یاریزانی كرواتی لۆكا مۆدریچ لەهێڵی ناوەڕاستی یانەی ریال مەدرید بووە خاوەنی خەڵاتی تۆپی زێڕین بۆ باشترین یاریزانی جیهان لەساڵی 2018? دوای ئەوەی لە دووشەممەی رابردوو ئەم خەڵاتانە دابەشكران، كە تیایدا كۆتایی بەدەسەڵاتدارێتی رۆناڵدۆ و مێسی هێنا، كەلەدەساڵی رابردوودا كۆنتڕۆڵیان كردبوو. مۆدریچی تەمەن 33 ساڵ لەگەڵ ریال مەدرید توانی بۆ جاری سێیەم لەسەر یەك نازناوی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بەدەست بێنێت، بەر لەوەی رابەرایەتی هەڵبژاردەی كرواتیا بكات بۆ گەیشتن بەیاری كۆتایی مۆندیالی 2018ی رووسیا بۆ یەكەمین جار لەمێژووی، كە خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەم خولەشی پێدرا لەگەڵ ئەوەی بوونە خاوەن پلەی دووەم دوای شكستیان بەرامبەر فەرەنسا بە ئەنجامی 4-2گۆڵ. هەر لەدوای ساڵی 2008ەوە رۆناڵدۆ و مێسی كۆنترۆڵی ئەم خەڵاتەیان كردووە و هەریەكەو 5جار بەدەستیان هێناوە، كە ئەمەژ ژمارەیەكی پێوانەیی بوو، كە ریكاردۆ كاكا دوایین یاریزا بوو لەساڵی 2007 بەدەستی هێنابوو. هەروەها یاریزانی فەرەنسی كیلیان مباپی خەڵاتی باشترین یاریزانی لاوی پێدرا، لە ئاهەنگی گۆڤاری (فرانس فوتبۆڵ)ی فەرەنسی. هەروەها كچە یاریزانی نەرویژی (ئادا هیگربێرگ) لەیانەی ئۆڵەمپیك لیۆن خەڵاتی باشترین یاریزانی ئافرەتی پێدرا، كە ئەمە یەكەمین جارە ئەم خەڵاتە وەربگرێت، لەسەر ئاستی ئافرەتان.









