یەكێتی تۆپی پێی ئەمریكای باشوور كۆنمیبۆل هەستا بەدەستنیشانكردنی یاریگای سانتیاگۆ برنابیۆی ریال مەدرید لە پایتەختی ئیسپانیا بۆ میوانداریكردنی یاری گەڕانەوەی یاری كۆتایی جامی لیپرتادۆریس كە لەنێوان ریڤەرپلێت و بۆكا جۆنیۆرز بەڕێوەدەچێت، دوای ئەوەی رەزامەندی حكومەتی ئیسپانیا بۆ ئەم یارییە وەرگیرا، ماڵپەڕی فەرمی كۆنمیپۆل لەتویتەر دەڵێت: رۆژی 9ی كانوونی یەكەمی داهاتوو بۆ ئەنجامدانی یاری سوپەر كلاسیكۆی نێوان ریڤەرپلێت و بۆكا جۆنیۆرۆز لەسەر یاریگای سانتیاگۆ برنابیۆ بەڕێوەدەچێت.









