كاروان محەمەد
لەم ماوەی‮ ‬دواییدا،‮ ‬لێرە و لەوێ،‮ ‬لە سۆشیال میدیا و لاپەڕەی‮ (‬هەندێك‮) ‬رۆژنامەدا،‮ ‬هەندێك كۆڵكە نووسەری‮ ‬هەرزە سیاسی،‮ ‬جارجار گوتاری‮ ‬بێ سەروبەر و نابەلەد لە بواری‮ ‬سیاسەت و كاروباری‮ ‬سیاسی‮ ‬و دانوستان و پەیوەندییەكانی‮ ‬ئەم دواییەی‮ ‬هەولێر و بەغدا دەنووسن‮. ‬ئەم گوتارانەش هەڵبەت رەنگدانەوەی‮ ‬باری‮ ‬دەروونی‮ ‬سیاسی‮ ‬داڕماوی‮ ‬خودی‮ ‬نووسەر و ئەو تاقم و باڵە سیاسییەیە كە نووسەران پاداشتی‮ ‬نووسینەكەییان لێی‮ ‬وەردەگرن‮. ‬سەرلەبەری‮ ‬نووسینەكان بێجگە لە قەوانە سواوەكەی‮ ‬جارانیان لە دژایەتیكردنی‮ ‬ریفراندۆم و پایە و سەروەرییەكانی‮ ‬پارتی،‮ ‬هیچی‮ ‬دیكەیان لە خۆنەگرتووە،‮ ‬ئەوجۆرە نووسەرانە لە نووسینەكانیاندا ئیرادەی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان و ئەو ریفراندۆمەی‮ ‬كە لە%93ی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان دەنگی‮ (‬بەڵێ‮)‬یان پێ بەخشی‮ ‬و سەربەخۆیی‮ ‬و بونیادنانی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬كوردستان بە‮ (‬بەند و بالوورە‮) ‬لە قەڵەم دەدەن و تۆوی‮ ‬نائومێدی‮ ‬و پاشكۆگەری‮ ‬و ژێردەستەیی‮ ‬لەنێو نووسینەكانیاندا دەچێنن و ناڕەزایی‮ ‬خۆیان دەردەبڕن دەربارەی‮ ‬تەخوینكردنیان بەرامبەر رووداوەكانی‮ ‬داوای‮ ‬ریفڕاندۆم‮ (‬وەك بڵێی‮ ‬تازە هەستیان بە شەرمەزارییەكە كردبێ‮)!‬،‮ ‬ئەوەش لە بیری‮ ‬خۆیان و خەڵكی‮ ‬كوردستان دەبەنەوە كە ئەوان ئەگەری‮ ‬سەرەكی‮ ‬بەرپابوونی‮ ‬دۆخی‮ ‬نەخوازراوی‮ ‬پاش ریفڕاندۆم بوون،‮ ‬ئەوان بوون كە‮ (‬خۆیان چەماند‮) ‬و خەمی‮ ‬خاك و خەمی‮ ‬خەڵك و مافە دەستوورییەكانی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستانیان خستە بەر هەڕاج و مەزاد و بەبێ بەرامبەر فرۆشتیان‮.‬

نووسینی‮ ‬نووسەرەكان و ئاغاكەیان پەیوەندیی‮ ‬و دانوستانەكەی‮ ‬ئەم دواییەی‮ ‬هەوڵێر و بەغدا لە گۆشەنیگای‮ ‬بەرتەسكی‮ ‬خیانەتكارییەكەی‮ ‬خۆیان دەڕوانن و هەڵدەسەنگێنن و لە خۆیان ناپرسن ئایا بۆچی‮ ‬ئێستا‮ (‬واتا دوای‮ ‬نەمانی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬عەبادی‮) ‬ئینجا هەولێر دەرگای‮ ‬دانوستان و پەیوەندی‮ ‬لەگەڵ بەغدا كردەوە؟‮ ‬یاخود چۆن‮ (‬عەبادی‮) ‬نەیتوانی‮ ‬جارێكی‮ ‬دیكە بگاتەوە پۆستی‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬وەزیرانی‮ ‬عێراق؟‮!. ‬یاخود سەرەڕای‮ ‬ئەنجامدانی‮ ‬ریفراندۆم و خستنەڕووی‮ ‬ئیرادە و ماف و خواستە دەستوورییەكانی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان كە پارتی‮ ‬سەركردایەتی‮ ‬دەكات،‮ ‬چۆن؟‮! ‬بەغدا فەرشی‮ ‬سوور و هەموو دەرگایەكی‮ ‬بۆ هەولێر كردەوە بۆ ئەوەی‮ ‬جارێكی‮ ‬دیكە پارتی‮ ‬بێتەوە نێو پڕۆسە و هاوكێشەی‮ ‬سیاسیی‮ ‬عێراق‮.
‬
ئێستاش هەموو خەڵكی‮ ‬كوردستان و خودی‮ ‬نووسەری‮ ‬گوتارەكان و ئاغاكەیان دەزانن،‮ ‬ئەگەر ریفراندۆم نەبوایە،‮ ‬هەرگیز كێشە هەڵواسراوەكانی‮ ‬نێوان كوردستان و بەغدا و ماددەی‮ ‬140ی‮ ‬دەستووری‮ ‬عێراق‮ (‬كە بە ماددە مردووەكە ناویان دەبرد‮) ‬نەدەهاتنەوە نێو بواری‮ ‬گفتوگۆ و دانوستان و چارەسەرسازی،‮ ‬ئەمەش‮ ‬یەكێكە لە ئامانجە ستراتیجییەكانی‮ ‬ریفراندۆم‮.‬
ئێستاش بەغدا لە هەموو كاتێك زیاتر پێویستی‮ ‬بە پارتی‮ ‬و هەوڵێرە بۆ بونیادنانەوەی‮ ‬عێراقێكی‮ ‬نوێی‮ ‬دیموكراسی‮ ‬فیدراڵی‮ (‬ئەگەر نیازیان بێت‮) ‬و بەغدا چاك دەزانێت چەقی‮ ‬قورسایی‮ ‬و هێزی‮ ‬كوردستان تەنها لە پارتیدا كۆبۆتەوە و بەبێ پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان مومكین نییە حكوومەتی‮ ‬عێراق سەركەوتوو بێت‮. ‬هەروەها بەغدا دەزانێ كە پارتی‮ ‬تاكە حزبی‮ ‬كوردستانە كلیلی‮ ‬چارەسەری‮ ‬كێشەكانی‮ ‬هەولێر و بەغدای‮ ‬بە دەستەوەیە و پارتی‮ ‬خاوەن سەنگێكی‮ ‬نەگۆڕە هەر لەسەرتای‮ ‬دامەزرانییەوە تاكو ئێستا،‮ ‬بەغدا دەزانێ كە تەنها سەرۆك مسعود بارزانی‮ ‬توانای‮ ‬ئەوەی‮ ‬هەیە خاڵ لەسەر پێتەكانی‮ ‬سیاسەت و پەیوەندییەكانی‮ ‬نێوان عێراق و كوردستان دابنێ و كێشە ئەزەلییەكەی‮ ‬عێراق لە ناوچە دابڕاوەكان و كەركووك چارەسەر بكات،‮ ‬بۆیە بەغدا لە هەموو كاتێكدا دەرگای‮ ‬بۆ‮ ‬سەرۆك مسعود بارزانی‮ ‬واڵەیە،‮ ‬سەرەڕای‮ ‬هەڵوێستەكانی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬لە رابردوو و ئێستا و داهاتووشدا‮.‬

ئینجا پاش ئەوەی‮ ‬ئەو نووسەرە‮ (‬كاڵفامانەی‮ ‬سیاسەت‮) ‬و ئاغاكەیان لەنێو خودی‮ ‬حزب و جەماوەرەكەی‮ ‬خۆیان شەرمەزار بوون و لە نێو خەڵكی‮ ‬كوردستانیش شكستێكی‮ ‬گەورەیان خواردووە‮ (‬هەڵبژاردنەكان شاهیدن‮)‬،‮ ‬ئێستاكە ئەوان هەستیان بە هەڵەی‮ ‬خۆیان كردووە و تازە ناتوانن پاشگەزیش ببنەوە‮!. ‬بۆیە دەڵێن‮: ‬لە هەرێمدا بە كردەوە هەنگاوی‮ ‬دڵخۆشكەر نابینین و خۆمان كارێكی‮ ‬وامان كردووە ململانێ نێوخۆییەكانمان تێنەپەڕێنین و لە هاوكێشە سیاسییەكانیشدا ئیعتیبارێكی‮ ‬ئەوتۆمان نەبێت‮.
‬
لێرەدا دەمەوێ ئەم گوتەی‮ ‬ئەوان بۆیان راست بكەمەوە و ئەو راستییەیان پێ بێژم كە ئەوان گەرەكیانە خۆیان لێ بدزنەوە و لە بیری‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستانیش ببەنەوە‮ ‬،‮ ‬بۆیە پێیان دەڵێم‮: ‬لە هەرێمدا بەكردەوە هەنگاوی‮ ‬جدی‮ ‬هەیە بۆ‮ ‬یەكڕیزی‮ ‬و رێكخستنی‮ ‬ناوماڵی‮ ‬كورد،‮ ‬بەڵام ئێوەی‮ (‬شەرمەزار‮) ‬لە رووتان نایەت بیبینن،‮ ‬ئێوە كارێكی‮ ‬واتان كردووە كە رووی‮ ‬ئەوەتان نەبێت ململانێ نێوخۆییەكان تێپەرێنن،‮ ‬لە هاوكێشەی‮ ‬سیاسسەكانیشدا‮ (‬لەسەر ئاستی‮ ‬ناوخۆ و نێودەوڵەتی‮) ‬ئیعتیبارێكی‮ ‬ئەوتۆ بە ئێوە ناكرێ؟‮!‬،‮ ‬ئەگینا سەركردایەتیی‮ ‬كوردستان و پارتی‮ ‬لە هەموو ئاستێكدا جێگای‮ ‬سەنگ و ئیعتیبار و بەردی‮ ‬بناغەن لە سیاسەتی‮ ‬دەڤەرەكەدا‮. ‬جا ئەگەر ئێوە دەخوازن بگەڕێنەوە نێو‮ ‬یەكڕیزی‮ ‬ماڵی‮ ‬كورد،‮ ‬واچاكە ئێوە هەڵەكانی‮ ‬خۆتان راست بكەنەوە و لە پاشكۆیی‮ ‬و ئەجیندای‮ ‬دەرەكی،‮ ‬خۆتان داشۆرێنن و دان بە هەڵەی‮ ‬خۆتاندا بنێن‮.‬