دڵشاد مستەفا وەسانی
بەڵای‮ ‬گەورەی‮ ‬كوردستان حزبایەتیی‮ ‬تەسكبینە،‮ ‬چونكە ئەو جۆرە حزبایەتییە،‮ ‬جگە لە ماندووكردنی‮ ‬خەڵك،‮ ‬هیچی‮ ‬دیكەی‮ ‬لێ چاوەڕوان ناكرێت،‮ ‬ئەو حزبایەتییە زیاتر حەزی‮ ‬لە قسەكردنە،‮ ‬هەموو قسەكردنەكەش بریتییە لە بانگەشەی‮ ‬تاوانباركردنی‮ ‬بەرامبەر و هەڵاتن لە بەرپرسیاریەتی،‮ ‬خۆنمایشكردن وەك ئەوەی‮ ‬لە خەمی‮ ‬خەڵكە،‮ ‬بەڵام راستییەكە ئەوەیە خەڵك وەك كەرەستەی‮ ‬ململانێ بەكاردێنن،‮ ‬ئەو حزبایەتییە ئاگای‮ ‬لەخۆی‮ ‬نییە كە قسە دەكات،‮ ‬كاتێك بەناوی‮ ‬گەندەڵی‮ ‬دروشمی‮ ‬ناڕەزایی‮ ‬و پشتكردنە حكوومەت بەرز دەكاتەوە،‮ ‬زۆری‮ ‬پێ ناچێ بۆ بەشداری‮ ‬لە حكوومەت لیكاو لە دەمی‮ ‬دێتە خوار‮.‬

قۆناغی‮ ‬دادێ باشترین دەرفەتە بۆ وازهێنان لە قسەی‮ ‬قەڵەو،‮ ‬كاتی‮ ‬قۆڵهەڵماڵینە بۆ مەیدانی‮ ‬كار و كردەوە،‮ ‬لەبەرچی‮ ‬ئەم قۆناغە جیاواز لە قۆناغەكانی‮ ‬پێشوو پێویستی‮ ‬بە كارە؟
1- ناكۆكیی‮ ‬حزبی‮ ‬و قسەی‮ ‬قەڵەو تەنیا بووە هۆی‮ ‬ئەوەی،‮ ‬زەمینە بۆ درێژەدان بە ناكۆكی‮ ‬خۆش بكرێت،‮ ‬حكوومەت كەوتە ژێر كاریگەریی‮ ‬ئەو بارودۆخەی‮ ‬حزبەكان خوڵقاندیان‮.‬
2- حزبەكان نەریتێكیان داهێنا كە بێ وێنە بوو،‮ ‬بریتی‮ ‬بوو لە نەریتی‮ (‬بەشدار دەبم و لێی‮ ‬بەرپرسیار نیم‮) ‬ئەم نەریتە دوای‮ ‬خۆ بەدڵسۆززانین و بەرامبەریش بە خراپ دروست بوو،‮ ‬لە كابینەی‮ ‬هەشتەمدا گەیشتە ئەوپەڕی،‮ ‬لە كاتێكدا دروستبوونی‮ ‬كابینەكە داوای‮ ‬هەموو حزبەكان بوو،‮ ‬ببێتە حكوومەتێكی‮ ‬بنكە فراوان،‮ ‬بەڵام رۆژگار سەلماندی‮ ‬ئەزموونێكی‮ ‬بێ كەڵك بوو‮.‬
3- داینەمۆی‮ ‬هەموو ئەو جووڵەیە بە ناوی‮ ‬ناڕەزایەتی‮ ‬و چاكسازی،‮ ‬ئەو رق و كینەیەیە كە چەندین ساڵە هێز بە دووبەرەكی‮ ‬دەداتەوە،‮ ‬بەڵام ئامانجەكەی‮ ‬كە بریتییە لە سڕینەوەی‮ ‬حزبی‮ ‬بەرامبەر نەهاتەدی،‮ ‬تەنانەت خۆ هاویشتنە بەرەی‮ ‬پیلانی‮ ‬ئیقلیمیش هیچی‮ ‬لێ سەوز نەبوو‮.‬

4- خۆدزینەوە لە چارەسەر و برەودان بە‮ ‬دووبەرەكی‮ ‬16ی‮ ‬ئۆكتۆبەری‮ ‬2017 ی‮ ‬لێ هاتەدی،‮ ‬مەبەستی‮ ‬ئەو جووڵەیەش دژی‮ ‬پارتی‮ ‬بوو لەرێی‮ ‬داگیركردن و نەهێشتنی‮ ‬قەوارەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬بەڵام پێشمەرگە بەخوێنی‮ ‬خۆی‮ ‬هاوكێشەكەی‮ ‬پێچەوانە كردەوە‮.‬
5- پیلانە ئیقلیمی‮ ‬و ناوخۆییەكە چاوەڕێی‮ ‬كۆتاییهاتنی‮ ‬پارتی‮ ‬كرد،‮ ‬كەچی‮ ‬بە شەڕ‮ ‬و داگیركاری‮ ‬نەهاتەدی،‮ ‬دواتر چاوەڕێ بوون بە هەڵبژاردن بەو ئاواتە بگەن،‮ ‬ئەویش نەك نەهاتەدی،‮ ‬بەڵكو پارتی‮ ‬لە هەڵبژاردنی‮ ‬12ی‮ ‬ئایاری‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬عێراق لە ئاستی‮ ‬عێراق و كوردستان حزبی‮ ‬یەكەم دەرچوو،‮ ‬لە هەڵبژاردنی‮ ‬30ی‮ ‬ئەیلوولیش‮ ‬یەكەم بوو‮ ‬45 كورسیی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬كوردستانی‮ ‬بەدەست هێنا‮.‬

بۆیە ئێستا كاتی‮ ‬ئەوەیە بەڕاستی‮ ‬هاوكاری‮ ‬پارتی‮ ‬بن لە كابینەی‮ ‬نۆیەمی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمدا،‮ ‬با ئەم قۆناغە ببێتە قۆناغێكی‮ ‬نوێ،‮ ‬چونكە هەموو ئامرازەكان بۆ دژایەتیی‮ ‬پارتی‮ ‬تاقیكرانەوە،‮ ‬بەڵام هەر سوودی‮ ‬نەبوو،‮ ‬ئەركی‮ ‬پارتیش قورستر دەبێت،‮ ‬پێویستە هەموو ئەوانەی‮ ‬پارتی‮ ‬بۆ پۆست و پلە جیاجیاكانی‮ ‬حكوومەت كاندیدیان دەكات،‮ ‬لە دڵسۆزی‮ ‬و خزمەتدا پێشەنگ بن،‮ ‬چونكە پارتی‮ ‬شانی‮ ‬دایەبەر نەهامەتی‮ ‬و ناخۆشییەكان،‮ ‬بەڵام ئەوەی‮ ‬گرنگە لەم قۆناغەدا بكرێ لێپێچینەوەیە،‮ ‬یەكەم جار لە پارتییەكان دواتر حزبەكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬بەشدار،‮ ‬ئیدی‮ ‬كاتی‮ ‬كردەوەیە و قسە هەزارە و دووانی‮ ‬بەكارە‮.‬