خه‌بات: د.كەیفی‮ ‬ئەحمەد
‮ ‬نەتەوەی‮ ‬ئێمە بەوە ناسراوە كە زیندوو كوژی‮ ‬مردوو پەرستین،‮ ‬ئەم وتەیەش لەوەوە سەرچاوەی‮ ‬گرتووە،‮ ‬كە ئێمە وەكو تاك و كۆمەڵ هیچ رێز و قەدر و قیمەت و بەهایەك بۆ كەسە تێكۆشەر و ماندوونەناس و خاوەن بەخششەكانی‮ ‬بوارە جودا جوداكانی‮ ‬سیاسەت و ئەدەب و هونەر و رۆشنبیریی‮ ‬و چالاكوانانی‮ ‬كۆمەڵگەی‮ ‬مەدەنی‮…‬هتد دانانێین‮. ‬بە زیندویی‮ ‬دان بە گەورەیی‮ ‬و رۆڵە مەزن و داهێنانەكانیان نانێن،‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬دڵیان خۆشبەكەین و هەوڵەكانیان زۆرتر و فراونتر و باشتر بكەن،‮ ‬هەست بەوە بكەن كە شتێكیان بۆ خۆیان و نەتەوە و كۆمەڵ و كەس و كارەكەیان كردووە،‮ ‬شەونخونی‮ ‬و ماندووبوونەكەیان بە زایەنەچووە،‮ ‬بەڵكو بەردەوام دەكەونە بەر هێرشی‮ ‬ناڕەواو ناو و ناتۆرە و كەمكردنەوە لە كارەكانیان،‮ ‬بەڵام كە كۆچی‮ ‬دواییان كرد و لەنێوماندا نەمان،‮ ‬ئەوسا دەكەوینە پێدا هەڵگوتن و رێزلێنان و كۆڕ‮ ‬و سیمینار و كۆنفراس و فستیڤاڵ سازدان و پەیكەر دروستكردن بۆیان،‮ ‬بە لێشاو پارە و پول لەو پێناوە بۆ پرۆژەكانی‮ ‬یادكردنەوەیان خەرج دەكرێت،‮ ‬لەكاتێكا خودی‮ ‬كەسەكە بە هەژاری‮ ‬و دەسكورتی‮ ‬و بێنەوا سەری‮ ‬ناوەتەوە،‮ ‬چەند خۆش دەبوو،‮ ‬ئەگەر ئەو رێز و حورمەتەی‮ ‬بە چاوی‮ ‬خۆی‮ ‬بدیبایە،‮ ‬نەك‮ ‬یەكێك لە كەسە نزیك‮ ‬یان دوورەكانی‮ ‬وەكو نوێنەری‮ ‬ئەو لەو شوێنانە ئامادەبێت و رێزلێنانەكە وەربگرێت،‮ ‬هەر لەو روانگەیەوە و بۆ تێكشكاندنی‮ ‬ئەو نەریتە ماوەیەكە كتێبخانەی‮ ‬گشتی‮ ‬كۆیە و بەرێوەبەرەكەی‮ (‬م.ئارام سالح‮) ‬كەوتوونەتە خۆیان و رێز لە كەسە شایستە و ماندووەكانی‮ ‬بوارە جیاجیاكانی‮ ‬كۆیە دەگرن،‮ ‬كۆڕ‮ ‬و كۆبوونەوە‮ ‬و سیمینار و‮ ‬یادی‮ ‬تایبەتیان بۆ رێكدەخەن و لەوێدا كەسانی‮ ‬شارەزا و بە ئەزموون قسە لەسەر كار و بەرهەم و داهێنانەكانیان دەكەن و رۆڵی‮ ‬ئەوان دەخەنەڕوو،‮ ‬رێزیان لە چەندین كەسایەتی‮ ‬شارەكە گرتووە تا ئەم جارە نۆرە هاتە سەر ئەدیب و نووسەر و روناكبیر و رۆژنامەوان و زمانناس و وەرگێری‮ ‬بەتوانا‮ (‬مامۆستا عەبدولكەریم شێخانی‮)‬،‮ ‬رۆژی‮ ‬27/11/2018 ‮ ‬لەنێو باڵەخانەی‮ ‬كتێبخانەی‮ ‬گشتی‮ ‬كۆیە،‮ ‬بە ئامادە بوونی‮ ‬ژمارەیەكی‮ ‬زۆر لە ئەدیب و نووسەرو روناكبیرو ئەدەبدۆستانی‮ ‬شاری‮ ‬كۆیه و مێوانانی‮ ‬شارەكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬كوردستان،‮ ‬خەڵاتی‮ ‬زێڕینی‮ ‬ئاڵای‮ ‬كوردستانیان بە مامۆستا عەبدولكەریم شێخانی‮ ‬بەخشی،‮ ‬سەرەتای‮ ‬مەراسیمەكە بە دەقیقەیەك وەستان بۆ گیانی‮ ‬پاكی‮ ‬شەهیدان دەستی‮ ‬پێكرد‮ ‬،‮ ‬پاشان وتاری‮ ‬بەڕێوەبەرایەتی‮ ‬كتیبخانە گشتییەكان لەلایەن نەوزاد جەلال بەڕێوەبەری‮ ‬گشتی‮ ‬كتێبخانەكان پیشكەشكرا‮ ‬،‮ ‬دواتر وتارە پەخشانێك لەلایەن ئەدیب و رۆژنامەنووس رەهبەر سەید برایم پیشكەشكرا،‮ ‬لە دواییدا لەسەر پێگەی‮ ‬ئەدەبیی‮ ‬و نووسین و بەرهەمەكانی‮ ‬نووسەرو ژیان و هەڵوێستەكانی،‮ ‬وتاری‮ ‬هەریەك لە نووسەران عەبدوڵڵای‮ ‬حەسەن زاده و عەبدولڕەزاق بیمارو عەبدولخالق‮ ‬یەعقوبی‮ ‬پیشكەشكرا‮.‬