یانەی ئەتلەتیك بلباوی ئیسپانی رایگەیاند كە راهێنەری یانەكەیان ئیدواردۆ بیریتزۆی ئەرژەنتینی دوورخستەوە، دوای شكستیان گەورەكەیان بەرامبەر یانەی لیڤانتی بەئەنجامی 3گۆڵی خاوێن، لەكۆتایی گەڕی چوارەمی خولی ئیسپانیاو هەستا بەدامەزراندنی راهێنەری تیپی دووەم گایسكا گاریتانۆ لەجیاتی ئەو. یانەی باسكی لەسەر لاپەڕەی خۆی لەتویتەر نووسیویەتی: بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی بۆندی راهێنەر ئیدواردۆ پیریتزۆی دا، كە لە چوارشەممەوە دەستی پێكردو لەجیاتی ئەو گایسكا گاریتانۆ رابەرایەتی تیپی یەكەم دەكات لەجیاتی دووەم.
راهێنەری ئەرژەنتینی بیریتزۆ كە لەهاوینی رابردوو بەر لەدەستپێكی وەرزی تازەدا دامەزرێندرا توانیویەتی لەكۆی 14یاری خولی ئیسپانیادا تەنها یەك سەركەوتنی تۆماركردووە، ئەویش لەگەڕی یەكەم بوو بەرامبەر یانەی لیگانیس بەئەنجامی 2-1گۆڵ، پاشان 8 یەكسان بوون و 5شكستی بەدواهات، بۆیە ئێستا تیپەكە لەشوێنی مەترسیدایە بە 11خاڵ و بەجیاوازی 3خاڵ لەدوای ڤیاریالی خاوەن پلەی 17. پیریتزۆ بووە چوارەمین راهێنەری لالیگا لەم وەرزە دوور بخرێتەوە، لەدوای راهێنەران لیۆ فرانكۆ/هۆیسكا، گۆلین لۆپتیگی/ریال مەدرید، ئەنتۆنیۆ محەمەد/سێلتا فیگۆ.
پێشتر لگاریتانۆی 43 ساڵ راهێنەرایەتی یانەكانی ئیبارو بەلەد وەلید و دیپۆرتیڤۆ لاكەرۆنیای كردووە، راهێنەری تازەش لەساڵی 2017 بۆتە راهێنەری لاوانی ئەتلەتیك بلباو. ئەركەكەی لە پێنج شەممەی داهاتوو بەرامبەر هۆیسكا لەمیانی یاری گەڕانەوەی قۆناغی 32ی جامی شا دەست پێدەكات.









