خهبات: وریشە عومەر
كارزان فاروق لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام دەربارەی نوێترین كاری هونەری خۆی لە گرتە ڤیدیۆیەكدا دەڵێت: ئەمساڵ كاروچالاكی زۆر بووە و دڵخۆشە بەوەی بە دڵی زۆربەی هەوادارەكانی بووە و بووەتە جێگەی متمانەی بەشێكی زۆر لە هەوادارەكانی، هەربۆ ئەمەش نوێترین كاری هونەری ئاشكرادەكات كە كلیپێكە بەناوی (لەبیرم كە) و بەمزوانە بڵاویدەكاتەوە.كارزان دەربارەی گۆرانییەكە زیاتر دەڵێت: گۆرانی (لەبیرم كە) هۆنراوەی ئەحمەد محەمەدە و ماردین بەخت كاری ئاوازدانانی بۆ كردووە، لە ستۆدیۆی زانیار كارەكانی بۆ بەئەنجام گەیەنراوە.كارزان فاروق جگەلە گۆرانی بەشێوەی سینگڵ تراك لەگەڵ چەند هونەرمەندێك وەكو شاباز زەمانی و كەمال محەمەد گۆرانی دوێتی هەیە.









