ئا‮: ‬رێبوار هەورامی
هونەرمەندی‮ ‬زوڵملێكرا و لەلایەن دەسەڵات و فەرامۆشكراو لەلایەن میدیای‮ ‬كوردییەوە،‮ ‬مامۆستای‮ ‬رەوانشاد‮ (‬حەمید حەمیدی‮)‬،‮ ‬ئەو دەنگەی‮ ‬ناحەزانی‮ ‬ئاوازی‮ ‬كوردی‮ ‬سڵیان لێ دەكردەوە و شەهیدیان كرد و پاشان تۆمەتی‮ ‬ئالودەبوون بە تلیاك و مادەی‮ ‬كحولییان خستە پاڵ هۆكاری‮ ‬مردنەكەی‮. ‬لە تەمەنی‮ ‬17 ساڵییەوە بە شێوەی‮ ‬فەرمی‮ ‬بەشداری‮ ‬دەكا لە كێبەركێی‮ ‬ڕاكردن كە دەسكەوتەكانی‮ ‬بریتییە لە پاڵەوانێتی‮ ‬سەراسەریی‮ ‬ئێران و هەروەها لە كوردستانیشدا‮ ‬10 جار بوو بە براوەی‮ ‬یەكەم‮. ‬لە ساڵی‮ ‬1375-1996 هاتە دنیای‮ ‬گۆرانی‮ ‬و مۆسیقاوە‮. ‬یەكەمین كۆنسێرتی‮ ‬حەمیدی‮ ‬لە هەمان ساڵدا و لە سالۆنی‮ ‬سینەما بەهمەنی‮ ‬شاری‮ ‬سنە هاتە ئاراوە‮.‬
بەڕێز حەمیدی‮ ‬لە درێژەی‮ ‬چالاكییە هونەرەییەكانیدا لە شارەكانی‮ ‬كرماشان،‮ ‬تاران،‮ ‬هەمەدان،‮ ‬لورستان،‮ ‬شیراز،‮ ‬مەریوان،‮ ‬ئیلام و‮.. ‬كۆنسێرتی‮ ‬بەڕێوە برد‮. ‬یەكەمین ئەلبومی‮ ‬خۆی‮ ‬لە ساڵی‮ ‬1378-1999 بە ناوی‮ ‬‮»‬ئەرمەنی‮« ‬بڵاو كردەوە،‮ ‬بە داخەوە دڵی‮ ‬پڕ‮ ‬ئەوینی‮ ‬ئەم هونەرمەندە خۆشەویستە لە پاییزی‮ ‬ساڵی‮ (‬1384‮) ‬2005 دا لە لێدان كەوت و گۆرانی‮ ‬كوردی‮ ‬هیوایەكی‮ ‬پرشنگداری‮ ‬خۆی‮ ‬لە دەست دا‮. ‬لەلایەن هاوڕێیان و هونەردۆستانی‮ ‬كوردستانەوە گومان لەمەرگی‮ ‬هەبوو،‮ ‬چونكە بێ وچان بە زاراوەكانی‮ ‬زمانی‮ ‬كوردی‮ (‬سۆرانی،‮ ‬كەلهوڕی،‮ ‬هەورامی‮ ‬و كرمانجی‮) ‬وشەی‮ ‬ئاوێتەی‮ ‬ناخی‮ ‬پڕ‮ ‬لە هونەری‮ ‬خۆی‮ ‬دەكرد‮ . ‬بەداخەوە میدیای‮ ‬كوردی‮ ‬بەگشتی‮ ‬لە ئاست ئەم دەنگە رەسەنە كەمتەرخەم بوون‮.. ‬رۆحی‮ ‬شاد و هەمیشە لە ئەلبومی‮ ‬ئاوازی‮ ‬كوردیدا‮ (‬حەمید حەمیدی‮) ‬دەدرەوشێتەوە‮.‬