خهبات: رەمزی میرەكانی
بلیز ماتویدی فەرەنسی، ئەستێرەی یانەی یۆڤانتسی ئیتاڵی، جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، هاوتیپەكەی كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی، شایستەی وەرگرتنی خەڵاتی تۆپی زێڕە، ئەوەی لەلایەن گۆڤاری فرانس فوتبۆڵی فەرەنسییەوە پێشكەش دەكرێت. ماتویدی لە میانی لێدوانی بۆ رۆژنامەی توتو سپۆرت وتی:”ئەوە وەرزە بۆ من باشترینە، چەندین نازناوم لەگەڵ یۆڤانتس و هەڵبژاردەی فەرەنسا بەدەستهێنا”. وتیشی:”لە تۆرینۆ بە شێوەیەكی باش پەرەم بە ئاستی خۆم دا، لەوەتەی گەیشتوومەتە ئێرە، زانیم دەتوانم شتی زیاتر بكەم”. هەروەها وتی:”بەدڵنیاییەوە ئێستا دوای هاتنی رۆناڵدۆ، ئەستەمییەكان كەمتر بوونەتەوە، ئەو شایستەی وەرگرتنی خەڵاتی تۆپی زێڕە، رۆناڵدۆ لە دەستكەوتەكان تێر نابێت، ئەوەش جیاوازیی دروست دەكات”. ماتویدی ئەوەشی وت:”ئێستا دەبێت لە پلەی یەكەم كۆتایی بە قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی یان پاڵەوانەكانی ئەوروپا بێنین، لە مانگی داهاتوودا چەندین یاری قورسمان لە پێشە”.









