نێچیرڤان بارزانى و ماكرۆن پرۆسه‌ى سیاسیى عێراقیان تاوتوو کرد و سه‌رۆك ماكرۆن جه‌ختى له پێویستیى به‌شداریى هه‌موو لایه‌نه عێراقییه‌كان و به‌تایبه‌تى لایه‌نه كوردستانییه‌كان له پرۆسه‌ى سیاسى و دامه‌زراندنى حكوومه‌تى عێراقیدا كرده‌وه.
نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و ئیمانوێل ماكرۆن
سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسا له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا پرۆسه‌ى سیاسیى
عێراقیان تاوتوو كرد.
له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه 20/10/2018
ئه‌نجام درا، هه‌ردوولا باسیان له دوایین پێشهاته‌كانى پرۆسه‌ى سیاسیى
عێراق و دامه‌زراندنى حكوومه‌تى تازه‌ى عێراقیان كرد و سه‌رۆك ماكرۆن
جه‌ختى له پێویستیى به‌شداریى هه‌موو لایه‌نه عێراقییه‌كان و به‌تایبه‌تى
لایه‌نه كوردستانییه‌كان له پرۆسه‌ى سیاسى و دامه‌زراندنى حكوومه‌تى
عێراقیدا كرده‌وه.
لاى خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانى سوپاسى بایه‌خدان و پشتگیریى هه‌میشه‌ى
فه‌ڕه‌نسا و سه‌رۆك ماكرۆنى بۆ هه‌رێمى كوردستان و عێراق كرد و داكۆكى
له‌وه كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان له پرۆسه‌ى سیاسى و دامه‌زراندنى
حكوومه‌تى تازه‌ى عێراقدا به‌شدار ده‌بێت. هه‌روه‌ها هیوایان خواست كه
په‌یوه‌ندییه‌كانى فه‌ڕه‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو
بواره‌كاندا به‌رده‌وام بن.
نێچیرڤان بارزانی هه‌روه‌ها سوپاس و ستایشی سه‌رۆک ماکرۆنی کرد که دوای ڕووداوه‌کانی ئۆکتۆبه‌ری پارساڵ ڕۆڵێکی گه‌وره‌ی گێڕا له ئارامکرنه‌وه‌ی دۆخه‌که و ده‌سپێکردنی دیالۆگی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان و شکاندنی ئابڵۆقه‌کان له‌سه‌ر هه‌رێمی کوردستان.









