خه‌بات: بەرهەم شێخ عزەدین
تیمێكی‮ ‬هونەری‮ ‬فیلم سازی‮ ‬نەرویجی‮ ‬كە پێكهاتبوون لەبەرێزان خاتوو ئینگفل تۆسۆن پێلسنێر بەیاوەری‮ ‬بەرێز عەباس‮ ‬غەزالی‮ ‬ئەندامی‮ ‬خولی‮ ‬پێشووی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬كوردستان بەرێز زەهاوی‮ ‬سنجاوی‮ ‬،‮ ‬لەلایەن بەرێز د‮. ‬دیار جباری‮ ‬بەرێوەبەری‮ ‬گشتی‮ ‬كارگێری‮ ‬و دارایی‮ ‬و خالید جەمال ئەلبێر بەڕێوەبەری‮ ‬گشتیی‮ ‬كاروباری‮ ‬مەسیحییەكان و خیری‮ ‬بوزانی‮ ‬بەرێوەبەری‮ ‬گشتی‮ ‬كاروباری‮ ‬ئێزیدییەكان و ئەمیر عوسمان مەولود بەرێوەبەری‮ ‬پێكەوە ژیانی‮ ‬ئایینی‮ ‬پێشوازییان لێ كرا‮. ‬ئامانجی‮ ‬سەرەكی‮ ‬هاتنی‮ ‬وەفدە هونەرییەكە‮ ‬لەنزیكەوە ناسین و ئاشنابوونی‮ ‬هەموو پێكهاتە ئایینییەكانی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬ئەوقاف وكاروباری‮ ‬ئایینی‮ ‬بوو،‮ ‬هەروەها دروستكردنی‮ ‬فیلمێكی‮ ‬دیكیۆمێنتاری‮ ‬بوو لەسەر رەوشی‮ ‬پێكەوەیانی‮ ‬ئایینی‮ ‬و پێكهاتەكانی‮ ‬كوردستان زێتر بەدیار خستنی‮ ‬گیانی‮ ‬لێ بووردەیی‮ ‬وخۆشەویستی‮ ‬ئایینە جیاوازەكان و كۆكردنەوەی‮ ‬لە چوار چێوەی‮ ‬شاكارێكی‮ ‬فیلمسازی‮ ‬دیكیومێنتاری‮ ‬بەشداری‮ ‬پێكردنی‮ ‬كارە هونەریەكە لە فستیڤاڵی‮ ‬نۆبڵی‮ ‬جیهانی‮.‬دكتۆردیار جەباری‮ ‬ئاماژەیدا بەكاركردنی‮ ‬بەردەوامی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬ئەوقاف بۆسەرجەم پێكهاتەكان،‮ ‬بۆ گرنگی‮ ‬ئەمەش ئێستا پێكهاتەكانی‮ ‬كوردستان لەدیوانی‮ ‬وەزارەت خاوەنی‮ ‬بەرێوەبەرایەتیەكی‮ ‬سەربەخۆن كە بەئازادانە پەرستی‮ ‬خۆیان دەكەن‮ ‬،‮ ‬ئامادەیی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬بۆ وەفدە هونەرییەكە نیشاندا بۆ هەر هاوكارییە وەك وەزارەت پێش كەشی‮ ‬بكەن،‮ ‬چونكە وەك بەرێزیان ئاماژەیدا هونەرو پیشەسازی‮ ‬فیلم سازی‮ ‬یەكێكە لەهێڵە سەرەكییەكانی‮ ‬گواستنەوەی‮ ‬راستی‮ ‬ودروستی‮ ‬ژیانی‮ ‬كۆمەڵایەتی‮ ‬و نیشاندانی‮ ‬بۆ هەموو بینەرانی‮ ‬جیهان،‮ ‬بریارە تیمی‮ ‬ناوبراو لەماوەیەكی‮ ‬نزیكدا بەهاوكاری‮ ‬وەزارەتی‮ ‬ئەوقاف دەست بە ئەنجامدانی‮ ‬كارەكانیان بكەن و تابلۆیەكی‮ ‬هونەری‮ ‬نمونەیی‮ ‬لەسەر رەوشی‮ ‬پێكەوەژیان لەهەرێمی‮ ‬كوردستان و مێژووەكەی‮ ‬دروست بكەن‮.‬