دەستەی تۆپی پێی یانەی ریڤەرپلێتی ئەرژەنتینی لە پێنج شەممەی رابردوو گەیشتە پایتەختی ئیسپانیا مەدرید، بەمەبەستی ئەنجامدانی یاری گەڕانەوەو كۆتایی جامی لیپرتادۆریس، كە بڕیارە ئەمشەو لەسەر یاریگای سانتیاگۆ برنابیۆ لەنێوان ریڤەرپلێت و بۆكا جۆنیۆرز بەڕێوەبچێت. كە بڕیاربوو لە 24ی مانگی رابردوو ئەنجام لەسەر یاریگای مۆنیمۆنتال لەپایتەختی ئەرژەنتین ئەنجام بدرێت، دوای ئەوەی یاری چوون بە 2 گۆڵ یەكسان بوون، بەڵام بەهۆی گرژی نێوان هاندەران دواخراو و هێنرایە ئیسپانیا، بۆ ئەم مەبەستە هەر لە پێنج شەممە ریڤەرپلێت دەستی بە مەشەقەكانی لەسەر یاریگای یانەی ریال مەدرید كرد، بۆ یاری ئەمشەوی بۆكاجۆنیۆرز. رۆژنامەی دایلی میلی بەریتانی بڵاویكردەوە كە ئەمشەو ناسنامەی یانەی حەوتەمی مۆندیالی یانەكان لەبراوەی یاری ئەمشەوی نێوان ریڤەرپلێت و بۆكا ئاشكرا دەبێت.









