وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی توركیا ڕایگەیاند، ٢٧ی ئەم مانگە لوتكه‌ی چوارقۆڵی لە نێوان فەرەنسا و ئەڵمانیا و ڕووسیا و تورکیا له‌باره‌ی سووریاوه لە ئەستەنبوڵ ئەنجام دەدرێت.
ئیبراهیم كاڵن وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی توركیا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ڕۆژی ٢٧ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٨، به میوانداریی سه‌رۆک کۆماری تورکیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و به به‌شداریی هه‌ریه‌ك له ڤلادمێر پوتین سه‌رۆكی رووسیا و ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆک كۆماری فه‌ڕه‌نسا و ئه‌نگێلا مێركڵ راوێژكاری كۆماری ئه‌ڵمانیای فیدراڵ، لوتكه‌ی چوارقۆڵیی لە بارەی پرسی سوریاوە له ئەستەنبوڵ ئەنجام دەدرێت.
ئەوەشی ڕاگەیاندووە، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌میانی لوتكه‌كه‌دا سه‌رجه‌م ره‌هه‌نده‌كانی ناكۆكیی سووریا و له‌سه‌روو هه‌موویانه‌وه دۆخی مه‌یدانی و رێككه‌وتننامه‌ی ئیدلب و پرۆسه‌ی سیاسی تاوتوێبكرێن.
وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی توركیا وتیشی، به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی هه‌میشه‌ی بۆ ناكۆكییه‌كان پێدەچێت رێككه‌وتن له‌سه‌ر هه‌وڵه هاوبه‌شه‌كانیان ئەنجام بدرێت.










