بەپێی‮ ‬رووپێوییەك كە حكوومەتی‮ ‬عێراق لەسەر رەوشی‮ ‬ئافرەتان و منداڵ ئەنجامیداوە دەركەوتووە،‮ ‬رێژەی‮ ‬ئەو منداڵانەی‮ ‬كە چوونەتە قوتابخانەكانی‮ ‬بنەڕەتی‮ ‬بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە لەسەدا 94 ، ئەو رووپێوە كە ئەمڕۆ ئەنجامەكەی‮ ‬راگەیەندراوە ناوی‮ ‬لێنراوە رووپێوی‮ ‬هێشوویی‮ ‬و لە بەر گرنگییەكەی،‮ ‬حكوومەتی‮ ‬عێراق چوار ساڵ جارێك تایبەت بە ئافرەتانی‮ ‬تەمەن خوارووی‮ ‬50‮ ‬ساڵ و منداڵانی‮ ‬تەمەن خوارووی‮ ‬پێنج ساڵ ئەنجامی‮ ‬دەدات كە لایەنەكانی‮ ‬تەندروستی،‮ ‬فێركاری‮ ‬و كۆمەڵایەتی‮ ‬دەگرێتەوە.هاوكات گوتەبێژی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬پلاندانانی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬عێراق،‮ ‬عەبد زەهرە هینداوی‮ ‬رایگەیاند كە وەزارەتی‮ ‬پلاندانان لە ساڵی‮ ‬2014دا بە هۆی‮ ‬خراپی‮ ‬رەوشی‮ ‬ئەمنی‮ ‬نەیتوانی‮ ‬بوو رووپێوی‮ ‬هێشوویی‮ ‬ئەنجام بدات،‮ ‬بەڵام ئەمجارە رووپێویەكە بە شێوەیەك ئەنجامدراوە كە سەرجەم پارێزگاكان بە پارێزگاكانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانیشی‮ ‬گرتووەتەوە‮. ‬عەبد زەهرە هینداوی‮ ‬ئاماژەی‮ ‬بەوەشداوە كە بەپێی‮ ‬ئەنجامی‮ ‬رووپێویەكە دەركەوتووە،‮ ‬رێژەی‮ ‬بەكارهێنەرانی‮ ‬خزمەتگوزارییەكانی‮ ‬ئینتەرنێت لە لایەن ئافرەتانەوە گەیشتووەتە لە سەدا‮ ‬41،‮ ‬هەروەها رێژەی‮ ‬ئەو منداڵانەش كە چوونەتە قوتابخانەكانی‮ ‬بنەڕەتی‮ ‬بەرزبووەتەوە گەیشتووە لەسەدا‮ ‬94‮”.‬ئەم رووپێوییە،‮ ‬20‮ ‬هەزار خێزانی‮ ‬لەسەرجەم پارێزگاكاندا گرتووەتەوە‮.‬