خه‌بات‮: ‬هاوار مورتكەیی
ئەگەرچی‮ ‬كیساریا میلادزە تەنها تەمەنی‮ ‬8 ‮ ‬ساڵە و هێشتا لە سەرەتای‮ ‬كاروانەكەیەتی،‮ ‬كەچی‮ ‬تواناو لێهاتویی‮ ‬لە ئێستاوە دەركەوتووە و چاوەڕوانییەكی‮ ‬گەشی‮ ‬لێدەكرێت،‮ ‬ئەو ئێستا لەخوار تەمەنی‮ ‬8 ساڵان پاڵەوانی‮ ‬وڵاتەكەیه‮ ‬جۆرجیا‮ ‬و چوارەمی‮ ‬ئەورووپا و هەشتەمی‮ ‬جیهانە لە‮ ‬یاری‮ ‬شەترەنج،‮ ‬لەوەش گرنگتر خەونی‮ ‬ئەو بەدەستهێنانی‮ ‬نازناوی‮ ‬گراندماستەره‮ ‬GM ‮ ‬لەتەمەنی‮ ‬14 ‮ ‬ساڵیدا،‮ ‬كیسارا زانیاری‮ ‬زیاتر لەبارەی‮ ‬دیمانەیەكدا لەگەڵ لاپەڕەی‮ ‬وەرزشی‮ ‬رۆژنامەی‮ ‬خەبات دەخاتەروو‮.‬

كیساریا كە لە ساڵی‮ ‬2010 ‮ ‬لە شاری‮ ‬باتۆمی‮ ‬لە جۆرجیا لەدایك بووە دەڵێت‮: ‬كاتێك تەمەنم‮ ‬5 ساڵان بوو باوكم فێرە شەترەنجی‮ ‬كردم و دەستم بەیاری‮ ‬كرد،‮ ‬ئەگەرچی‮ ‬مەلەوانی‮ ‬وەك ئارەزوویەكم بوو،‮ ‬بەڵام شەترەنج جێی‮ ‬بایەخی‮ ‬یەكەمم بوو،‮ ‬كاتێك تەمەنیشم بوو بە شەش ساڵ بەفەرمی‮ ‬بەشداری‮ ‬پاڵەوانێتییەكانم كرد و لەبیرمە لەیەكەم بەشداریكردنیشم لە پاڵەوانێتییەك بوو لەشاری‮ ‬باتۆمی‮ ‬و لە كۆی‮ ‬9 خاڵ تەنها‮ ‬یەك خاڵم بەدەستهێنا‮.‬

كیساریا‮ ‬Kesaria Mgeladze ‮ ‬كە ئێستا لە پۆلی‮ ‬سێیەم لەقوتابخانەیەكی‮ ‬باتۆمی‮ ‬دەخوێنی‮ ‬گوتی‮: ‬ئێستا پاڵەوانی‮ ‬جۆرجیام لە خوار تەمەنی‮ ‬8 ‮ ‬ساڵان وە چوارەمی‮ ‬پاڵەوانیتی‮ ‬شەترەنجی‮ ‬ئەورووپا م و ئەمساڵیش بەشداریم لە پاڵەوانێتی‮ ‬شەترەنجی‮ ‬جیهان كرد كە لە سانتیاگۆ دی‮ ‬كۆمبوستێلا لە ئیسپانیا بەڕێوەچوو توانیم پلەی‮ ‬هەشتەم بەدەست بهێنم،‮ ‬هەروەها لە چەندین پاڵەوانیتی‮ ‬جۆراوجۆری‮ ‬شەترەنج كە لە جۆرجیا ئەنجام دراوە توانیومە پلەی‮ ‬یەكەم بەدەست بهینم،‮ ‬ئەمانەش بۆمن سەرەتایەكەو خەونی‮ ‬گەورەترم هەیە و كاری‮ ‬بۆ دەكەم و هەوڵی‮ ‬بۆ دەدەم ئەویش بتوانم لە تەمەنی‮ ‬14 ‮ ‬ساڵیدا نازناوی‮ ‬گراندماستەر‮ ‬GM ‮ ‬بەدەست بهێنم‮.‬

لە كۆتاییدا كیساریای‮ ‬جۆرجی‮ ‬كە هەڵگری‮ ‬ریتینگی‮ ‬ژمارە‮ ‬1294ی‮ ‬یەكێتی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬شەترەنجە‮ ‬FIDE یە دەڵێت‮: ‬بەراشكاوی‮ ‬دەیڵێم شەترەنج بەتەنها ئارەزوویەك نییە،‮ ‬بەڵكو بۆتە بەشێكی‮ ‬گەورە لە ژیانم،‮ ‬پێشم وایە مەزنترین ئەو شتەی‮ ‬لە مێژووی‮ ‬مرۆڤایەتیدا داهێندراوە‮ ‬یاری‮ ‬شەترەنجە،‮ ‬هەروەها گوتی‮: ‬سەركەوتنم تا ئێستاكە شتێك نییە جگە لەدەسكەوت،‮ ‬هەموو ئەوانەی‮ ‬بەدەستم هێناون بەهاوكاری‮ ‬راهێنەر و باوكم هەموو ئەوانەی‮ ‬پشتگیریان كردووم،‮ ‬بۆیە لێرەوە دەمەوێ سوپاسیان بكەم،‮ ‬جێی‮ ‬بیرهینانەوەشە كە چیرۆكی‮ ‬سەركەوتنەكانم بۆ گرنگی‮ ‬ئەوانەوە دەگەڕێتەوە‮.‬