خهبات: توانا زرار
گۆرانیبێژی لاو هەردی سەلامی بەیەكێك لەو گۆرانیبێژە گەنجانە دادەنرێت لەم چەند ساڵەی دواییدا لەڕێگەی بڵاوكردنەوەی چەند بەرهەمێك خۆی بەهەوادارانی ناساند.هەردی سەلامی لە دواین كاری هونەری خۆیدا نوێترین گۆرانی خۆی بە ناوی شوشەی دڵ پێشكەش بە هەوادارانی خۆی دەكات . ئەم گۆرانیە كاری دابەش كردنی میوزیكی لە لایەن ئەفشین شوكریەوە بۆ كراوە.پێشتر هەردی سەلامی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام ئەوەی ئاشكراكرد، پێش ئەنجامدانی كۆنسێرتەكەی چەند بەرهەمێكی نوێی بڵاودەكاتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش سەرەتای مانگی تشرینی دووەم گۆرانییەكی بە ناوی “مەجبور” بە شێوەی تۆماركراو بڵاوكردەوە و “شوشەی دڵ”یش دەبێتە دووەم كاری كە پێش كۆنسێرتەكەی بڵاوی دەكاتەوە.









