سه‌رۆك بارزانی لە پەیامێکدا ٦٦ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستانی پیرۆزدەکات و لە پەیامەکەدا ده‌ڵێ، دڵنیاین رێكخراوه‌كه‌تان له‌ئاینده‌دا ده‌بێته به‌شێك له فاكته‌ره‌كانی به‌ره‌وپێشچوونی كۆمه‌ڵگه و كار له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌یه‌كی دروست و خه‌باتێكی سه‌رده‌میانه ده‌كات.
ده‌قی په‌یامی پیرۆزبایی سه‌رۆك بارزانی:
به‌ناوی خودای گه‌وره و میهره‌بان به‌ڕێزان سكرتێر و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان به‌بۆنه‌ی 66ـه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتییه‌كه‌تان یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان پیرۆزبایی گه‌رم ئاراسته‌ی ئێوه و هه‌موو ئه‌ندامانی رێكخراوه تێكۆشه‌ره‌كه‌تان ده‌كه‌م. یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان هاوشانی رۆڵ و ئه‌ركی گرنگی بۆ چه‌سپاندنی مافی ئافره‌تان، مێژوویه‌كی پڕ له‌شانازیشی له‌خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی له‌سه‌رده‌می شاخ و دوای راپه‌ڕین هه‌بووه و له سه‌روه‌رییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیشدا ڕۆڵ و جێدەستیان دیارە. دڵنیاین رێكخراوه‌كه‌تان یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان له‌ئاینده‌دا ده‌بێته به‌شێك له فاكته‌ره‌كانی به‌ره‌وپێشچوونی كۆمه‌ڵگه و كار له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌یه‌كی دروست و خه‌باتێكی سه‌رده‌میانه ده‌كات. دووباره پیرۆزباییتان ئاراسته ده‌كه‌م و هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم
مه‌سعود بارزانی
11ـی12ـی2018









