شەنگە هاوار كاكەیی
نەوە لە دوای‮ ‬نەوە هەمان پەیام و هەمان دووپاتبوونەوە
بە ناوزەندبوون و ناوناساندن،‮ ‬ناودێری‮ ‬مرۆڤ بەپێی‮ ‬زەمەن و تێپەڕبوونی‮ ‬كات دەكەوێتە بەر شەپۆلی‮ ‬گۆڕانكارییەكان و بە قاڵبی‮ ‬نوێگەری‮ ‬لە كەناری‮ ‬بەبێ باویدا رووی‮ ‬خۆی‮ ‬نیشان دەدات و بە لە دایكبوونی‮ ‬نەوەیەكی‮ ‬نوێ رۆشنگەری‮ ‬چەرخی‮ ‬دەسوڕێتەوە لە پانتایی‮ ‬بووندا،‮ ‬بەو پێیەی‮ ‬كە ئەو تازەگەرییە گرتەی‮ ‬بە ناووناونیشان دەڕوات لەنێو سیماكاندا وجودی‮ ‬دەڕازێنێتەوە‮. ‬
بەدەر لەم دوو ناوە،‮ ‬لە هیچ سەردەمێكدا بەرگی‮ ‬كلاسیكییەت ناپۆشێت و كۆن نابێت،‮ ‬هەموو سنوورەكان دەبەزێنێت بە بەردەوامییەت و هاوچەرخی‮ ‬مۆدێرنییەت،‮ ‬هیچ كاریگەری‮ ‬كاتوسات سستی‮ ‬نا ئالكێ بە جمەی‮ ‬هەنگاوەكانی‮ ‬دا كە ناوی‮ (‬ئاڵا و پێشەوا‮)‬یە،‮ ‬بەپێی‮ ‬تێپەڕبوونی‮ ‬كات و زەمەن،‮ ‬سەدە لە دوای‮ ‬سەدە،‮ ‬نەوە لە دوای‮ ‬نەوە،‮ ‬تەنكترین ئاوازی‮ ‬سەردەم دەمێننەوە بە چەقبەستوویی‮ ‬لە هزر و ئەندێشە و هۆشی‮ ‬تاكی‮ ‬كوردیدا بەهۆی‮ ‬كاملبوونی‮ ‬پەیامی‮ ‬هێزی‮ ‬باوەڕ‮ ‬بە پرسی‮ ‬كوردبوون كە هەڵگری‮ ‬سیما و خەسڵەت و رەهەندی‮ ‬بەردەوامییەتن و چیژی‮ ‬بەختەوەری‮ ‬دەبەخشن بە ناخی‮ ‬هاونیشتمانیان،‮ ‬لە چەرخی‮ ‬زەمەنە جیاوازەكاندا،‮ ‬چونكە خاڵین لە نوقتەی‮ ‬سفری‮ ‬زەمەن،‮ ‬بۆ هەموو دەمێك هێزی‮ ‬ئەم دوانەیە لە ناخی‮ ‬مرۆڤانەی‮ ‬هەسارەی‮ ‬كوردیدا روشنایی‮ ‬دەبەخشنەوە بە زورورەتی‮ ‬وجوودی‮ ‬كوردبوون‮. ‬ئەم تێكەڵەیە هەم ناسنامەیە،‮ ‬هەم شكۆیە و هەناسە و كانیاوێكی‮ ‬ئەوینی‮ ‬هەمیشەیییە‮. ‬قوڕگی‮ ‬وشك تێنوو بەو ئاوە نەبێت،‮ ‬تامەزرۆی‮ ‬بە هیچ دلۆپە ئاوێكی‮ ‬سازگار ناچوێتەوە،‮ ‬پیرۆزە پیرۆزی‮ ‬كەمتر نییە لە ئاوی‮ ‬زمزم و ئاوی‮ ‬تەشادی‮ ‬هەورامان‮. ‬ئەم شكۆیە پێشەنگە كە هەڵدەشەكێ پێش دامەزرندنیان لەسەر بڵندگۆكان لە رۆحی‮ ‬تاكی‮ ‬كوردیدا،‮ ‬كوچكەی‮ ‬بە گەرمی‮ ‬گۆش بووە و ماوەتەوە بە شەنگی‮ ‬كە ناكرێت بە هیچ شێوەیەك هەڵتەكێندرێت،‮ ‬چونكە ئەو بناغەیە بەو مەغزایە،‮ ‬بەو واتایە هاتووەتە كایەوە كە ئاڵای‮ ‬پێشەوا ئاوێتەی‮ ‬رۆح بووە بە توندوتۆڵی‮ ‬بەرجەستەی‮ ‬كات و زەمەنی‮ ‬تاكی‮ ‬كوردی‮ ‬بووە،‮ ‬لە گشت قۆناغێكی‮ ‬بووندا وەكو هەتوان و سێبووری‮ ‬لە ئامادەگییە بۆ سارێژبوونی‮ ‬قەتماغی‮ ‬برین لە جەستەی‮ ‬بێ بیماری‮ ‬رەچەڵەكمان كە بە زیندوویی‮ ‬ماوەتەوە لە لاپەڕەیەكی‮ ‬پڕشنگداردا كە بە رووبار ئۆقیانووسێك خوێن بەسەرمان كردووەتەوە لە قۆناغە جیاوازەكانی‮ ‬خەباتدا كە سەرووی‮ ‬حەفتا ساڵە چەقیوە لە دڵ و رۆح كە‮ ‬یان كەینونیەتی‮ ‬تاكەكاندا و لە سادەترین ماف بێبەشكراون كە ئەو راستییە قوستراوەتەوە بە زەوتكردنی‮ ‬ئاڵا و هێما و شارستانییەتی‮ ‬گوزەر بوون بووەتە هۆكارێك بۆ دروستبوونی‮ ‬ختووكەیەك پەیوەست بە زات و خودەوە‮. ‬بێگومان مەلەكردن لەم ئۆقیانووسە خۆێناویەدا واتای‮ ‬ئەوەیە هیممەت و خۆڕاگری‮ ‬لە ترۆپكە و هەمیشە لەو بەحرە خوێنەدا بەردەوام پەل دەدرێت بۆ تەوقی‮ ‬نەجات،‮ ‬چریكەی‮ ‬هێزی‮ ‬سەركەوتن بە بەردامیەتی‮ ‬خەبات و كۆڵنەدان و خۆڕاگری‮ ‬هەڵبەتە بە هۆكاری‮ ‬گرێبەندی‮ ‬بە ئاڵای‮ ‬پێشەواوە‮.. ‬بۆیە لە ریفراندۆمدا بەلامانەوە سەیر نەبوو،‮ ‬دانپێدانی‮ ‬بەرەی‮ ‬دژە بۆچوون بەوەی‮ ‬كە كاتەكە گونجاو نییە بۆ وروژاندنی‮ ‬پرسی‮ ‬سەر بەخۆیی‮ ‬بەهێنانەوەی‮ ‬پاساوی‮ ‬هەمەچەشن،‮ ‬پرۆسەكەیان رەتدەكردەوە وەكو بە هۆی‮ ‬نالەباری‮ ‬دۆخەكە بۆ نموونە لە وەرنەگەرتنی‮ ‬رەزامەندی‮ ‬دەوڵەتە زلهێزەكان‮ ‬یاخود دەوڵەتانی‮ ‬ئیقلیمی‮ ‬ناوچەكە و رەزامەندی‮ ‬كاربەدەستانی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬فیدڕاڵ لە بەغدا‮. ‬هتد‮. ‬هێنانە كایەی‮ ‬دەیان بیانگە،‮ ‬بەڵام هەرگیز جورئەتی‮ ‬ئەوەیان نەبوو بڵێن بڕوامان بە پرسی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬نییە‮. ‬چونكە لە خۆێندنەوە و كەلام و نەستی‮ ‬كوردیدا كوفرە و ئیلحادە‮! ‬جەمی‮ ‬كوردستانیان هاوڕا و هاوڕاستن بەدەوڵەتبوون لە هەر پەرواز و لە چوارچێوەیەك خۆی‮ ‬نیشانبدات،‮ ‬بۆیە رەهایە قوربانیدان لەپێناوییدا جەمی‮ ‬رایەڵەكان كۆكن،‮ ‬بەم‮ ‬یەكهەڵوەستەیە و ئەم پرسە چارەنووسسازە هاوئاوازی‮ ‬یەكدەنگن كە ئەویشیان سەربەخۆییە‮. ‬رەنگە لە كاتی‮ ‬ورووژاندنی‮ ‬پرسێك‮ ‬یاخود ئایدیایەكی‮ ‬جیاواز دەنگی‮ ‬نەشاز ببیسترێت ئەگەر وەكو وێنە ونموونە وەرگرین لە دوائەنجام بۆ وەرگەتنی‮ ‬رەزامەندی‮ ‬را و بۆچوونەكان هەوڵەكان پەكیاندەكەوێت و ناتواندرێت لەسەر مێزی‮ ‬گفتۆگۆدا كۆبكرێنەوە‮. ‬بەڵام كە گەیشتە ئاڵا و پێشەوا سەرجەم رەنگ و دەنگە جیاوازەكان سازش بۆ ئەم پرسە دەهێننەوە‮. ‬هەرچەندە،‮ ‬دژایەتییەكەیان لە قۆناغی‮ ‬مەتلەبی‮ ‬ریفراندۆمدا بە ئاشكرا بوو دواهەوێن و باجی‮ ‬ئەم هەڵە مێژووییە شانزەی‮ ‬ئۆكتۆبەری‮ ‬لێكەوتەوە،‮ ‬بەڵام خۆزگە ئەنجامدەران خاكی‮ ‬دڵیان هەڵدەكۆلی،‮ ‬بۆت دەردەكەوێ كە ئەم شكۆیە چەند دانپێدەرە،‮ ‬مەحاڵە بكەوێتە بەر داوی‮ ‬بچڕان و تەفرەبوونەوە كە لە دڵ و دەرووندا بەرجەستە بووە،‮ ‬بە هەمیشەیی‮ ‬بۆ ئەم ئاڵایە و هەمیشە بە مەشقی‮ ‬هۆگربوون خاكیان نەرم بووە و ئەگەر دیمەنی‮ ‬ئەو گەنجە گەرمیانییە خوێنگەرمەی‮ ‬شاری‮ ‬كوركووك بهێنینە بەر دیدەن و باس لە كاتی‮ ‬رۆیشتنی‮ ‬ئاپۆڕای‮ ‬پۆلیسی‮ ‬لە تۆڵەوەرگرتنی‮ ‬شكۆی‮ ‬ئاڵای‮ ‬كوردان كە چۆن بەجورئەت و جەسوریەوە خۆی‮ ‬هەڵدایە سەر ئۆتۆمبێلی‮ ‬بەرهەڵستكاران و ئاڵای‮ ‬عێراقی‮ ‬هەڵدایە خوارەوە،‮ ‬بەم پەرچەكردارە‮. ‬دەگەینە ئەو قەناعەتەی‮ ‬سەلماندنی‮ ‬راستی‮ ‬دێرەكانمان كە‮ (‬محەمەد كوركوكی‮) ‬ئەو لاوە دلێرە نە لە ژێر كاریگەری‮ ‬تەلیسم و راوبۆچوونی‮ ‬ئایدولۆژی‮ ‬بەمكارە هەڵساوە،‮ ‬نە لە پاڵنەری‮ ‬وەرگرتنی‮ ‬پاداشت و دەستگوشین و ئافەریندا ئەم قارەمانەیەتییەی‮ ‬نوواندووە و كە خۆی‮ ‬خستە ژێر هەڕەشەی‮ ‬مەرگەوە‮. ‬بۆ ئەوەی‮ ‬بڵێ من كوردم،‮ ‬ئاڵای‮ ‬پێشەوایش پێناسەمە رەنگە مرۆڤ لە ژیانی‮ ‬تایبەتی‮ ‬كەسی‮ ‬و خودیدا بەرگەی‮ ‬زۆر ئازار و میحنەت بگرێت بە نموونە لە كاتی‮ ‬لەدەستدانی‮ ‬ئازیزێكدا لە ژیان،‮ ‬سەرەتا دڵە خەماوییەكان دەتۆینەوە بەو ئێشەوە،‮ ‬بەڵام وردە وردە بە تێپەڕبوونی‮ ‬و زەمەن،‮ ‬گڕی‮ ‬ئەو ئاگردانە هێدی‮ ‬هێدی‮ ‬خامۆش دەبێتەوە بە نیعمەتی‮ ‬لە بیر كردنەوە‮. ‬كە خوای‮ ‬مەزن بەخشیویەتی‮ ‬بە مرۆڤایەتی‮ ‬بە سێبووری‮ ‬دڵنەوایی‮ ‬بوونەوە و بە هۆی‮ ‬بڕینی‮ ‬ئیشەكە تاكە كەسییە،‮ ‬بەڵام بەرگری‮ ‬خەمی‮ ‬شكاندنی‮ ‬شكۆی‮ ‬ئاڵای‮ ‬كوردان نواندنی‮ ‬بە هیچ شێوەیەك بەرگری‮ ‬لەو خەمە ناكرێت و زۆر قورسە چاو بە دیمەنی‮ ‬شكاندنی‮ ‬شكۆی‮ ‬ئاڵا ئاشنا بێت،‮ ‬بێئەوەی‮ ‬خەمێكی‮ ‬قوول هەڵی‮ ‬نەتەكێنێ و بە كوول ناخی‮ ‬نەگری‮ ‬و نەڕزێتەوە بۆ ئەو گیرۆدەییە‮. ‬چوون ئێشی‮ ‬برینەكە پەیوەیستە بە تێكڕایی‮ ‬تاكەكان كە لەپێناو سەروەریدا قوربانیدراوە بە خۆێن بە رۆح و بە گیان كە هەڵگری‮ ‬شووناس و پێناسەی‮ ‬میللەتێكە ئاساییە گیانفیدایی‮ ‬قوربانیدان سەرنواندن و چەمانەوە‮. ‬بۆ ئەو هێما و رەمزە بۆیە گڕی‮ ‬ئەو بڵێسەیە هەر دەمێنێت،‮ ‬چوون بژاردەی‮ ‬قوربانیدان لە رابردوودا بە باپیرانمان سپێردرابوو،‮ ‬ئەمڕۆش بە وەچە و باوانەكان‮. ‬شكاندنی‮ ‬شكۆی‮ ‬كوردان لە شاری‮ ‬شاران بەرەیی‮ ‬بەرهەڵستكاری‮ ‬لێكەوتەوە بۆ بە پێناساندی‮ ‬بەرەیەك بریتییە لە گڕو لە تین،‮ ‬هێزێكی‮ ‬خۆڕسك كە خۆیان لەسەر هیچ پارت و لایەنێك‮ ‬یەك راست نەكردووەتەوە،‮ ‬تەنها بەرەیەكی‮ ‬خۆبەخشی‮ ‬نیشتمانین‮. ‬
‮ ‬شكاندنی‮ ‬شكۆی‮ ‬ئاڵای‮ ‬كوردستان لە شانزەی‮ ‬ئۆكتۆبەر ئەوەمان پێ دەڵێ كە پێشوا قازی‮ ‬لە رابردوودا متمانەی‮ ‬تەواوی‮ ‬بە مەلا مستەفای‮ ‬بارزانی‮ ‬بەخشی،‮ ‬بۆیە ئاڵای‮ ‬كوردستانی‮ ‬بە ئەمانەتەوە رایسپارد بە بارزانی‮ ‬باوك كە دڵنیابوو بارزانی‮ ‬بارتەقای‮ ‬ئەم خەم و ئەم بەرپرسیاریەتییە هەڵ دەگرێ وەكو تەواوكەر و درێژەپێدەر و بەربژێری‮ ‬رێبازە مەزنەكەی‮ ‬كۆڵنەدانی‮ ‬وا ئەمڕۆ لەم سەردەمەدا لەم قۆناغە تازەیەدا هەمان هەڵدەڕەخسێت،‮ ‬هەمان پرد تێپەڕ‮ ‬دەبین،‮ ‬مێژوو دووبارە دەبێتەوە و سەرلەنوێ پاراستنی‮ ‬هێما و شكۆی‮ ‬ئاڵای‮ ‬كوردان بۆ جاری‮ ‬دووەم دەكەوێتە ئەستۆی‮ ‬بنەماڵەی‮ ‬متمانە بەخشانی‮ ‬پێشەوا سەرلەنۆی‮ ‬پارسەنگی‮ ‬قورسایەتی‮ ‬ئاڕاستەی‮ ‬سەرۆك مەسعود بارزانی‮ ‬بووە كە موتكەی‮ ‬باوەڕ‮ ‬و هێزە بۆ گەلی‮ ‬كورد‮. ‬هەمیسان بە دەستپێكی‮ ‬بەڵێن دەسەلمێندرێتەوە‮. ‬لە پاراستنی‮ ‬پرسە نیشتیمانیەكاندا لە گەڕانەوەی‮ ‬شكۆی‮ ‬ئاڵاكەی‮ ‬پێشەوا قازی‮ ‬لە شاری‮ ‬كەركووك و ناوچە دابڕێنراوەكان ئەمجارەیان نەوەكانی‮ ‬پێشەوا دڵنیان كە ئاڵا و خاكی‮ ‬كوردستان تەنها بە باوكی‮ ‬مەسرور شكۆیان بەرقەرارە و تەنها بە كۆششی‮ ‬ئەم سەركردەیە ئاوات و خواستەكان دەگاتە ترۆپكی‮ ‬مەبەست لە ئارامیدا گەرم دەبێتەوە،‮ ‬بەپیادەی‮ ‬بە بەرجەستەبوونی‮ ‬سیاسەتی‮ ‬حەكیمانەی‮ ‬سەرۆك بارزانیدا،‮ ‬هەموو بەستەڵەكان دەتوێنەوە‮. ‬ئاڵای‮ ‬پێشەوایش بۆ كورد و كوردستان بەشكۆوە دەشەكێتەوە،‮ ‬لە لاپەڕەی‮ ‬مێژوودا بەناودێری‮ ‬هەڵدەدرێتەوە،‮ ‬بۆیە دواوێرد و دوا بۆچوون و دوا لێكدانەوە،‮ ‬بۆ ئاڵا و پێشەوایە،‮ ‬نەوە لە دوای‮ ‬نەوە هەمان پەیام و هەمان دووپاتبوونەوە‮. ‬