خه‌بات: نادر روستی
جۆرەكانی‮ ‬گەشتیاری‮ ‬هێندە زۆرن دەكرێت لە هەر وەرزێكدا گرنگی‮ ‬بە چەند جۆرێك بدرێت و گەشتیار بەردەوام لە وڵاتدا هەبێت،‮ ‬بەو پێیەی‮ ‬هەر وەرزە و تایبەتمەندی‮ ‬خۆی‮ ‬بۆ پێشخستنی‮ ‬كەرتی‮ ‬گەشتیاری‮ ‬هەیە،‮ ‬لە زستان و پایز دەرفەتێكی‮ ‬زۆر لەبارە بۆ ئەم چالاكیانەی‮ ‬لە خوارەوە ئاماژەی‮ ‬بۆ دەكەین‮:‬
1ـ پەرەپێدانی‮ ‬هۆشیاری‮ ‬گەشتیاری‮ ‬لەسەر ئەم بابەتانە‮ (‬شوێنەوار،‮ ‬مۆزەخانە،‮ ‬چالاكی‮ ‬كولتوری،‮ ‬جۆرەكانی‮ ‬گەشتیاری‮ ‬بە گشتی‮). ‬لە رێگەی‮ ‬سمینار و‮ ‬ڕاپۆرتی‮ ‬كەناڵەكان و‮ ‬چالاكی‮ ‬دیكە‮.‬
2ـ هاندانی‮ ‬قوتابخانەكان بۆ سازدانی‮ ‬گەشتی‮ ‬قوتابیان بۆ مۆزەخانەكان و ئاشنا كردنیان بە مێژوو و بە شارستانیەت و بە چۆنیەتی‮ ‬پاراستنی‮ ‬شوێنەوارەكان‮.‬
3ـ كردنەوەی‮ ‬پێشانگەی‮ ‬كولتووری‮ ‬و شوێنەواری‮ ‬و ئاشناكردنی‮ ‬هاوڵاتی‮ ‬و قوتابیان بە دەوڵەمەندی‮ ‬كوڵتور و شێوازی‮ ‬پاراستنی‮.‬
4ـ‮ ‬سازدانی‮ ‬چالاكی‮ ‬گەشتیاری‮ ‬زستانە،‮ (‬یاری‮ ‬ناوبەفر،‮ ‬خلیسكانێ،‮ ‬یاری‮ ‬و پێشبڕكێی‮ ‬سیارە لە ناو بەفر،‮ ‬گەشتی‮ ‬شاخەوان،‮ ‬یاری‮ ‬كوردەواری‮).‬
4- سازدانی‮ ‬فستیڤاڵی‮ ‬بازاركرد ن و داشكاندن لە سەنتەری‮ ‬شارەكان‮.‬
5- سازكردنی‮ ‬پیشانگە و وۆركشۆپی‮ ‬جۆراوجۆر‮.‬
6- سازدانی‮ ‬سمینار و كۆر و كۆبونەوە بۆ قوتابیان لە زانكۆ و ئامادەیی‮ ‬و فەرمانگە و ریكخراوەكان بە ئامانجی‮ ‬پەرەپیدانی‮ ‬هۆشیاری‮ ‬گەشتیاری‮ ‬و ژینگە پارێزی‮.‬