فاتیح عەبدولسەلام
ئاماژەیەكی‮ ‬بچووك لە بارەی‮ ‬نیازی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬ئەمەریكا دۆناڵدۆ ترەمپ،‮ ‬بۆ سەردانیكردنی‮ ‬هێزەكانی‮ ‬لە عێراق و ئەفغانستان دەرچوو،‮ ‬كە هیوا بەخشبوو،‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬ترەمپ جارێكی‮ ‬دیكە باسی‮ ‬عێراق بكات،‮ ‬ئەگەر لە تویتێك،‮ ‬یان وتارێك،‮ ‬یان لێدوانێكیشدا بێت،‮ ‬كە هێما بێت بۆ ئەو سیاسەتەی‮ ‬لە عێراق پیادەی‮ ‬دەكات،‮ ‬ئەوەی‮ ‬چەندین جار قسە و دروشمی‮ ‬زۆری‮ ‬لەبارەوە كراوە،‮ ‬دوای‮ ‬چەند مانگێك لە بێدەنگی‮. ‬لەلایەكی‮ ‬دیكەوە،‮ ‬نێردەی‮ ‬رووسیا بۆ بەغدا،‮ ‬بە ئاراستەی‮ ‬رێگە خۆشكردن بۆ سەردانی‮ ‬پوتین بۆ عێراق بوو،‮ ‬كە رەنگە لە ماوەیەكی‮ ‬كورتدا‮ ‬یەكلایی‮ ‬ببێتەوە،‮ ‬نەخاسمە رووسییەكان،‮ ‬ئەوانەی‮ ‬لەنێو سووریای‮ ‬هاوتخوبی‮ ‬عێراق،‮ ‬زۆر بە ئازادی‮ ‬هەڵسوكەوت دەكەن،‮ ‬ناتوانن چاو لە دەسەڵات لە بەغدا بپۆشن،‮ ‬كە دەزانن چەند لە ئێرانەوە نزیكە،‮ ‬كە لە هەمان‮ ‬یاریگەی‮ ‬رووسیا لە سووریا،‮ ‬هێزی‮ ‬خۆی‮ ‬نمایش دەكات‮.
‬
چی‮ ‬وای‮ ‬كردووە،‮ ‬وێنەی‮ ‬ئەمەریكا لە عێراق كاڵ بێتەوە،‮ ‬نەخاسمە دوای‮ ‬رزگاربوونی‮ ‬وڵات لە بن دەستی‮ ‬رێكخراوی‮ ‬تیرۆریستی‮ ‬داعش،‮ ‬دەستی‮ ‬ئەمەریكا وەكو دەستی‮ ‬ئێران،‮ ‬لە چێشتخانەكانی‮ ‬سیاسیەت لەدوای‮ ‬هەڵبژاردنەكان،‮ ‬یان ئەوەی‮ ‬پێشووش دیار نییە؟ چی‮ ‬روو دەدات،‮ ‬ئەگەر رووسیا بەهێزەوە بێتە سەر هێڵی‮ ‬عێراق،‮ ‬بەهاندانی‮ ‬ئێران،‮ ‬كە هەست بە فشاری‮ ‬سزاكانی‮ ‬ئەمەریكا دەكات،‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬لە بواری‮ ‬وزەدا‮.
‬
لەلایەكی‮ ‬دیكەوە،‮ ‬ئەو عێراقە هەیە،‮ ‬كە دەبێت قسەی‮ ‬خۆی‮ ‬هەبێت،‮ ‬دوور لە درووستكراوەكانی‮ ‬بەكاربەری‮ ‬سیاسیی،‮ ‬بەوەی‮ ‬نابێتە بەشێك لە تەورەكانی‮ ‬هەرێمایەتی‮ ‬و نێودەوڵەتی،‮ ‬ئەو شتەش لە رووی‮ ‬ژینوار و كردارییەوە،‮ ‬لە راستییەوە نزیكە،‮ ‬بەڵام لەوە گرنگتر ئەوەیە،‮ ‬مەسەلەكە بە تاقیكردنەوەیەكی‮ ‬ئاسوودە بۆ عێراق دانانرێت،‮ ‬كە هێشتا بە شێوەیەكی‮ ‬رێك دەوڵەتی‮ ‬خۆی‮ ‬دیاری‮ ‬نەكردووە،‮ ‬بۆیە پێویستی‮ ‬بە هەمووان هەیە،‮ ‬ئەوانی‮ ‬هەرێمایەتی‮ ‬و ئەوانی‮ ‬نێودەوڵەتیش،‮ ‬دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬ماوەیەكی‮ ‬زۆر،‮ ‬لەبەرچاوی‮ ‬جیهان و دراوسێیەكان،‮ ‬لە زۆنگاوی‮ ‬سیاسەتی‮ ‬ناوخۆیی‮ ‬نغرۆ ببوو،‮ ‬كە هەندێكیان خوێناویش بوون‮. ‬عێراق هیچی‮ ‬بۆ خۆی‮ ‬درووست نەكرد،‮ ‬تاكو لەو رۆژە بیپارێزێت،‮ ‬كە وەكو لاوازترین لایەن دێتە پێش چاو،‮ ‬ئەوەی‮ ‬ناتوانێت دوور لە كاریگەرییەكانی‮ ‬دەرەكی‮ ‬هەڵسوكەوت بكات‮.
‬
و‮: ‬رەمزی‮ ‬میرەكانی
سەرچاوە ‮ ‬www. azzaman. com