خهبات: وریشە عومەر
خانمەگۆرانی بێژ ماریا هەورامی لەئەكاونتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستەگرام نووسیویەتی نوێترین گۆرانیم بەناوی لەیاد ناچێكەكلیپی بۆكراوە بڵاوكرایەوە، گۆرانییەكە لە تێكستی ئیسماعیل خورماڵییە و بورهان موفتی زادە ئاوازەكەی داناوە، ئارام سەردار كاری موزیك و ئەرەنجمێنتی بۆ كردووە.كلیپەكە لە دەرهێنانی بۆتان ئەبوبەكرە، كارە هونەرییەكانی ڕیكۆرد و میكس و ماسترینگی ئەم بەرهەمە لە ڤینۆ ستۆدیۆ جێبەجێ كراوە، ماریا هەورامی ساڵی 1990 لە سلێمانی لەدایكبووە و دەرچووی بەشی موزیكی پەیمانگای هونەرە جوانەكانی سلێمانییە، چەند ساڵێكە دەستی بەگۆرانی گوتن كردووە.









