ئەم كتێبە كە ناوی فەلسەفە و رێبازی بارزانە، بە شێوەی لێكۆڵینەوەی پرامیدی، لێكۆڵینەوەی مەیدانی، كۆ كردنەوە و ئەنجامدانی دیدار و گفتوگۆ ئامادە كراوە، دوای زیاتر لە 8 ساڵ لێكۆڵینەوە و بەدواداچوون لە لایەن ئەردەلان هورامییەوە ئامادە كراوە.
كتێبێكی لێكۆڵینەوەییە و جیاوازتر لە بەرهەمەكانی پێشووتر، بابەتی فەلسەفە و ئایدۆلۆژیكی هەڵبژاردووە و لە نێو لاپەڕەكانی ئەم كتێبەدا بە تەیروتەسەڵی باس لە فەلسەفە، رێباز و ئایدئۆلۆژیای بارزان و شێخانی بارزان هەروەها سیاسەت و هەڵوێستە نیشتمانپەروەرانەكانی شێخانی بارزان كراوە.كتێبەكە بە شێوەی لێكۆڵینەوەی پرامیدی، لێكۆڵینەوەی مەیدانی، كۆ كردنەوە و ئەنجامدانی دیدار و گفتوگۆ ئامادە كراوە.
نووسەر لەم كتێبەدا زۆر باسی مێژووی نەكردووە بەڵكو دوای چاوخشاندنێكی كۆرت بە جۆگرافیا و هەڵكەوتی جۆگرافیایی دەڤەری بارزان، راستەوخۆ دەستی بە نووسینی فەلسەفە، ئایدئۆلۆژی، رێباز، ئەخلاق، ئایین و بوارەكانی دیكەی ئایدئۆلۆژیكی كردووە. بۆ ئەم مەبەستە نووسەر دوای ساڵانێكی دوور و درێژ و خوێندنەوە و بەدواداچوون لە بەرهەمە جیاجیاكان كە بە زمانە جۆراوجۆرەكان نووسراون، دەستی بە دارشتنی ناوەڕۆك و بەشەكانی ئەم كتێبە كردووە.
لە كتێبەكەدا بەراوردی زانستی و ئاكادەمیكی بۆ رێباز، هەڵوێست و سیاسەتی شێخانی بارزان لە بوارە جیاجیاكاندا كراوە. كتێبەكە لە 358 لاپەڕە پێكهاتووە و دیزاینی بەرگی كتێبەكەیش هەڵقووڵاوی هەستی ژینگەپارێزی شێخانی بارزان و گرنگیدانی رێبازی بارزان بە ژینەگەپارێزییە.









