سەرۆك مەسعود بارزانی بە بۆنەی كۆچی دوایی جۆرج بۆش (بۆشی باوك) سەرۆكی پێشووی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا پەیامێكی سەرەخۆشی بۆ سەرۆك جۆرج دەبلیو بۆش كوڕی گەورەی بۆشی باوك و سەرۆكی پێشووی ئەمەریكا ناردووە و تێیدا هاوخەمی و سەرەخۆشیی خۆی بە خانەوادەی بۆش ڕاگەیاندووە.