ڕۆشنا عەلی‮ ‬
كاتێك گوێبیستی‮ ‬ئەم رستەیە دەبم تەواو دەگەمە ئەو بڕوایەی‮ ‬كە هەركەس دەتوانێت لە پاڵ وشەی‮ ‬پەروەردەدا جوانترین و نایابترین كاسبی‮ ‬واتە ئیشی‮ ‬رەش لەپاڵ سپییەكەدا بكات و جار جارەش‮ ‬ڕەنگی‮ ‬ڕەشەكە تێكەڵ بە سپییەكە بكات بە جۆرێك هیچییان نەناسرێنەوە و تۆش لەو نێوەندەدا هەردوكیان لێ وون ببێت و بە هیچ‮ ‬ڕێگایەك سەریان لێدەرنەكەیت و بۆت جیانەكرێتەوە‮ ‬،‮ ‬سەنتەرەكانی‮ ‬خولی‮ ‬بەهێزكردن و مامۆستاكانی‮ ‬بە جۆرێك كار ئاسانییان بۆ قوتابییان كردووە كە دەتوانن لە ماوەی‮ ‬سێ‮ ‬ڕۆژدا ئیشی‮ ‬ساڵەكە جێبەجێبكەن و ئەو هەموو‮ ‬ڕاكە‮ ‬ڕاك و نیگەرانییەش بە پولێ‮ ‬،‮ ‬جا ئەوەی‮ ‬باسی‮ ‬ئەكەم تەواو مەبەستم پۆلی‮ ‬12 ی‮ ‬ئامادەییە كە قۆناغە هەستیارو چارەنوسسازەكەی‮ ‬قوتابییە و هەموو ساڵەكانی‮ ‬خوێندنی‮ ‬تیا كۆكراوەتەوەو بڕیار لەسەر ژیانی‮ ‬دەدات‮ ‬،‮ ‬ئەم هەستیارییەی‮ ‬قوتابی‮ ‬لەم قۆناغە‮ ‬ڕێگای‮ ‬خۆشكردووە بۆ كۆمەڵێك بە ناو سەنتەری‮ ‬پەروەردەیی‮ ‬و‮ ‬ڕێكخراو‮.. ‬هتد كە بیقۆزنەوەو سەرنجی‮ ‬قوتابیانی‮ ‬پێ‮ ‬ڕابكێشن‮ ‬،‮ ‬ڕەنگە تا ئەو كاتە ئاسایی‮ ‬بێت‮ ‬ڕێكخراوێك‮ ‬یان سەنتەرێك خولێك بكاتەوە كە پێی‮ ‬دەڵێن‮ ‬خولی‮ ‬بەهێزكردن‮ ‬،‮ ‬بەڵام نائاسایی‮ ‬بوونەكەی‮ ‬ئەوەیە كە هەموو ئەو كارەی‮ ‬پڕۆگرامەكان بە چەندین ساڵ كردویانە،ئەوان پێیان زیادەیەو وەك ئەوەی‮ ‬جگە لە و پانزە پەڕەیە باقییەكەی‮ ‬كتێبەكە قسەی‮ ‬نەستەقی‮ ‬تیا نوسرا بێت و قوتابی‮ ‬پێویستی‮ ‬پێ نەبێت بۆ تاقیكردنەوە‮ ‬،‮ ‬بە درێژایی‮ ‬سێ ساڵە زیاتریش بەبەردەوامی‮ ‬ئەم‮ ‬ڕستەیەم وەك‮ ‬ڕیكلام لە كەناڵەكانی‮ ‬ڕاگەیاندنەوە گوێ لێدەبێت كە دەڵێت‮” ‬بیركاری‮ ‬كە خۆی‮ ‬دوو كتێبە و ئینگلیزی‮ ‬بە هەمان شێوەو چەند وانەیەكی‮ ‬دیكەش دەكەنە‮ ‬15 ‮ ‬پەڕو بە گرێنتی ‮ ‬90نمرە‮ ‬،‮ ‬كەواتە ئەگەر وانەكە بكرێتە پانزە پەڕ‮ ‬ئایا قوتابی‮ ‬ناتوانێت بە سێ‮ ‬ڕۆژ دەرخی‮ ‬بكات و‮ ‬90 ‮ ‬نمرە بە دەست بهێنێت خۆ ئەوكان پێویستی‮ ‬بە قوتابخانە هەر نییە ساڵێك هات و چۆ بكات و ساردی‮ ‬و گەرمی‮ ‬بچێژێت؟‮

مادام كارەكە ئەوەنە ئاسانە بۆچی‮ ‬پڕۆگرامەكانی‮ ‬خوێندن كار ئاسانی‮ ‬بۆ خۆشیان و قوتابیانیش ناكەن و هەر ئەو‮ ‬15‬پەڕەیە چاپ بكەن؟‮ ‬ساڵانە ئەو هەموو پارەیە بۆ حكومەت بگێڕنەوە‮ ‬،‮ ‬دەكرێت هەمووان‮ ‬ڕووی‮ ‬گلەیی‮ ‬لە وەزارەتی‮ ‬پەروەردەو پڕۆگرامەكان بكرێت كە چۆن‮ ‬ڕێگا بە كۆمەڵێك مامۆستا دەدرێت كە‮ ‬سەر بەهەمان وەزارەتن بەم جۆرە لە كاری‮ ‬وەزارەت كەمبكەنەوەو‮ ‬یاری‮ ‬بە چارەنوسی‮ ‬قوتابی‮ ‬بكەن و پارە خڕ‮ ‬بكەنەوە لەپاڵ پەروەردەكردندا،‮ ‬بۆچی‮ ‬لەماوەی‮ ‬زیاتر لە سێ ساڵە نەتوانراوە ئەم جۆرە لە‮ ‬ڕیكلام و لە خولی‮ ‬بەهێزكردن‮ ‬ڕابگیرێت ؟،‮ ‬ئایا شتێیەك لە پەروەردە هەیە بە ناوی‮ ‬گرێنتی‮ ‬كە مامۆستا بیداتە قوتابی؟ ئەگەر مامۆستا هەبێت بە گرینتی‮ ‬ئەبێت قوتابی‮ ‬هیچ مامۆستایەكی‮ ‬بێ گرێنتی‮ ‬نەوێت‮ ‬،‮ ‬جگە لەوەش ئەبێت وەزارەتیش لەمەودوا كە مامۆستای‮ ‬دامەزراند داوای‮ ‬گرێنتی‮ ‬نەوەد نمرە لە مامۆستاكە بكات بۆ قوتابی‮ ‬و كاری‮ ‬سەرپەرشتیاریش ئاسان ئەبێت هەمان ئەو مامۆستایەی‮ ‬گرێنتی‮ ‬ئەیا لە باشترینەكانە‮ ‬،‮ ‬ئەمە جگە لە گاڵتەجاری‮ ‬لە پڕۆسەی‮ ‬پەروەردەدا هیچ شتێیەكی‮ ‬تری‮ ‬لێ شین نابێت و دەبێت زۆر بەجدی‮ ‬لایەنی‮ ‬پەیوەندیدار لەوەزارەتی‮ ‬پەروەردە‮ ‬ڕایبگرێت و لەوە زیاتر شكۆی‮ ‬خوێندن و پڕۆگرامی‮ ‬خوێندن و پۆلی‮ ‬12 ‮ ‬نەشكێنرێت و قوتابیش فریو نەدرێت‮. ‬