خهبات: توانا زرار
كەویار ، ئەو كچە بەهرەمەندە بوو بۆ یەكەمجار لەبەرنامەیەكی پشبڕكێ بەشداربوو، دواتر بەهۆی دەنگخۆشی و شارەزایی باشی لەچڕینی گۆرانیدا بەردەوامی بە بواری گۆرانی گوتندا.
كەویار، دوای ئەو زەرنامەیە بەشداری لەچەندچالاكییەكی هونەری كرد.لەم چەند ڕۆژەی رابردووش یەكەم ڤیدیۆ كلیپی خۆی بڵاوكردەوە بەناوی نیوە شەو.
تێكستی ئەم گۆرانییە یەكێكە لە شیعرەكانی دیوانی لەغوربەتا، كە خاوەنەكەی شاعیر محەمەد عومەر عوسمانە، هونەرمەند عەدنان كەریم ئاوازی بۆ داناوە. رێبین سالار كاری میوزیكی جێبەجێكردووە.
ڤیدیۆ كلیپی گۆرانیی “نیوەشەو”ی كەویار، لەلایەن رۆز محەمەد كاری دیكۆر و دیزاینی بۆـ ئەنجامدراوە و دیار كورد وێنەی بۆ گرتووە، هەروەها ئارام حەسەنیش كاری دەرهێنانی بۆ كردووە.
كەویار هەورامی لە ساڵی 1999 لە هەڵەبجە لەدایكبووە، ساڵی 2010 بەشداری پرۆگرامێكی تایبەتی منداڵانی كردووە لەو كاتەوە بەهۆی دەنگییەوە بەشداری لە چەندین كاری هونەری و چاوپێكەتندا كردووە و گۆرانی بەشێك لە هونەرمەندە كۆن و دیارەكانی كوردی وتووەتەوە، لەم چەندڕۆژەی ڕابردووش یەكەم ڤیدیۆ كلیپی بڵاوكردەوە.









