بە بۆنەی تێپەڕبوونی ساڵێك بەسەر دەستپێكردنی چالاكییەكانی پەیمانگای رۆشنبیری كوردی لە شاری ڤییەننا. ئەو پەیمانگایە كە لە ساڵی 2017 لەلایەن ژمارەیەك گەنجی رۆشنبیر دامەزراوە، ئێوارە كۆڕێكی رۆشنبیری بۆ نوسەرو ئەدیبی گەڕیدە، بەدەل رەفۆ سازكرد، سەرەتاش لەلایەن سولەیمان مەحمود سەرۆكی ئەو بنكە رۆشنبیرییە بەگەرمی پێشوازی لە ئەدیب و رۆشنبیر بەدەل رەفۆ كراو جەختی كردەوە كە ناوبراو هەموو ژیانی خۆی بۆ ئەدەبیاتی ئینسانی تەرخان كردووە و خاوەن هەگبەیەكی دەوڵەمەندە لەو بوارەدا. دواتر بەدەل رەفۆ دەربارەی چیرۆكە سەرسوڕهێنەرەكانی خۆی لە ئەدەبیاتی گەریدە و كاریگەری ئەو شێوازە لە ئەدەب لە دنیای جیهانگەرایی بۆ ئامادەبووان خستەڕوو. هەروەها باسی لەو دیمەن و رووداوە دانسقانە كرد كە رووبەرووی بۆتەوەو ئەوەشی دووپاتكردەوە كە لەلایەن دامەزراوەی خانەی رۆشنبیری رێ و رەسمی رێزلێنانیان لە هەریمی كوردستان بۆ سازكردوە. شایەنی باسە ناوبراو ئەو كتێبەشی خستەڕوو كە لەسەر ئەدەبی گەڕیدە بە زمانی عەرەبی بڵاوكردۆتەوە. لە كۆتاییشدا بەدەل رەفۆ خۆشحاڵی خۆی دەربڕی كەوا گەنجی كورد لە شاری ڤییەننا توانیویانە ئەم ناوەندە رۆشنبیرییە دامەزرێنن و پەرە بە تواناكانی رۆشنبیری خۆیان بدەن.
سهرهتا ههمهڕهنگ ڤییەننا.. كۆرێكی رۆشنبیری بۆ نوسەر و ئەدیبی گەڕیدە، بەدەل رەفۆ سازكرد










