‮ ‬لەو ماوەیەی‮ ‬زیندان،‮ ‬حەوت‮ ‬7‮ ‬ساڵ بەسەریەكەوە زیندانی‮ ‬كراوە،‮ ‬ماوەی‮ ‬دیكەی‮ ‬زیندان كە‮ ‬12‮ ‬ساڵ و نیوە بە شێوەی‮ ‬پچڕ‮ ‬پچڕ‮ ‬بووە،‮ ‬ساڵی‮ ‬2012‮ ‬وەقفی‮ ‬ئیسماعیل بێشكچی‮ ‬لە ئیستەنبوڵ دامەزراوە،‮ ‬ئامانجی‮ ‬ئەو وقفە خزمەتكردن و بڵاوكردنەوەی‮ ‬هزری‮ ‬بێشكچییە،‮ ‬وەقفی‮ ‬بێشكچی‮ ‬جگە لە چاپكردنەوەی‮ ‬سەرجەم كتێبەكانی‮ ‬بێشكچی،‮ ‬كە زۆربەیان كاتی‮ ‬خۆی‮ ‬قەدەغەكرابوون لە توركیا دووبارە چاپكرانەوە،‮ ‬هەروەها‮ ‬15 كتێبی‮ ‬كراونەتە كوردی‮ ‬پیتی‮ ‬لاتینی،‮ ‬ئەو وەقفە سەدان سمینار و كۆڕ‮ ‬و كۆنفڕانسی‮ ‬لە ئەوروپا و ئوسترالیا و توركیا و هەرێمی‮ ‬كوردستان ئەنجام داون،‮ ‬بارەگای‮ ‬سەرەكیی‮ ‬وەقفی‮ ‬بێشكچی‮ ‬لە ئیستەنبوڵە،‮ ‬لە دیاربەكر و هەولێر ئۆفیسیان هەیە،‮ ‬هەروەها زانكۆی‮ ‬دهۆك لە ساڵی‮ ‬2016‮ ‬سەنتەرێكی‮ ‬لێكۆڵینەوەی‮ ‬دامەزراند و تا ئێستا‮ ‬8 كتێبی‮ ‬بێشكچی‮ ‬كراونەتە كوردی‮ ‬كرمانجی‮ ‬بە پیتی‮ ‬عەرەبی‮ ‬و‮ ‬7‮ ‬كتێبیشان كردۆتە عەرەبی‮. ‬
فۆتۆ‮: ‬رانیاد دڵشاد