یاریزانی هۆڵەندی ئارین رۆبن هێرشبەرو یاریزانی باڵی یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی بەفەرمی رایگەیاند كە لەكۆتایی ئەم وەرزە یانەی باڤاری دوای 10ساڵ لەگەڵیان جێدەهێڵێت. هێرشبەری هۆڵندی ئارین رۆبن لە لێدوانێكی بۆ میدیاكانی ئەڵمانیا لە ئێوارەی یەك شەممەی رابردوو گوتی: ئەمە دوایین وەرزمە بەدرێسی بایرن میونخ، دوای 10ساڵ لەگەڵ گەورە یانەی باڤاری دوای جێهێشتنی یانە ریال مەدرید لەساڵی 2009. یاریزانی هۆڵەندی دەڵێت: 10ساڵی خۆشم لەگەڵ یانەی بایرن بەسەر برد، ئەم وڵاتەم زۆر خۆش دەوێت، لەگەڵ هاندەران و یاریگاكەی، 10ساڵ لەناكاو تێپەڕین و ئێستاش كاتی رۆیشتن هاتووە، دووپاتی دەكەمەوە كە ئەمە دواین وەرزمە لەگەڵ یانەی بایرن میونخ. ئارین رۆبن 198 یاری بەدرێسی یانەی بایرن میونخ ئەنجامداوە، تیایدا 98 گۆڵی تۆماركردووە، كە بەهۆی هاتنی كاكاو رۆناڵدۆ یانەی ریال مەدریدی جێهێشت. ئەم وەرزە ئاستی یانەی بایرن میونخ دابەزیوە، كە ئێستا یانەی باڤاری لە پلەی چوارەمی ریزبەندی خولی بۆندسلیگا دایە، بە كۆكردنەەی 24خاڵ و بەجیاوازی 9خاڵ لەگەڵ یانەی پێشەنگ بۆرۆسیا دۆرتمۆند.









