كارزان حەیدەر
لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان ناوی 27 كەس لە وەزارەتی ڕۆشنبیری حكومەتی هەرێمی كوردستان بەناوی دەستەی دەستپاكی هەرێمی كوردستان بڵاوكرایەوەو سەرۆكی دەستەی دەستپاكی هەرێمی كوردستانیش بێبەری دەزگاكەی نیشان دەدات لەو ناوانەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بڵاوبۆتەوەو دەڵێ:”ئێمە هیچ ناوێك بڵاوناكەینەوە هەتاوەكو دادگا بڕیاری كۆتایی لەسەر كەیسەكانیان دەدات.
ئەحمەد ئەنوەر سەرۆكی دەستەی دەستپاكی هەرێمی كوردستان بە ( خەبات ) ی ڕایگەیاند:” ئەو ناوانەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بڵاوبۆتەوە و گوایە سەر بە وەزارەتی ڕۆشنبیری حكومەتی هەرێمی كوردستانن لە گەندەڵی تێوەگڵاون،هیچ پەیوەندیەكی بە دەزگاكەی ئەوانەوە نییە،هەرچەند نەشی شاردەوە كە كەیسی زۆربەی وەزارەتەكانیان لایە و گوتی:”ڕەنگە وەزارەتی ڕۆشنبیریشی تێدا بێت.
ئەحمەد ئەنوەر ڕایگەیاند:” دەستەی دەستپاكی هەرێمی كوردستان هیچ ناوێك بڵاو ناكاتەوە،تاوەكو دادگا بڕیاری كۆتایی لەسەر دەدات و هەر كەیسێك هەبێ دەچێتە دادگا و بڕیاری دادگای بۆ دەردەچێت .










