كچە‮ ‬یاریزانی‮ ‬خزینی‮ ‬سەر سەهۆڵ ئیلیزاڤیتا تۆكتامیشیڤا ‮ ‬Tuktamyshevaلەلایەن خۆیەوە گاڵتەی‮ ‬بەو بەربوونەوانەی‮ ‬نەیمار كرد كە بەچڕی‮ ‬لەسەر‮ ‬یاریگای‮ ‬باخچەی‮ ‬شازادەكان ئەنجامی‮ ‬دەدا،‮ ‬لەمیانی‮ ‬یاری‮ ‬یانی‮ ‬پاریس سان جێرمانی‮ ‬فەرەنسی‮ ‬بەرامبەر لیڤەرپوولی‮ ‬ئینگلیزی‮ ‬كە بەئەنجامی‮ ‬2-1گۆڵ لەمیانی‮ ‬خولی‮ ‬یانە پاڵەوانەكانی‮ ‬ئەوروپا سەركەوتنیان تۆماركرد‮. ‬كچە رووسی‮ ‬گاڵتەی‮ ‬بە جادوكەری‮ ‬بەرازیلی‮ ‬كرد لەسەر لاپەڕەی‮ ‬فەرمی‮ ‬خۆی‮ ‬و تیایدا دووپاتیكردەوە كە نەیمار زۆر لەپێویست خۆی‮ ‬دەخاتە خوارەوە،‮ ‬كە زۆر لەوە زیاترە كاتێك من لەسەر سەهۆڵ بەر دەبمەوە،‮ ‬ئەمەش وایكرد پەرچاكرداری‮ ‬پشتگیری‮ ‬بەهێزی‮ ‬لەلایەن ماڵپەڕە كۆمەڵایەتییەكانی‮ ‬لێ بكەوێتەوەو نامەكەی‮ ‬بەخێرای‮ ‬بروسك بڵاوكرایەوە‮. ‬