عەلی‮ ‬چیایی
لە ماوەی‮ ‬بیست و شەش ساڵی‮ ‬حوكمڕانی‮ ‬كوردی‮ ‬لەنێو حكومەتی‮ ‬خۆمان وەزارەتێك بوونی‮ ‬هەیە بەناوی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬پەروەردە لای‮ ‬هەمووان‮ ‬ڕوونە كە ئەم وەزارەتە ماهیەت و بایەخێكی‮ ‬لەڕادەبەدەری‮ ‬هەیە،‮ ‬چونكە دەزگایەكی‮ ‬شەرعی‮ ‬و‮ ‬ڕەسمی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێمە كە چین دوای‮ ‬چین كارەكتەر و كادیری‮ ‬ئەكادیمی‮ ‬پێشكەش بەكۆمەڵگە دەكات،‮ ‬ئەوەی‮ ‬جێگای‮ ‬نیگەرانییە‮ ‬تاهەنووكە وەزارەتی‮ ‬پەروەردەی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان نەیتوانیوە زۆرێك لە كێشەو گرفتەكانی‮ ‬پەروەردەیی‮ ‬چارەسەر بكات لەوانە گرینگترینیان دانانی‮ ‬مەنهەجێكی‮ ‬تۆكمە بۆ درووستكردنی‮ ‬تاكێكی‮ ‬داهێنەر وە پەیڕەو كردنی‮ ‬شێوازێكی‮ ‬گونجاو لە تاقی‮ ‬كردنەوەكان بۆ قوتابی‮ ‬سەرەڕایی‮ ‬نەبوونی‮ ‬تاقیگە لە زۆرێك قوتابخانەكانی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬شار بەتایبەت بۆ بەشی‮ ‬زانستی‮ ‬وە باشتركردنی‮ ‬گوزەرانی‮ ‬مامۆستایان‮ .. ‬هتد‮.‬

‮ ‬ئەگەر سەیربكەین ئەم شێوازەی‮ ‬ئێستا لە تاقی‮ ‬كردنەوەی‮ ‬وزاری‮ ‬كە پەیڕەوی‮ ‬لێدەكرێت گونجاو نیە‮ ‬،‮ ‬بەڕای‮ ‬بەشێك لە مامۆستایان‮ ‬،‮ ‬هەروەها بەدیدی‮ ‬منیش تاقی‮ ‬كردنەوە بەشێوازی‮ ‬هەڵبژاردن جگە لەكەسێكی‮ ‬توتی‮ ‬هیچی‮ ‬تری‮ ‬لێ بەرهەم نایەت‮ ‬،لەكاتێك دا حەق وایە وەزارەتی‮ ‬پەروەردە‮ ‬بە شێوازێكی‮ ‬مودێرن‮ ‬و گونجاو بەرێوە ببرێت‮ ‬،‮ ‬تاوەكو كاریگەری‮ ‬ڕاستەوانەی‮ ‬هەبێت لە‮ ‬ڕۆڵگێرانی‮ ‬بۆ پێشخستنی‮ ‬كۆمەڵگەی‮ ‬كوردستانی،‮ ‬سەرەڕای‮ ‬هەبوونی‮ ‬یاسای‮ ‬ژمارە چوار تایبەت بەم وەزارەتەو هەبوونی‮ ‬دەیان‮ ‬ڕاسپاردەو‮ ‬ڕێنمایی‮ ‬و سەرف كردنی‮ ‬بوجەیەكی‮ ‬باش لەلایەن حكومەتی‮ ‬هەرێم تایبەت بە سێكتەری‮ ‬پەروەردە،‮ ‬سەرەڕای‮ ‬ئەو خزمەتەی‮ ‬لەلایەن وەزارەتی‮ ‬پەروەردە پێشكەش كراوە،‮ ‬بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا نەتواندراوە لەئاست داواو خواستی‮ ‬تەواوی‮ ‬هاونیشتیمانیان بێت‮ ‬لێرەوە دەبێت ئەوە بپرسین‮ ‬هۆكار چیە تاوەكو ئێستا پەروەردە نەیتوانیووە كاریگەرێكی‮ ‬تەواوی‮ ‬بەسەر كۆمەڵگەوە هەبێت؟ كێ رێگرە لە باشتركردنی‮ ‬ئەم سێكتەرە گرنگە كە پەیوەندی‮ ‬ڕاستەوخۆی‮ ‬بەسەر زۆرینەی‮ ‬هاونیشتیمانیانەوە هەیە؟ لاوازی‮ ‬پەروەردە‮ ‬لە سودی‮ ‬كێدایە؟‮ ‬

بۆ وڵامی‮ ‬ئەو پرسیارانە ئێمە ناتوانین لایەنێك‮ ‬یان كەسێك بەتاوانبار بزانین،‮ ‬لەبەر نەبوونی‮ ‬بەڵگە هیچ كات ناتوانرێت پەنجەی‮ ‬تۆمەت بۆ كەسانێك‮ ‬یان لایەنێك دەست نیشان بكەین؟
لەلایەكی‮ ‬تر ئێمە لە ساڵانی‮ ‬رابردوو هەندێك خەڵك و لایەنمان بینی‮ ‬چۆن بوونە‮ ‬ڕێگر لەبەردەم پرۆسەی‮ ‬پەروەردە لە هەندێك شار و شارۆچكەو هەوڵدان بۆ شەلەل كردنی‮ ‬ئەم پرۆسە پڕ‮ ‬بایەخە بەبیانووی‮ ‬نەبوونی‮ ‬موچە دەیان كێشەیان‮ ‬درووست كرد لەكاتێك دەركەوت ئەو كارانەیان خەم خۆری‮ ‬نەبوو بۆ گرفت و ئاریشەكانی‮ ‬مامۆستا ئەوەندەی‮ ‬مەرامی‮ ‬تایبەتی‮ ‬خۆیان هەبوو لەگردبونەوەو ناڕەزایی‮ ‬مامۆستایانی‮ ‬بەرێز كە سەرەنجام زیانەكەی‮ ‬بەسەر قوتابیانی‮ ‬ئەم نیشتیمانە دا شكایەوە،‮ ‬ئەركی‮ ‬لایەنی‮ ‬پەیوەندیدارە دەستی‮ ‬هەر چەشنێك لەم هەوڵە دواكەوتووانە ببڕێت كە ئامانجی‮ ‬پەك خستنی‮ ‬پرۆسەی‮ ‬پەروەردە بێت،‮ ‬چونكە هیچ بڕو بیانوێك ناگاتە ئەوەی‮ ‬خوێندن و فێركردن ئیفلیج بكرێت‮.
‬
پەرلەمانی‮ ‬كوردستان كە رێك تەمەنی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانی‮ ‬هەیە دەبوو تاهەنووكە چاودێری‮ ‬ووردی‮ ‬یاسا و سەرجەم رێنمایی‮ ‬و راسپاردەكانی‮ ‬تایبەت بە وەزارەتی‮ ‬پەروەردەی‮ ‬بكردایە سەرەڕای‮ ‬ئەو‮ ‬ڕەخنە خەمخۆریەی‮ ‬ئێمە تەمەنا دەكەین‮ ‬یەكێك لە كارە گرینگەكانی‮ ‬خولی‮ ‬پێنجەمی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬كوردستان بەدواداچونێكی‮ ‬وورد بێت بۆ وەزارەتی‮ ‬پەروەدە،‮ ‬چونكە لەبیر نەكەین‮ “‬قوتابیان وەك نەمامی‮ ‬شلك وان چۆنمان بوێت دەتوانین بەم شێوازە‮ ‬ڕایان بهێنین‮”‬،‮ ‬پێویستە وەزارەتی‮ ‬پەروەردەش سوود لە ئەزمونی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬پێشكەوتوو وەربگرێت لەهەموو‮ ‬ڕوێكەوە،‮ ‬چونكە هەبوونی‮ ‬پەروەردەیەكی‮ ‬باش پابەند بە دامودەزگایەكی‮ ‬پەروەردەی‮ ‬هەمەچەشن و هاوچەرخ‮ ‬ڕۆڵی‮ ‬كاریگەری‮ ‬دەبێت لە بەرهەهێنانی‮ ‬تاكی‮ ‬بەرهەم هێن و نیشتیمان دۆست سەرەنجام كاریگەری‮ ‬دەبێت بۆ پێشخستنی‮ ‬كۆمەڵگەی‮ ‬كوردستانی‮ ‬بەبێ هەبوونی‮ ‬پەروەدەیەكی‮ ‬بەهێز ئاسۆی‮ ‬ڕوونی‮ ‬گەلان پێشناكەوێت،‮ ‬بۆ ئەو مەبەستەش باشتر وایە قوتابی‮ ‬ئەو زانستەی‮ ‬لەسەرجەم قۆناغەكانی‮ ‬خوێندن فێری‮ ‬بووە بەباشترین میكانیزم تێكەڵ بە تەكنۆلۆژیای‮ ‬سەردەم و دڵسۆزی‮ ‬و ویژدان بكرێت‮ ‬لە پێناو بەرهەم هێنانی‮ ‬ئەكادیمی‮ ‬سود بەخش بۆ خاك و نیشتیمان‮.
‬
وەزارەتی‮ ‬پەروەردە بەتەنها بەرپرس نیە لە پێشكەشكردنی‮ ‬پەروەدە و‮ ‬ڕەگەزەكانی‮ ‬بە تاكەكانی‮ ‬كۆمەڵ بەڵكو ئەوە كاری‮ ‬ئەو‮ ‬ڕێكخرا و دەزگایانەشە كە كار لە سێكتەری‮ ‬پەروەدە دەكەن و چالاكیان هەیە،‮ ‬چونكە هەم دەتوانن ببنە فشار لەسەر لایەنی‮ ‬پەیوەندیدار،‮ ‬هەمیش لایەنی‮ ‬فشارخستن لەسەر پەروەردە‮ .‬
ئەركی‮ ‬هەمووانە‮ ‬هەركەسەو لە جێگای‮ ‬خۆیدا پەروەردە و‮ ‬ڕەگەزەكانی‮ ‬بە باشی‮ ‬بەرێوەببات،‮ ‬چونكە لە دوایدا بە هەبوونی‮ ‬پەروەدەیەكی‮ ‬باش هەمووان سوودمەند دەبین لە نەبوون‮ ‬یاخود خراپی‮ ‬پەروەردە هەمووان زیانمەند دەبین‮.‬