خهبات: رەسوڵ ساڵح
گوتنی سوپاس، تەنیا چەند چركەیەكی كەمی پێویستە، بەڵام كاریگەری زۆری لەسەر بەرامبەرەكەت بەجێدەهێڵیت. با هەموو كاتێك ئەم وشەیەت لەسەر زمانت بێت و دەورووبەر و منداڵەكانیشت فێر بكە، ئەم وشەیە زۆر بەكار بهێنن، هەر كەسێك چاكەیەكی بەرامبەرت كرد و یا خزمەتگوزارییەكی پێشكەشت كرد، بەم وشەیە دڵی خۆش بكە و پیشانی بدە كە تۆ شایانی ئەم باشەیە بووی و هەست بەم چاكەیەش دەكەی. و كاریگەری دەبێت لەسەر بەردەوامبوونی هاوڕێیەتی و چاكەكردن. و لەبەرامبەر ئەگەر سوپاسیان كردی، بە بزەیەكەوە، بڵێ: شایانی نییە.









