خه‌بات: وریشە عومەر
خەندە كەركووكی‮ ‬لەدایكبووی‮ ‬ساڵی‮ ‬1987 شاری‮ ‬كەركووكم ودەرچوی‮ ‬كۆلێژی‮ ‬كشتوكاڵی‮ ‬زانكۆی‮ ‬موسڵم‮. ‬ماوەی‮ ‬چوارساڵە دەستم بەكاری‮ ‬هونەری‮ ‬كردووە و بەشداریم لەزۆرێك لەچالاكییە هونەرییەكان كردووە كەلەم شارەدا كراوە‮. ‬ئەزمون و ئاشنابونی‮ ‬من بەدنیای‮ ‬هونەر دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی‮ ‬2004 كەدەستم بەكاری‮ ‬هونەری‮ ‬كردوە‮ ‬،هەرچەندە هونەر بەگشتی‮ ‬بەهرەیەكە كەخودا بەهەندێكمانی‮ ‬بەخشیوە،‮ ‬هونەرمەند خەندە كەركوكی‮ ‬وەڵامی‮ ‬پرسیارەكانی‮ ‬خەباتی‮ ‬بەم جۆرە دایەوە‮.
دەستپێكی‮ ‬كاری‮ ‬هونەریت چۆن بوو؟
 * هونەر خەونێكی‮ ‬منداڵی‮ ‬من بوو بۆیە هەمیشە ئاواتی‮ ‬ئەوەم هەبوو كەبتوانم دەست بەكاری‮ ‬هونەری‮ ‬بكەم وهەوڵی‮ ‬بۆ بەم‮..‬
* بەلاسایی‮ ‬كردنەوە دەستت پێكرد،‮ ‬ئێستا دەتوانین بڵێین‮ ‬ڕێچكەیەكی‮ ‬تایبەت بەخۆت دیاریكردووە؟
گومان لەوەدا نییە كەهەریەكێك لەئێمە دەستپێكی‮ ‬كاری‮ ‬هونەری‮ ‬بە لاسایی‮ ‬كردنەوەی‮ ‬گۆرانی‮ ‬هونەرمەندانی‮ ‬تر دەستی‮ ‬پێكردوە وئەو‮ ‬ڕێچكەیەی‮ ‬كەمن تائێستا كاری‮ ‬لەسەر ئەكەم و كردومە زیاتر هونەری‮ ‬فۆلكلۆری‮ ‬كوردییە‮..‬
وەك كچە گۆڕانیبێژێك دەتەوێت چی‮ ‬بكەیت بەبەراورد لەگەڵ ئەو ئافرەتە گۆرانیبێژانەی‮ ‬پێش خۆت نەیانكردبێت؟
هونەر خۆی‮ ‬لەخۆیدا پەیامێكی‮ ‬جوانە دڵنیام هەموو ئەوانەی‮ ‬لەبواری‮ ‬هونەردا كارئەكەن پەیامی‮ ‬تایبەتی‮ ‬خۆیان هەبوە بۆیە ئەوەی‮ ‬من هەوڵی‮ ‬بۆ ئەدەم مانەوەی‮ ‬هونەری‮ ‬كوردی‮ ‬ڕەسەنە،‮ ‬بەڵام بەو مانایە نا كەئەوانی‮ ‬تر هیچیان نەكردوە بەپێچەوانەوە‮..‬
* تاچەند بوار‮ ‬ڕەخساوە بۆ ئێوەی‮ ‬ئافرەت كە بتوانن وەك بوارەكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬ژیان لەبواری‮ ‬هونەر كار بكەن؟
بەڕای‮ ‬من لەئێستادا ئافرەت بواری‮ ‬بۆ‮ ‬ڕەخساوە ئەگەر بیەوێت كاری‮ ‬هونەری‮ ‬بكات،‮ ‬بەڵام بەداخەوە تا ئێستاش داب ونەریت زاڵە بەسەر هەندێكمانەوە‮ ‬ڕەنگە وابكات ئافرەت كەمتر دەركەوێت‮..‬لەگەڵ ئەوەشدا زۆرئافرەتی‮ ‬بەتوانامان هەیە لە ئێستادا‮.‬
* تا ئێستا خاوەنی‮ ‬چەند بەرهەمیت؟
وەكو بەرهەمی‮ ‬خۆم تەنها دوو بەرهەمم هەیە‮ ‬یەكێكیان سرودێكی‮ ‬نیشتیمانیە وكلیپی‮ ‬بۆ كراوە لەگەڵ وتنەوەی‮ ‬زۆرێك لەبەرهەمی‮ ‬هونەرمەندانی‮ ‬تر‮..‬
* توانا و بەهرەی‮ ‬ئافرەتە دەنگبێژەكان چۆن دەبینی‮ ‬بەبەراورد لەگەڵ ساڵانی‮ ‬پێشووتر؟
خۆشحاڵم بە بوونی‮ ‬زۆر ئافرەتی‮ ‬بەتوانا و هونەرمەند بەمانای‮ ‬وشە كەخزمەتێكی‮ ‬باشی‮ ‬هونەری‮ ‬كوردی‮ ‬دەكەن‮..‬
* گروپێكی‮ ‬دیاریكراو هەیە تۆ كاری‮ ‬لەگەڵ بكەیت و بەرهەمی‮ ‬لەگەڵدا بڵاو بكەیتەوە؟
من ماوەی‮ ‬چوار ساڵە لەسەنتەری‮ ‬میوزیكی‮ ‬ئازاد هەورامیم و بەخۆشحاڵیەوە ئەو سەنتەرە بوە هۆی‮ ‬دەركەوتنم وە من هەمیشە سوپاسگوزاری‮ ‬مامۆستا وخەمخۆری‮ ‬گەنجانی‮ ‬شاری‮ ‬كەركوكم هونەرمەند‮ ‬ڕزگار حمە‮ ‬ڕەئوف مامۆستایەكی‮ ‬خەمخۆر ودڵسۆز بۆهونەر وشارەكەمان بەتایبەت‮..‬لەو سەنتەرەش گروپێكمان هەیە و لەئێستا كارێكی‮ ‬نوێمان كردوە لەماوەیەكی‮ ‬نزیكدا بڵاودەكرێتەوە‮.‬
* وەكو بەهەرەمەندێكی‮ ‬لاو چی‮ ‬بۆ پێیشمەرگەو شەهیدان دەكەیت و،چیان پێی‮ ‬دەڵێیت؟
ئێمە لەڕوە هونەرییەكەوە ئەوەی‮ ‬پێمان بكرێت بتوانین خزمەتی‮ ‬پارێزەرانی‮ ‬وڵات بكەین ئەگەر بە سرودێكیش بێت كەمە،وە من‮ ‬یەكەم كاریشم هەر بۆ گەورەیی‮ ‬شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان وكوردستان بوە‮..‬ئەو سرودەش شتێكی‮ ‬بچووكە بەرامبەر بەگەورەیی‮ ‬ئەو قارەمانانەی‮ ‬وڵات ئەپارێزن‮.
* تاچەند لات ئاساییە گۆرانی‮ ‬بەباڵای‮ ‬پیاودابڵێیت،‮ ‬چۆن پیاوان بەباڵای‮ ‬ئافرەتدا هەڵدەڵێن؟
ژن وپیاو تەواوكەری‮ ‬یەكترن بۆیە زۆرئاساییە ئەگەر بە باڵایاندا هەڵبەین‮.‬
* خەونت چیە وەكو كچە دەنگبێژێك؟
سەركەوتن لەكارە هونەرییەكانم وخزمەت كردن بە هونەری‮ ‬كوردی‮ ‬خەونێكی‮ ‬مناڵی‮ ‬منە وە ئومێدەوارم وەك هەر میللەتێكی‮ ‬تر وڵاتێكی‮ ‬سەربەخۆ و ئازادمان هەبێت‮.