كاروان كەریمخان گوندەژۆری
لە خۆرهەڵاتی‮ ‬ناوین هەر نەتەوەیەك كۆمەڵە كولتوورێكی‮ ‬سەربەخۆی‮ ‬هەیە كە سنوورەكانی‮ ‬كولتووری‮ ‬لەگەڵ نەتەوەكانی‮ ‬تر دیاری‮ ‬دەكات‮. ‬لەگەڵ هاتنی‮ ‬ئایینەكان و تێكەڵ بوونی‮ ‬دین لەگەڵ ناسنامە نەتەویەكان هێشتاش سنووری‮ ‬نەتەوەكان بە گەشی‮ ‬دیارن و زۆربەی‮ ‬نەتەوكان ئەو سنوورانە دەپارێزن و پایەكانی‮ ‬ناسیۆنالیسمی‮ ‬خۆیان لە سەر ئەم سنوورانە پتەوتر دەكەن‮. ‬كوردستان لەگەڵ ئەوەی‮ ‬لە‮ ‬ڕووی‮ ‬دینی‮ ‬لەگەڵ هەندێك ناسنامەی‮ ‬تر تێكەڵاوی‮ ‬پەیدا كردووە بەڵام بە بێ ئەوەی‮ ‬دەوڵەتێكی‮ ‬سەربەخۆی‮ ‬هەبێ بە پەرش و بڵاویش بێت توانیویەتی‮ ‬سنوورەكانی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬خۆی‮ ‬و ناسنامەی‮ ‬خۆی‮ ‬بە باشی‮ ‬بپارێزێ و ناسیۆنالیسمی‮ ‬كوردی‮ ‬بەو سنوور و ناسنامەیە‮ ‬ڕابگرێت و واتاداری‮ ‬بكات‮. ‬لە‮ ‬ڕاستیدا سنوورە كولتووریەكانی‮ ‬كوردستان توانیویانە سنووری‮ ‬جوگرافی‮ ‬كوردستانیش بپارێزن و دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬سنووری‮ ‬دەستكردی‮ ‬یاسای‮ ‬سەپاو لە سەر كوردستان دانرا و كوردستان پارچەپارچە كرا بەڵام زمان،‮ ‬بەرگ،‮ ‬ئاڵا،‮ ‬ئەدەبیات،‮ ‬مۆسیقا،‮ ‬پێشمەرگە و‮… ‬كوردی‮ ‬سنوورە دەستگردەكانیان بێ مانا كردوە و نیشانی‮ ‬جیهانیان داوە كە ئەم سنوورە دەستكردانە ئەزەلی‮ ‬نین و ئەبەدیش نابن‮.
‬
دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬كوردستان لە باشووری‮ ‬كوردستان دامەزرا و بووە ناوەندی‮ ‬كوردستانی‮ ‬گەورە بۆ دووبارە خۆ‮ ‬ڕێكخستەنەوەی‮ ‬كولتووری‮ ‬بووە جێی‮ ‬هیوای‮ ‬خەڵكی‮ ‬كورد و توانی‮ ‬لە زۆر واردا كاری‮ ‬فەرهەنگی‮ ‬باش بكات؛ بۆ نموونە توانیویەتی‮ ‬زیاتر لە جاران كار بە‮ ‬ڕۆژژمێری‮ ‬كوردی‮ ‬بكات‮ ‬یان توانیویەتی‮ ‬ناوی‮ ‬پێشمەرگە بكاتە سونبولی‮ ‬كوردستان لە جیهان‮. ‬لێرەدا پرسیارێك خۆی‮ ‬نیشان دەدات ئەویش ئەوەیە ئایا دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬كورد توانی‮ ‬ببێتە خاوەن حكوومەتێكی‮ ‬دامەزراوەیی‮ ‬و داوای‮ ‬سەربەخۆییش بكات تا چەند توانیویەتی‮ ‬لە‮ ‬ڕووی‮ ‬كولتووری‮ ‬ئەم پرسە بەرێتە پێش و بیكاتە قایش و ئەنگوستیلە بۆ هزر و مێشكی‮ ‬منداڵان و لاوانی‮ ‬كورد؟‮ ‬

هەر وەك لە سەرەوە گوترا حكوومەتی‮ ‬كوردستان لەم بارەوە كاری‮ ‬بەرچاوی‮ ‬كردوون؛‮ ‬یەكێك لەو كارانە كارپێكردنی‮ ‬رۆژژمێری‮ ‬ماد‮ ‬یان‮ ‬ڕۆژژمێری‮ ‬كوردیە‮. ‬وەك دەزانین دیاری‮ ‬كردنی‮ ‬سنوورەكانی‮ ‬نەتەوی‮ ‬تەنها لە‮ ‬ڕێگەی‮ ‬یاسا و هێڵی‮ ‬جوگرافی‮ ‬نین؛ كورد وەك نەتەوەیەكی‮ ‬كۆنی‮ ‬خاوەن هەموو توخمەكانی‮ ‬نەتەوەبوون بە تەواوی‮ ‬لەگەڵ عێراقی‮ ‬دەستكرد و تەزویر جیاوازە و هیچ كات نابێتە بەشێكی‮ ‬پەیكەرەی‮ ‬ئەم وڵاتە مزەوەرە‮. ‬زۆر جیاوازی‮ ‬ئاشكرا هەن كە پێویستە بە زیڕژنی‮ ‬كولتووری‮ ‬زەقتر بكرێنەوە؛‮ ‬یەكێك لەو شتە‮ ‬ڕەسەنانەی‮ ‬كە كورد دەبێ شانازی‮ ‬پێوە بكات هەبوونی‮ ‬ڕۆژژمێری‮ ‬كوردیە كە نیشانەی‮ ‬ژیاری‮ ‬كەوناری‮ ‬كوردە لە كۆندا و نیشانەی‮ ‬كولتووری‮ ‬جیای‮ ‬ئێستایەتی‮ ‬لەگەڵ عێراقی‮ ‬قولابی‮. ‬ئەم‮ ‬ڕۆژژمێرە جگە لە ماكی‮ ‬كورد بوون ئەوە نیشان دەدات كە كورد خاوەنی‮ ‬ئەم جوگرافیایە و زەوی‮ ‬ئێستایەتی‮ ‬چونكە هەمو مانگەكانی‮ ‬كوردی‮ ‬بە پێی‮ ‬وەرز و ئاو و هەوا و خاك و خۆڵی‮ ‬كوردستانی‮ ‬گەورە دانراون‮. ‬بە واتایەكی‮ ‬تر تەقویمی‮ ‬كوردی‮ ‬خۆی‮ ‬بەڵگەی‮ ‬بەهێزی‮ ‬كوردستانی‮ ‬بوونی‮ ‬ئەم ناوچانەی‮ ‬زاگرۆسە و خەڵكی‮ ‬داگیركەر،‮ ‬بە تایبەتی‮ ‬دوای‮ ‬هێرشی‮ ‬ئەعراب،‮ ‬لە سەری‮ ‬بێگانەن‮. ‬هەروەها‮ ‬ڕەسانەیەتی‮ ‬مێژویی‮ ‬هەیە و خاڵی‮ ‬دەسپێكی‮ ‬دەگەڕێتەوە بۆ درووست بوونی‮ ‬سیلسیلەی‮ ‬پادشایی‮ ‬ماد لە سەر دەستی‮ ‬دیاكۆی‮ ‬مەزن و هەرچەندە هەندێك پێیان وایە بۆ گرتنی‮ ‬نەینەوا پایتەختی‮ ‬ئاشوریەكانی‮ ‬بە دەستی‮ ‬هوخشتەری‮ ‬ماد دەگەڕێتەوە‮.
‬
ئەوەی‮ ‬ئێستا پێویستە حكوومەتی‮ ‬كوردستان بیكاتە بڕیار و‮ ‬یاسای‮ ‬بۆ لە قالب بدات و سیاسەتی‮ ‬بۆ دەربكرێت و بكرێتە كولتووری‮ ‬گشتی‮ ‬پێویستە زیاتر كار بە‮ ‬ڕۆژژمێری‮ ‬كوردی‮ ‬بكرێت و ببێتە شتێكی‮ ‬ئاسایی‮ ‬بۆ هەمو كەس بۆ ئەوەی‮ ‬جگە لە كاری‮ ‬كولتووری‮ ‬متمانەی‮ ‬سیاسی‮ ‬خۆمان بۆ جیهانیان زیاتر نیشان بدەین‮. ‬بەداخەوە لە باشووری‮ ‬كوردستان لەگەڵ ئەو ئازادییەی‮ ‬كە هەشە هێشتا بەشێكی‮ ‬زۆری‮ ‬قوتابیانی‮ ‬بەشی‮ ‬كوردی‮ ‬و تەنانەت مامۆستایانیش ناوی‮ ‬ڕۆژ و مانگی‮ ‬كوردییان لەبەر نییە و نازانن ئەمرۆ چەندی‮ ‬چەندی‮ ‬كوردیە و نازانن خاڵی‮ ‬سەرەتا و مێژوی‮ ‬ئەم‮ ‬ڕۆژژمێرە بۆ كەی‮ ‬دەگەرێتەوە‮. ‬

بەم گۆشە نیگایەوە پێویستە بیر لەو بابەتە بە‮ ‬ڕواڵەت ورد و بە واتا زۆرانە بكرێتەوە بۆ ئەوەی‮ ‬كولتووری‮ ‬سەربەخۆخوازی‮ ‬زیاتر بچێتە ناو بیر و زەینی‮ ‬لاوان و منداڵانی‮ ‬كوردستان‮. ‬بۆ ئەم مەبەستە پێویستە هەمو فەرمانگەكانی‮ ‬كوردستان جگە لە تەقویمی‮ ‬زایینی‮ ‬بە تەقویمی‮ ‬كوردیش كار بكەن‮. ‬پێویستە لە قوتابخانەكانی‮ ‬سەرەتایی‮ ‬گرینگی‮ ‬بدرێتە ئەم پرسە و ناوی‮ ‬مانگەكان بە مورادیفە هەورامی،‮ ‬كرمانجی‮ ‬سەرو،‮ ‬سۆرانی‮ ‬و كەلهوڕی‮ ‬لە قالبی‮ ‬سروود و وانەدا لە بەر بكرێت و بناسرێت‮. ‬هەروەها بە پێی‮ ‬پێشكەوتنی‮ ‬تەكنەلۆژیا پێویستە گەنجان هان بدرێن بۆ ئەوەی‮ ‬بەرنامە و ئەپڵیكەیشنی‮ ‬تایبەت بە تەقویمی‮ ‬كوردی‮ ‬دروست بكەن و بۆ ئەوەی‮ ‬لە رێگەی‮ ‬ئەم نەرمە ئامراز و ئامێرانە زیاتر خزمەت بە كولتوور و ئەدەبیاتی‮ ‬كوردی‮ ‬بكرێت‮. ‬هەروەها پێویستە‮ ‬ڕاگەیاندنەكان زۆرتر و بەرچاوتر كار بە‮ ‬ڕۆژژمێری‮ ‬كوردی‮ ‬بكەن‮. ‬لە كۆتاییدا دەڵێم خۆزگە لە هەرێمی‮ ‬كوردستان جگە لە بەكارهێنانی‮ ‬رۆژژمێری‮ ‬كوردی‮ ‬كات و كاتژمێری‮ ‬كوردی‮ ‬ئەگەر بە شێوەیەكی‮ ‬زانستی‮ ‬و‮ ‬یاساییش نەبێ بە شێوەی‮ ‬ڕواڵەتی‮ ‬و مەجازی‮ ‬كاری‮ ‬پێكرابا و كاتەكانمان لەگەڵ بەغدا جیاواز بان هەر وەك چۆن كات و خولەك و چركەی‮ ‬عەرەبی‮ ‬جیایە لە كاتی‮ ‬ئینگلیزی‮. ‬