راپۆرت‮-‬فاتیح بەرزنجی
هاووڵاتیان گلەیی‮ ‬و گازندەیان لە سستی‮ ‬دابەشكردنی‮ ‬نەوت هەیە و هۆكارەكەشی‮ ‬بۆ كەمتەرخەمی‮ (‬حكوومەتی‮ ‬بەغدا و وەزارەتی‮ ‬نەوتی‮ ‬عێراق‮) ‬دەگەڕێننەوە كە رۆژانە رێژەیەكی‮ ‬كەمی‮ ‬نەوت رەوانەی‮ ‬كوردستان دەكەن و نرخی‮ ‬نەوتیش لە بازاڕی‮ ‬ئازاد لەنێوان‮ (‬160‮-‬ 180‮)‬ هەزار دینارە و لە توانای‮ ‬هەموو كەسێكدا نییە بیكڕێت و هاووڵاتیان داوا لە حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان دەكەن كە فشار بخاتە سەر حكوومەتی‮ ‬عێراق بۆئەوەی‮ ‬بەشە نەوتی‮ ‬زیاتر بۆ كوردستان رەوانە بكات،‮ ‬سەبارەت بەشێوازی‮ ‬دابەشكردنی‮ ‬نەوتی‮ ‬ماڵان،‮ ‬وەك رۆژنامەی‮ ‬خەبات ئەو راپۆرتەمان ئامادەكرد‮.‬
چاوەڕوانی‮ ‬وەرگرتنی‮ ‬نەوت دەكەن
لەگەڵ ئەوەی‮ (‬بەڕێوەبەری‮ ‬دابەشكردنی‮ ‬نەوتی‮ ‬هەولێر‮) ‬باس لە وە دەكات‮ ‬كە هەر بەشە نەوتێك لە بەغداوە بگات‮ ‬یەكسەر دابەشی‮ ‬دەكەین،‮ ‬بەڵام هاووڵاتیان دەڵێن‮: ‬هەق وایە شێوازی‮ ‬دابەشكردنی‮ ‬نەوت خێراتر بكرێت تا بەو زستانە نەوتیان بەسەردا دابەشبكرێت‮.‬
ئەو بەشە نەوتەی‮ ‬كە لەبەغداوە دەگات‮ ‬یەكسەر دابەشی‮ ‬دەكەین
سەبارەت بە چۆنیەتی‮ ‬دابەشكردنی‮ ‬ئەو نەوتەی‮ ‬كە لە بەغداوە دەگات،‮ ‬سەردانی‮ ‬بەڕێوەبەرایەتی‮ ‬نەوت و كانزاكانی‮ ‬هەولێرمان كرد و لەوێدا ئەندازیار‮ “‬ئاری‮ ‬كاكەشین‮” ‬بەڕێوەبەری‮ ‬نەوت و كانزاكانی‮ ‬هەولێر روونیكردەوە‮: ‬ماوەیەكە لەهەولێر و دەوروبەری‮ ‬دەست بەدابەشكردنی‮ ‬نەوت كراوە و رۆژانە ئەو دابەشكردنە بەردەوامەبۆ زیاتر كاراكردنی‮ ‬دابەشكردنی‮ ‬نەوت شاری‮ ‬هەولێر كراوەتە‮ (‬سێ زۆن‮) ‬و زۆنی‮ ‬یەكەم بریتیە لە ناوچە شاخاویەكان و زۆنی‮ ‬دووەمیش بریتیە لە قەزا و ناحیە و گوندەكانی‮ ‬دەوروبەری‮ ‬شاری‮ ‬هەولێر و زۆنی‮ ‬سێیەمیش ناو شاری‮ ‬هەولێرە و پڕۆسەی‮ ‬دابەشكردنی‮ ‬نەوت درێژەی‮ ‬هەیە،‮ ‬دیارە ئەو بڕە نەوتەی‮ ‬كە پێماندەگات،‮ ‬بڕەكەی‮ ‬دیاریكراو و جێگیر نییە و رۆژانە گۆڕانكاری‮ ‬بەسەردا دێت،‮ ‬ئەویش بەپێی‮ ‬ئەو بەرنامەیەی‮ ‬كە‮ (‬وەزارەتی‮ ‬نەوتی‮ ‬عێراق‮) ‬دایناوە بۆ پارێزگاكانی‮ ‬كوردستان،‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬زووتر و باشتر ئەو نەوتەی‮ ‬كە بۆمان دێت دابەشی‮ ‬سەر هاووڵاتیانی‮ ‬بكەین،‮ ‬لە شاری‮ ‬هەولێر لە هەر سێ زۆنەكە دەستمان بە دابەشكردنی‮ ‬نەوت كردووە،‮ ‬هەر رۆژەی‮ ‬لە شوێنێك نەوت دابەشدەكرێت،‮ ‬سەرەتا لەناو هەولێر لە گەڕەكە هەژار نشینەكان نەوتمان دابەشكرد و لە چەند گەڕەكێكی‮ ‬ناو شاری‮ ‬هەولێر لە رێگای‮ ‬بریكارەكانی‮ ‬خۆراك نەوت دابەشكرا،‮ ‬لەگەڵ ئەوەشدا لە ناوچە شاخاویەكانیش دابەشكردنی‮ ‬نەوت درێژەی‮ ‬هەیە،‮ ‬وەك دابەشكردنی‮ ‬نەوت لە چامە و قەزای‮ ‬كۆیەش نەوت دابەشبكەین دیارە ئەونەوتەی‮ ‬كە دەگات بریتیە لە كەمتر لە‮ ‬200 هەزار لیتر نەوت رۆژانە دەگاتە دەستمان،‮ ‬هیچ لەو نەوتە عەمبار ناكەین تابەزووترینكات هاووڵاتیان ئەو نەوتەی‮ ‬كە دەگات دەستبەجێ دابەشیدەكەین‮. ‬لە هەولێر نزیكەی‮ ‬12 بنكەی‮ ‬خۆراك هەیە و لە هەر بنكەیەكیش ژمارەیەك بریكاری‮ ‬خۆراك هەیە،‮ ‬بۆ زیاتر كاراتر كردنی‮ ‬دابەشكردنی‮ ‬نەوت لە هەر بنكەیەكی‮ ‬خۆراك‮ ‬10 بریكاری‮ ‬خۆراكمان ئاگادار كردۆتەوە كە خۆی‮ ‬ئامادەبكات و هاووڵاتیان ئاگادار بكاتەوە تا بەرمیل ببەن بۆ بریكارەكانی‮ ‬خۆراك و بەپێی‮ ‬سەرە بریكارەكانی‮ ‬خۆراك نەوت وەردەگرن‮.‬
دەرچوونی‮ ‬چەند بڕیارێكی‮ ‬تازە سەبارەت بە بەنزینخانەكان
‮(‬بەڕێوبەری‮ ‬نەوت و كانزاكانی‮ ‬هەولێر‮) ‬سەبارەت بە بەنزینخانەكان روونیكردەوە‮: ‬جاران ئەگەر‮ ‬یەكێك بەنزیخانەی‮ ‬دانا بووایە،‮ ‬ئەوا لە بەڕێوەبەرایەتی‮ ‬یەكە كارگێڕیەكان نووسراو لەو شوێنانە بەرزدەكرایەوە بۆ پارێزگای‮ ‬هەولێر و لەوێ لیژنەی‮ ‬تایبەت هەبوو،‮ ‬نوێنەری‮ ‬ئێمەشی‮ ‬تێدابوو،‮ ‬ئەوان دیراسەی‮ ‬داواكاری‮ ‬ئەو كەسانەیان دەكرد كە بەنزیخانە دادەنێن،‮ ‬ئەگەر داواكاریەكە گونجاو بووایە ئەوا لیژنەكە نووسراوی‮ ‬دەكرد بۆدەزگای‮ ‬پەیوەندیدار،‮ ‬تانووسراوی‮ ‬بۆ بكەن بۆ دانانی‮ ‬بەنزیخانە و داواش دەكرا كە نەخشەی‮ ‬شوێنەكە ئامادەبكرێت،‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬ئەوانەی‮ ‬كە داوای‮ ‬بەنزیخانەیان كرد بەپێی‮ ‬بەڵگە و نووسراوەكان كارەكەی‮ ‬بۆ‮ ‬ڕاییدەكرا،‮ ‬بەڵام لە ئێستادا بڕیاری‮ ‬تازە بۆ بەنزیخانەكان و بیرەكانی‮ ‬ئاویش دەرچووە،‮ ‬بەپێی‮ ‬ئەو بڕیارەی‮ ‬كە دەرچووە و تیایدا هاتووە بەپێی‮ ‬فەرمانێكی‮ (‬سەرۆكی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان‮) ‬كە بەنووسراوێك لە رۆژی‮ ‬4/11 ‮ ‬دەرچووە و حكوومەت بڕیاریداوە لەمەودوا بڕیاری‮ ‬كردنەوەی‮ ‬بەنزیخانە بدرێتە دەست ئەنجومەنی‮ ‬وەزیران و تیایدا هاتووە و بڕیاردانی‮ ‬كۆتایی‮ ‬لەسەر پێدانی‮ ‬مۆڵەتی‮ ‬بەنزینخانە لەسەرتا سەری‮ ‬كوردستان بە هەر جۆر و قەبارەیەك بێت لە دەسەڵاتی‮ ‬ئەنجومەنی‮ ‬وەزیراندا دەبێت،‮ ‬بۆئەم مەبەستەش لیژنەیەك بەسەرۆكایەتی‮ ‬نوێنەری‮ (‬ئەنجومەنی‮ ‬وەزیران‮) ‬و بەئەندامیەتی‮ ‬وەزارەتەكانی‮ (‬سامانە سرووشتیەكان و ناوخۆ و شارەوانی‮ ‬و دەستەی‮ ‬ژینگە‮) ‬مەرج و‮ ‬ڕێنمایی‮ ‬و میكانیزمی‮ ‬یەكگرتووو تایبەت بەم بابەتە بۆ سود و بەرژەوەندی‮ ‬گشتیە و جەختیشكراوەتە سەر رێگەگرتن لە زێدەڕۆییەكانی‮ ‬تایبەت بە مۆڵەتدان و كردنەوەی‮ ‬بەنزیخانە لەشار و شارۆچكەكان و كۆنتڕۆڵكردنی‮ ‬بازاڕی‮ ‬ئەو كەرتە و ئێمەش وەكو بەڕێوەبەرایەتی‮ ‬نەوت و كانزاكانی‮ ‬هەولێر بەدوا داچون بۆ بەنزیخانەكان دەكەین،‮ ‬بۆیە بۆ ئایندە رێكخستنی‮ ‬تەواو بۆ بەنزیخانەكان دەكەن‮.‬
هەر بەنزینخانەیەك بەپێی‮ ‬رێنمایی‮ ‬تاقیگە بەنزینەكەی‮ ‬لە پشكنین دەرنەچێت،‮ ‬ئەوا نووسراو بۆ ئێمە دەكەن،‮ ‬ئێمەش لەلای‮ ‬خۆمان مەرج و‮ ‬رێنماییمان هەیە‮.‬