خەبات: سەید فەخرەدین
هونەرمەندی بەئەزموون و خۆشەویستی شاری هەولێر محەمەد ئەحمەد ئەربیلی لەنەخۆشخانە لەژێرچاودێری چڕدایە، ئەم هونەرمەندە بەئەزموونە ساڵانێكی دوور و درێژە لەبواری هونەری خزمەت دەكات و جێدەستی لەوبوارە دیارە،ئەربیلی ماوەیەكە باری تەندروستی ناجێگیرە و ئێستا لەنەخۆشخانە لەژێرچاودێری چڕدایە،پێویستە لایەنی پەیوەندی دار وهەموو لایەك بە هانای ئەو هونەرمەندە خۆشەویستە بچن ولەئازارەكانی كەم بكەنەوە، ئەربیلی سامانی ئەم نەتەوەیەیە و بە هاناوەچونی ئەركی سەرشانی هەموانە. لە دواجار دەپرسین كێ بەدەنگ محەمەد ئەربیلی دێت.









